הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 521,757
תמונות 105,558
ספרים 19,658
קבצים הקשורים 98,455
Video 1,419
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
وتاری کوردایەتی لەنێوان عەزیز شاڕۆخ و حەسەن زیرەکدا
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وتاری کوردایەتی لەنێوان عەزیز شاڕۆخ و حەسەن زیرەکدا

وتاری کوردایەتی لەنێوان عەزیز شاڕۆخ و حەسەن زیرەکدا
ناونیشانی بابەت: وتاری کوردایەتی لەنێوان #عەزیز شاڕۆخ# و #حەسەن زیرەک#دا
ئامادەکردن: #موحسین عەلیڕەزایی#

پەنجایەمین ساڵڕۆژی مەرگی حەسەن زیرەکمان لە کاتێکدا یاد کردەوە کە ئەمساڵ بەدەر لە شیکاری و ستایشی بەجێ و خستنەڕووی لایەنی دیکەی هونەر و ژیانی ئەم کەڵە هونەرمەندە بووە.
پەنجایەمین ساڵڕۆژی مەرگی حەسەن زیرەکمان لە کاتێکدا یاد کردەوە کە ئەمساڵ بەدەر لە شیکاری و ستایشی بەجێ و خستنەڕووی لایەنی دیکەی هونەر و ژیانی ئەم کەڵە هونەرمەندە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هونەرمەندی گەورەی گۆرانیبێژ عەزیز شاڕۆخ بڵاو بووەتەوە کە دیارە ڤیدیۆکە زیاترە لەوە و قرتێندراوە، لەو کوورتە گرتە ڤیدیۆییەدا هونەرمەند عەزیز شاڕۆخ دەڵێت بۆچی هێندە زیرەک زیرەکتانە و بۆ باسی تایەر تۆفیق و مامۆستا دیلان ناکەن کە قەت لە هەمبەر دوژمن ملیان نەدا و بە باڵایاندا هەڵیان نەوتووە (هەڵبەت من تەنیا ناوەرۆک دەگوازمەوە چوون پێم وایە پوختە و کاکڵی قسە و دواتر مەبەستەکەی هەر ئەمە بوو)، دیارە مەبەستی مامۆستا عەزیز وەک لە گرتەیەکی دیکەی ڤیدیۆییدا پاش ئەو گرتەیە باسی کردووە و ڕوونکردنەوەی لەسەر داوە مەبەستێکی ڕەخنەئامێز بووە و وەک پرسیار ئەمەی پرسیوە کە بۆچی زیرەک گۆرانی بە باڵای مەلەک فەیسەڵ و حەمەڕەشادا وتووە کە دەستیان بە خوێنی کورد سوورە؟
خۆی لە خۆیدا هەڵهێنجانی ئەم پرسیارە ڕەخنەئامێز و بەجێیە لە دووتوێی قسەکانی شاڕۆخدا تۆزێک لێوردبوونەوە و هێمنی و ئاوەزمەندێتی دەوێت، بەو مانایەی کە ئێمە ئەمە ببینین کە لەپاڵ هەموو بلیمەتی و هەڵکەوتوویی و بەرزبوونی حەسەن زیرەک، لەپاڵ ئەوەی کە خۆی بە تەنیا قوتابخانەیەکی هونەری و بگرە زمانی و ئەندێشەی زارەکیی کوردیشە، لەپاڵ ئەوەی دەشێت وەک سووژەیەکی گەڕاڵ و فڵانوێر وەک بنیامین دەڵێت چاوی لێبکەین کە گوند بە گوند و بێستان بە بێستان و قاوەخانە بە قاوەخانەی کوردستان لە ڕۆژهەڵات و باشوور گەڕاوە، لە #سەردەشت# و #شنۆ# و بانەوە بگرە تاکوو #هەولێر# و #کەرکووک# و #خانەقین#…لە پاوە و #کرماشان#ەوە تاکوو #سەقز# و سابڵاخ تێکەڵی ڕۆحی و دەنگ و زمان و نەوا و مۆسیقای کورد بووە…بەڵام ئەم پرسیارەش ڕەوایە ڕەوابوونی پرسیارەکە و ڕەخنەگرتن لە حەسەن زیرەک لە قەوارەی ئاوەها پرسیارێکی بەراوردکارانەدا لە ڕاستیدا هیچ لە بڵندی و بەرزیی و مامۆستایەتی حەسەن زیرەک کەم ناکاتەوە بەڵکوو ڕیخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی کە ئێمە لە دۆزی کورد و دۆزی هونەرمەندانی کورد و دیسکۆرس و وتاری کوردایەتی و تەکنیک و کایەکانی لە ناو هونەرمەنداندا بڕێک هەڵوێستە بکەین و زیاتر ورد ببینەوە.
