הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,795
תמונות 105,228
ספרים 19,555
קבצים הקשורים 97,936
Video 1,414
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
زاراوەی هەورامی و هەورامان: بەشی دووەم
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زاراوەی هەورامی و هەورامان: بەشی دووەم

زاراوەی هەورامی و هەورامان: بەشی دووەم
ناونیشانی بابەت: زاراوەی هەورامی و هەورامان: بەشی دووەم
ئەم بابەتە لە ئامادەکردنی زەهرا عەزیمی بە زمانی فارسی نووسراوە.
وەرگێڕان و ئامادەکردن: #سپێدە ساڵحی#

1- ئایین و بڕوا کۆنەکان.
لە سەرتاسەری قەواڵە سێیانەییەکانی هەورامان، کۆمەڵێک لە وشە بە تایبەت ناوی کەسەکان هەیە کە لە ئایین و بڕوا کۆنەکانی دانیشتوانی داوێنی زنجیرە کێوەکانی زاگرۆس سەرچاوەی گرتووە. تەنانەت هێندێک لە ناوی کەسایەتییەکان لە قەواڵەکاندا، ئێستە لە ناو کوردەکاندا باوە و لەسەر زمانە. لە دووتوێی وشەکانی ناو قەواڵە کۆنەکانی هەورامان، نیشانەکانی ئایینی “میترائیسم” دیارە. کۆمەڵێک لە وشە وەک؛ ڕە#شنۆ#، میرابەندەک، ئاروقت، میسراپادی، پیشاندەری چاخی میترائیسم لەنێو دانیشتوانی هەورامان، کوردەکان و خەڵکی دیکەی ئێرانە. میهر یان میترا- میسرا بە مانای هاوڕێیەتی و میهر و موحبەتە. بە بڕوای ئێرانییە کۆنەکان، میترا؛ فریشتەی پێوەندی خوڵقێنەر لەگەڵ خوڵقێندراوە. لە ئایینی زەردەشتدا، میهر بە مانای قەول و بڕیاڕ و بەڵێن هاتووە. لە ئاوێستادا “میهر” یەکێک لە خوڵقێندراوەکانی ئەهورامەزدایە. لەقەواڵەکانی هەوراماندا، بڕێک وشە وەک ئاراماست، ئاردین، ئارشتت و دادباگا باگ ئاماژەن بۆ ڕۆژگاری مەزداپەرەستی و ئایینی مەزدیسنان (ستایشکەرانی ئەهورامەزدا) لەم ناوچەیەد. ئەم ئایینە هەر لە سەردەمانی پێشوو لەنێو نەتەوە و هۆزە ئاریاییەکاندا پەرەی سەندووە و سەرتاسەری ئێران و هیندی داگیرکردووە.
2- زمان و ڕێنووس.
کۆمەڵەی قەواڵە کۆنەکانی “هەورامان” لە ڕوانگەی زمانناسییەوە؛ وەک بەڵگەیەکی مێژوویی و کۆن و ئاسەوارێکی کەلتووری کۆن لە قەڵەم دەدرێن. بە پێی قەواڵەی سێیەمی هەورامان، لە دوو هەزار و ئەوەندە ساڵ پێش ئێستە لەنێوان باوباپیرانی کوردەکانی ئەمڕۆ، شێوە ڕێنووسێکی تایبەت باو بووە، کە ئەم خەتە بە پیتی ئارامی نووسراوە و لەو چاخەدا بۆ نووسینی قەواڵە و بەڵگە فەرمییەکان بە کار براوە. زمانناسانێک کە بۆ یەکەمین جار قەواڵەی ناوبراویان خوێندۆتەوە، بە ڕوونی دانیان بەمەداناوە کە زمانی دەقی قەواڵەی سێیەم لە کوردی ئەمڕۆ نێزیکترە. بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئەوەی کە بە سەر زمانی کوردیدا زاڵ نەبوون، زمانی قەواڵەی ناوبراویان بە ئەشکانی داناوە. لە حاڵێکدا زمانناسە کوردەکان باشتر لە هەر کەسێک دەزانن کە زۆربەی وشەکانی قەواڵەی سێیەم ئێستە لەنێو کوردەکاندا باوە و بە بەرفراوانییەوە لەسەر زاران بەکار دەبرێت.
