دەڵێی سماق فرۆشه
وتراویشە #دەڵێی سرکە فرۆشه# ، سماق، بەری دارترشە کە دارەسماقیشی پێ دەوترێت لە کوردستان زۆر ناوچە و شوێن بەهۆی ئەو ڕووەکەوە ناونراون وەکوو لوتکەی کەلکەسماقی چیای هەیبەسوڵتان و گوندەکانی سماقە لە ڕۆژهەڵات و باشوور و ڕۆژاوا و باکووری کوردستان، هەر کەسێک ترش بخوات ماسوولکەکانی دەموچاوی وێکدێنەوە شێوەی گرژ و مۆن دەردەکەوێت ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی چیکلدانە تەسک یان زوو هەڵبچێت و توڕە بێت دەوترێت: دەڵێی سماق فرۆشە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 143
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!