لە ڕاستیدا ئەگەر بە شێوەیەکی ورد و بابەتییانە سەرنجی گۆرانی و شیعری بەشێک لە هونەرمەندان و تەنانەت شاعیرانی کورد بدەین جۆرێک دەربڕین و نەوای ستایشئامێز بۆ داگیرکەر و ئەویدیی کوردی تێدا دەبینینەوە و هۆکارەکەشی بەر لەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئەویدیپەرستی و داگیرکەرخوازی هەوڵە بۆ هەڵکردن و بەردەوامبوون لە فەزا و دۆخێکدا کە لەلایەن داگیرکەر و ئەویدی کوردەوە، کایە و هاوکێشەکانی دیاری کراوە ئەمە بەدەر لەوەی کە دیسکۆرسی کوردایەتی لە قۆناغە جیاوازەکاندا هەتا هاتووە زیاتر ڕەهەندی وشیارانەی بەخۆوە بینیوە و گۆڕانکاری و ڕوونکاری زیاتری تێدا کراوە بۆ نموونە شیعر و گۆرانی ئەی نەتەوەی کاوەی دلێر ئەی کوردەکە ئەی بەچکە شێر…ئەی نیشتمان نیشتمانی جوان خاکی ئاریان وەتەنی کوردان…لە شوێنی دیکەشدا دەڵێ وەتەنی ئێران…ئەم دیسکۆرسە کە کورد بە ڕەسەنترین دانیشتووی ئێران و خاوەنی ئێران دەزانێت هەتا ئێستەیش هەر باوە و لەلایەن تاقمێک لە کوردانەوە دووپات دەکرێت و ئەمەش بەرهەمی دیسکۆرسازیی داگیرکەرانی کوردستان بووە و بەشی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ لێڵکردن و شێواندنی مێژوو و خستنەژێر سێبەری سیاسەتەوە، واتە مێژوونووسی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بەر لە ڕاستبێژی و واقیعی مێژوو و هەڵکۆڵین و خوێندنەوەی ئاسەوارەکان لە خزمەت ئەجێندایەکی تایبەت و دیسکۆرسێکی دیاریکراو بووە ئەو ڕوانگەیەی کە کوردی بە ئێرانیی ڕەسەن و پارێزگاری سنوور و جوگرافیای مەترسی لەسەری ئێران ناساندووە، ساڵانێکی دوورودرێژە توانیویەتی مێژوو بە کەیفی خۆی بخاتە خزمەتی وتارێکی سیاسیی فاشیستییەوە بۆ یەکدەستکردنەوە و یەکسانکردنەوەی هەموو دەنگ و ڕەنگ و نەتەوەکانی ناو جوگرافیای ئێران بە مەبەستی دامەزراندنی دەوڵەتێکی مۆدێڕنی زۆرەملی کە نیشانە هەرە دیارەکانی پڕۆژە و یاسای (کەشفی حیجاب) یان حیجابداماڵینی سەرتاسەریی ئێران و یەکدەسکردنەوەیان بە یەک جلوبەرگ و پۆشاک کە لەوانەش بە زێڕ و زیو و کڵاوی پەهلەوی (نیو سکەی پالەوی یان کڵاوی پالەوی) لە سەردەمی ڕەزاخان واتە پەهلەوی یەکەمدا دەناسرێتەوە و هەروەها (شۆڕشی سپی) کە هەمان ئامانجی یەکسانسازی و یەکدەسکردنەوەی هەموو زمان و کەلتوورەکانی ناو جوگرافیای ئێران بوو کە بە شێوەیەکی کەم تا زۆر هێشتا ئەم دیسکۆرسە لەلایەن زۆر کوردەوە پەسەندکراو و قبووڵکراوە و بگرە لە هەندێ ناوچەش لە باشووری کوردستان ئەم ئێرانتەوەرییە لایەنگری خۆی هەیە بۆیە بەشێک لە هونەرمەندان و تەنانەت نووسەرانی کورد لە ناو ئەم دیسکۆرسەدا ئیشیان کردووە و بەشێوەیەک ناوشیارانە و نەزانانە ئاویان دە ئاشی دوژمن کردووە‌، دیسکۆرسێک کە بەپێی ئەو بەڵگانەی کەوتوونەتە دەرەوە ئەم دواییانە پارە لەلایەن حکومەتی پەهلەوییەوە تەرخان کراوە تاکوو مێژوونووسانێکی وەکوو ڕەشید یاسیمی و چەندین کەسی دیکە لەسەر پەیوەندی نێوان کورد و ئێرانی یان ئێرانیبوونی کوردەکان بنووسن و بەڵگە بخەنە ڕوو، یان بە زمانێکی دیکە مێژووسازیی بکەن.