3- پێوەندییە کۆنە ئابووری، کۆمەڵایەتی، یاساییەکان لە هەورامان.
ئەم بەڵگانە نیشان دەدات کە لەو ڕۆژگارەدا لەنێوان دانیشتوانی هەورامان پێوەندیگەلێکی یاسایی ڕێکوپێک هەبووە و بە مەبەستی کرێکردنی باخی مێوێک لە ناوچەی هەورامان، گرێبەست لەنێوان شایەتەکاندا ڕێکخراوە و نوێنەری حوکومەت پشتڕاست و مۆری کردووە. هەروەها ئەم بەڵگانە نیشان دەدات کە پێوەندییەکانی کشتوکاڵ و ئاوەدانکردنی زەوی لەو سەردەمەدا گرینگی تایبەتی پێدراوە و ئیدارەکردنی قەوارەیەک زەوی ئەوەندە گرینگ بووە، کە ئەگەر ئەو کەسەی زەوییەکەی بە کرێ گرتووه، ‌ توانایی ئەنجامی کار و چالاکی کارامەی لەسەر زەوی نەبوایە و داهاتی زەوی لەناو بچوایە، ئەبوا تاوان و زەرەرکردێکی قوورسی بۆ ئەم کەمتەرخەمی و سستییە بە خاوەنی زەوی و فەرمانڕەوا بدابا.
4- ڕەنگدانەوەیەک لە پێوەندییە کۆنەک کۆمەڵایەتییەکان و زانیارییە مێژووییەکان لە قەواڵەکاندا.
ئەم قەواڵانە؛ لەم ڕوانگەوە زۆرێک لە لێڵی و نەزانراوە مێژووییەکانی وڵاتی نەتەوەی کورد و ئێران ئاشکرا دەکەن. بۆ نموونە ئەم قەواڵانە زانیاری لەبارەی فەرمانڕەوایی یۆنانییەکان لەم سەرزەوینەدا و هەروەها کاریگەریی کەلتووری “هیلینیستی یۆنانی” لەسەر خەڵک و شێوەی دابەشکارییەکانی وڵات لەو سەردەمەی هەورامان و ناوچەکانی دەورووبەری لە خۆ ئەگرێت.
وادیارە ئایینی میتراپەرەستی لە سەرزەمینی کەونارای کوردەکاندا پێشینەیەکی دوورودرێژی هەیە و ئاسەواری ئامۆژگارییەکانی ئەم ئایینە کۆنە، لە کەلتووری کەونینەی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها نەتەوەکانی دیکە و نەتەوەکانی هیند و ئورووپایی. ڕیشەی کوتاوە. هەڵبەت کاریگەریی کەلتووری یۆنانییە دەسدرێژ و داگیرکەرەکان بە سەر کەلتوور و شارستانێتی ئێران حاشاهەڵنەگرە. بەڵام قەواڵە کۆنەکانی هەورامان زۆرتر باس لەمە دەکەن؛ کەلتووری یۆنانی لە سەردەمی نووسینی قەواڵە ناوبراوەکان، نەیتوانیووە ئاسەواری ئایینە کەونینەکانی وڵاتی کوردەکان و شوێنەکانی دیکەی “ئێران” لە ڕیشە دەربهێنێت. لە لایەکیترەوە سەردەمی نووسینەوەی قەواڵە ناوبراوەکان چاخی ترۆپکی دەسەڵات و زاڵێتی “میترائیسم” و دەسپێکی مەزداپەرەستی لەنێوان دانیشتوانی هەورامان بووە. لەو چاخەدا؛ ئایینی ستایشی مەزدا لە سەرتاسەری ئێران و هەروەها تا وڵاتی کەونارای کوردەکان پەرەی سەندووە و لە زۆربەی شوێنەکانی ئەم وڵاتە ئاتەشگای مەزدیسنان بووە و باوباپیری کوردەکانی ئەمڕۆ لەوێدا ئەهوورامەزدایان ستایش و پەرەستش کردووە. لەم قۆناغەدا بە تایبەت هەورامان لە ناوەندە سەرەکییەکانی مەزداپەرەستی بووە و ئاتەشگەی پاوە لە پەرەستگە بەناوبانگەکانی کوردەکان لە قەڵەم دراوە. بەم جۆرە، قەواڵە کۆنەکانی “هەورامان” زۆرتر لە ئەوەی کەلتووری “هیلینیستی” نیشان بدەن، پیشاندەری ئاسەوار و ئایینەکانی میهرپەرەستی و مزدیسنا دەخەنە ڕوو. کۆتایی باس ئەمەیە لە دوو هەزار و ئەوەندە ساڵ پێش ئێستا، باوباپیرانی کوردەکانی ئەمڕۆ لەپێناو زمانی فەرمی حوکوومەتیدا، زمان و پیت و ڕێنووسی تایبەت بە خۆیان هەبووە.
هەروەها لە ساڵی 1370ی زاینی دا لە نێزیکی شاری موان لە هورموزگان، چوار کۆپلە شیعر کە بە زمانی هەورامی نووسراوە، پەیدا بووە. ئەم شیعرە لەسەر پێستی ئاسک نووسراوە و بابەتەکەی لەبارەی هێرشی سووپای ئیسلام بە فەرماندەیی “ئەبوو عوبەیدی ئەنساری” و “عەبدوڵڵای کوڕی عومەر”ە کە دواتر لە ناوچەی هەورامان سەردەکەون و “دینی ئیسلام” بە دانیشتوانی ناوچەکە دەسەلمێنن و لەم هێرشەدا؛ ئەبوو عوبەیدی ئەنساری شەهید ئەبێت و مەزارەکەی ئێستە لە #هەڵەبجە#ی باشووری کوردستانە.
$هەورامان:$
هەورامان؛ یەکێک لە ناوچە جوانەکانی کوردستانە کە بە عاسیبوونی شاخەکان، دارستانەکان، لووتکە پڕ لە بەفرەکان و دۆڵە سەرسەوزەکان بەناوبانگە. لە داوێنی ئەم شاخە بەرزانە و دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی، چەندین شاعیری بەناوبانگ وەک؛ بێسارانی، سەیدی هەورامی، کاردۆخی، مەلا خدری و ڕەواری، میرزاعەبدولقادری پاوەیی … و هەروەها هونەرمەندانێکی وەک؛ عوسمان هەورامی، محەمەد حسێنی کیمنەیی، جەمیلی نەوسوودی و … لە دایکبوون و پەروەردە کراون. سنووری جوغرافییایی ناوچەی هەورامان لە ڕۆژهەڵاتەوە؛ شاری #سنە#، لە ڕۆژاواوە؛ ناوچەی #شارەزوور#ی باشوور، لە باکوورەوە، شاری #مەریوان# و لە باشوورەوە شاری جوانرۆیە.
=KTML_Bold=“مانای وشەی هەورامان”=KTML_End=
لەبارەی وشەی هەورامان مانای جۆراوجۆر هەیە و هەر خاوەن بۆچوونێک لەبارەی ڕیشە و بنەڕەتی ئەم وشەیە تا ڕادەی توانایی و تێگەیشتنی خۆی باسی لێکردووە. بڕێک لە لێکۆڵەرەکان توانیویانە لەبارەی وشەی هەورامان لێکۆڵێنەوەیەک ئەنجامبدەن و ڕیشە مێژووییەکەی بدۆزنەوە و شیکەنەوە. بۆ ئەوەی لە مانای وشەی هەورامان شتێک دەستمان کەوێت، پێویستە بڕێک لەم بیردۆزانە بە کوورتی شیکەینەوە؛
1- وشەی ( هور- ێ‌مان) کە لە زمانی #سۆران#یدا بە مانای ڕۆژ-هەڵاتن یا دەرکەوتن و هەڵاتنی خۆرە.
2- وشەی ( هەور- ێ‌مان) ڕستەیەکی هەواڵییە بە مانای هاتنی هەور بۆ ئاسمان و بارین.
3- وشەی ( هاواری- ێ‌مان) بە مانای خواست و داوی پەنادان هاتووە.
4- وشەی ( هەواری- ێ‌مان) بە مانای ماڵ و پەناگای پارێزراو و هێمن هاتووە. لەبەر ئەوەی هەورامان ناوچەیەکی کوێستانی و هێمنە.
5- لە ڕوانگەی محەمەد ئەمینی هەورامی، وشەی هەورامان؛ لە وشەی “نووروموون” دەرکێشراوە. سەیدی شاعیری هەورامانی لە شیعرەکانی خۆیدا لە وشەی “نووروموون” کەڵکی وەرگرتووە.
6- بڕێکیش لەسەر ئەم بڕوایەن کە وشەی هەورامان لە “نوورامەن” دەرکێشراوە کە ناوی یەکێک لە گۆرانییە کۆنە کوردییەکان لە سەردەمی پێش ئیسڵامە.
7- لە وشەدانی “بورهانی قانیع” لە بارەی ئەم وشە نووسراوە کە ” نوورامان” بە مانای ماڵ و پەناگای پتەو و قایمە. ئەم وشە لە دوو بەشی ” نوورا” بە مانای دژی قایم و پتەو و “مان” بە مانای ماڵ، جێگای نیشتەجێبوون، درووست بووە.
بڕێک لە خاوەنڕایان وشەی هەورامان دەگێڕنەوە بۆ “هوورئامای” کە بە مانای هاتنە سەرەوە و سەرکەوتنە. بۆ ئەوەی هەورامان شوێنێکی سەخت و پتەوە کە بۆ گەیشتن پێی لە هەر لایەکۆ ئەبێت لە بەرزاییەکان تێپەڕی و سەرکەوی.
=KTML_Bold=تایبەتمەندییەکانی زاراوەی هەورامی=KTML_End=
– پارێزگاری لە بنەما و ڕیشەی زمانە کۆنەکانی ئێران.
– پاراستنی نیشانەکانی مێینە و نێرینە لە ناوەکاندا.
– هاوڕیشەیی بڕێک لە وشەکانی هەورامی و فارسی.
– دەوڵەمەندبوونی ئەم زاراوەیە لە پێوەندی لەگەڵ ئامرازی ڕێزمانی سەربار و بەربار (مچاف و مچاف الیە) .
– پاراستنی بڕێک لە پیتە کۆنەکان لە زمانی کوردیدا وەک ( پ، ژ، گ و چ) .
– دەوڵەمەند بوونی ئەم زاراوە لە ڕووی دەربڕین و ناوەکان.
– پارێزگاری لە دەربڕینی کوردیی کۆنی /دە/ کە بە هەڵە /د/ی قڕۆڵ و بۆش دەردەبڕێت و بە هەڵەش /د/ دەنووسرێت. ئەم دەربڕینە زۆر کۆنە و لە وشەی” ئەدا “ (دایک) دا دەبیسترێت.
=KTML_Bold=“ئەنجامگیری”=KTML_End=
مینۆرسکی؛ ڕۆژهەڵاتناسی بەناوبانگی ڕووس لە پەڕتووکێکی بایەخدار کە بە ئینگلیزی لەبارەی گۆران نووسیویە، لەسەر ئەم بڕوایەیە؛ هۆزی گۆران زۆرتر لە سێ هەزار ساڵ پێشینەیان هەیە و دەبێ زیاد بکرێت کە مەبەست لە گۆران لەم وتارەدا تەنیا هۆزی گۆرانی ئەمڕۆی نیشتەجێی پارێزگای #کرماشان# نییە، ئەم ناوەیان هەڵگرتووە بەڵکوو مەبەست لە گۆران تاقمانێک لە نەتەوەی کوردە کە بە زاراوەی گۆرانی قسە دەکەن وەک خێڵەکانی ڕەشی مەنسوور و زەنگنە کە ئێستە لە ئێران و ئێراقدا پەخشووپەڵان و، هەروەها خێڵی برادۆست کە ئێستە زاراوەیان لەگەڵ زاراوەی کورمانجی تێکەڵبووە و لە دەورووبەری #ورمێ# لە ڕۆژهەڵات و دەورووبەری #ڕواندز# لە باشوور نیشتەجێن. خێڵەکانی شوانکارە و زەند و کاکایی و پاڵانی و گێژ و ڕۆژبەیانی و چگنی و پازۆکی و… بەڵام ئێستە شوێنی سەرەکی “گۆران” زمانەکان و هەروەها ئایینی یارسانییە کە هەر خێڵی قەڵخانییە کە لە کرماشان و دەورووبەری داڵاهۆ نیشتەجێن. پێویست بە باسکردنە کە “پریستی چریکۆفی” ڕووسی و “ئیبن فەقیهی” هەمەدانی، گوندی گاوارە ( گاوارە/ گابارە/ گاسوارە) لە ناوچەکانی گۆران نشین دەزانن کە پێشینەی مێژوویی زۆر کۆنی هەیە. لێرەدا پێویستە لە شاعیران و ئەدیبە ناوداروو بەناوبانگەکان، کە ئەدەبییاتی خۆیان بە زاراوەی گۆرانی وتووە ناو بووەین. بریتین؛ لە پەرێشانی دینەوەری لە سەدەی چواردەیەمی زاینی، مستەفا بێسارانی لە سەدەی شانزدەیەمی زاینی، محەمەدی کەندوولەیی لە سەدەی هەڤدەی زاینی، خوان قوبادی نیوەی دووەمی سەدەی هەڤدەیەم زاینی، سەرهەنگ ئەڵماس خان و میرزا شەرەفی دینەوەری ناوەڕاستی سەدەی هەژدەیەمی زاینی، شەیدا هەورامی سەرەتاکانی سەدەی حەڤدەیەم تا نیوەی سەدەی هەژدەیەم، محەمەد وەلی کرماشانی لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمی زاینی و هەروەها خێڵی بەگی، مەلا پەرێشان، خانای قوبادی، سەیدی هەورامی، شەفیعی جامڕێزی، خانی ئەڵماس خان، مەلا عەبدوڕەحیمی مەولەوی تاوگۆزی، میرنەورۆز، شاوەیس قولی، مەلا مەنووچەر و مەلا ڕۆسەمی #ئیلام#ی و ئەدیبان و بیرمەندانی دیکە. لەژێرەوە نموونەیەک لە هۆنراوەکانی شاوەیس قولی لە دایکبووی 810 کۆچی مانگی لە کوێستانی شاهۆی هەورامان دەخەینە ڕوو؛
ئەسڵمەن جە کورد بابۆم کوردنانەن: ئەسڵمەن جەکورد یانی ئەسڵ و ڕەچەڵەکم کوردە و باوباپیرانیشم. ئەم کۆپڵە شیعرە بە زمانی گۆرانی هۆنراوەتەوە و نیشاندەری باوبوون و گرینگی زمانی گۆرانی لە سەدەکانی نێوان حوکوومەتی ئیسلامی و بایەخداربوونێتی لە ناو کوردەکان.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
دوکتور مەحموودی فەزیلەت – مانگنامەی کوردی ڕامان، ژمارەی 63، ئاوریلی 2001، وەرگێڕانی وتاری هەورامان نووسراوەی عەفان محەمەد شەریف – ڕۆژنامەی هاوشاری ژمارەی 2189، 20 گەلاوێژی 1379، قەواڵەکانی کۆنی هەورامان نووسراوەی سۆران کوردستانی- کتێوی بەشی بایەخداریئێران لە کەلتووری جیهان بەرگی دووەم نووسراوەی عەبدولحەمیدی نێرنووری لاپەڕەکانی 809-818 ( خولی سێ بەرگی) . هەر ئەو پەڕتووکە لاپەڕەی 474- خولی یەک بەرگی – وشەدانی کەیخودا. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 460
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
פריטים המקושרים: 4
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Original Language: פרסי
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: תרגום
ספר: חקירה
ספר: לשוני
ערים: Biyare
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 04-06-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 04-06-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شادی ئاکۆیی ) על: 04-06-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 460
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,795
תמונות 105,228
ספרים 19,555
קבצים הקשורים 97,936
Video 1,414
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר הספרייה - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מפלגות וארגונים - ארגון - אמנותי הספרייה - ספר - ההיסטוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.281 2!