بۆیە دەلالەتی ئێران لە گۆرانی حەسەن زیرەکدا لەوانە ئەو گۆرانییەی بۆ کوڕی حەمەڕەشا خوێندوویە و لێکدانی شازادەی ئێرانی بەکار دەبات یان لە سروودی نەورۆزدا بە هەمان شێوە…دەرخەری ململانێیەکی ئاڵۆز و قوورس و قاییمی سیاسیی و دیسکۆرسیڤ بووە کە نەک تەنیا زیرەکی ئەوکات بەڵکوو زۆر کەس و هونەرمەندی ئێستاش لەو لایەنەوە زەینیان ڕوون نەبووەتەوە و وتاری ئێرانیبوونی کورد بە مانایەکی ئەرێنی لێکددەنەوە و لە کایە و هاوکێشەی دیسپۆتیزم و سەرەوە و ژێرەوە یان سەردەست و ژێردەستی پشتەوەی وتارەکە تێگەیشتن و وێنایەکی ڕوونیان نییە بۆیە لانی کەم لەم نموونانەدا و لەم ئاستەدا چاوەڕوانییەکی زیادەیە کە لە زیرەکی نەمر هەمانبێت کە ئەو شتانەی لا ڕوون بێت بەڵام ئەوەی کە لەپاڵ ئەم چەند گۆرانییەدا سەدان گۆرانیی بۆ پێشمەرگە و کوردستان و تەنانەت شۆڕشی ئەیلوول و کەلتوور و ئەوین و کانیاو و دابوونەریتی کورد وتووە خۆی مەتەرێز و سەنگەرێکی بەرگریی قوورس و قاییمی پێکەوەناوە و ئەو ژمارە کەمەی دەلالەتی ئێرانگەرێتی لە گۆرانییەکانییدا هەڵگری باوەڕی زیرەک بە ئێران وەکوو سەردەست و حاکمی سەر کوردان نابێت، زیرەکێک کە باوەڕی بە وێنە و خەون و وێناکانی خاڵۆی ڕێبوار و ڕەش ئەسمەر و مریەم #بۆکان#ی و سەدان ڕەمز و نیشانەی ناو کەلتوور و هەست و نەستی کۆمەڵگەی کوردی بووە چۆن دەتوانێت باوەڕی بە ژێردەستەیی و ستایشکردنی هێز و دەسەڵاتێک بێت کە پشتی شۆڕشی ئەیلوولی شکاند؟ بە گشتی دەرئەنجامەکە ئاوەها دەشکێتەوە کە زیرەکی نەمر لە چوارچێوەی (وتاری مانەوە)دا ئیشی کردووە، کەس نییە نەزانێت ئەو بۆ بژێوی ژیان هاتوچۆی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کردووە، هەمیشە تۆمەتی سیاسی پێوە لکێنراوە، لە خانەقین گیراوە و بە وتەی خۆی چەند مانگ لەژێر ئەشکەنجە و تەعزیبی سازمانی ئەمنی ئێراق بووە یان لە زیندانی قەسر لە ئێران زیندانی کراوە و…وتاری مانەوەی کورد تا ئێستەش بە شێوەی جۆراوجۆر و بەهۆی دۆخی ژیۆپۆلەتیک و هاوکێشە سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکە و جیهان بەردەوامە و یاسای ئیشکردنەکەش دانووستانە، واتە شتێک دەدەی و شتێک وەردەگری، وەکوو ئەوەی مامۆستا هێمن پاش هاتنە سەرکاری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتاکانی شۆڕشدا لەگەڵ قەرارگای ڕەمەزاندا ڕێکەوت کە لەژێر چاودێری ئەواندا گۆڤاری (سروه) دەرکات و بەرەیەک لە کوردانی کوردینووس و کوردیخوێنی ڕاهێنا کە بوون بە داهاتووی ئەدەبی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێشکەوتنی ڕەوتی ژوڕنالیزمی کوردی.
لێرەدا لەناو وتاری مانەوەدا ئیشکردن بەرهەمی ئەو دۆخە مێژوویی و ژیۆپۆلەتیکەیە کە بەسەر کوردا سەپێنراوە بەڵام نابێ تاکڕەهەندە چاو لە دۆخەکە بکەین و ئاڵۆزیی کایەی وتاری مانەوە لە قەوارەی جاش و باشدا بە بڕیار و قەزاوەتێک بۆ هەموان یەکلا بکەینەوە. ئەم دۆخە لە شیعری هێمنیشدا هاتووەتە ئاراوە و تەنانەت لە گۆرانیی تەحسین تەهاشدا هاتووەتە ئاراوە کە کاتی گەڕانەوەی مەلا مستەفا بارزانی بە داوەتی عەبدولکەریم قاسم و لە سەروبەندی ڕێکەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ئەوکاتی ئێراقدا بۆ وەرگرتنی مافی کوردەکان، ئاوەها دیسکۆرسێک پێڕە و کراوە. وتاری مانەوە لە هەر حاڵەتێکدا بێت قۆناغی نیوەچلی نەتەوەسازی و گەشەسەندنی کۆمەڵگە و بیری کوردایەتییە و تێپەڕین لەم وتارە بە واتای ڕۆحی سەربەخۆیی و وتاری داهێنەرانە و ئەکتتەوەرانەیە کە ڕووداوەکان ئاڕاستە دەکات. ئەوەی کە ئەم سەرنجە خێرایەی مامۆستا عەزیز شاڕۆخ لەسەر زیرەکی نەمر دەشیت هەڵگری بێت و بیکەین بە بابەتی خوێندنەوە دۆخ و دۆزی کورد و هونەرمەندانی کورد لە بازنەی کایەی دەسەڵاتدار و ئەویدیدایە کە ئەگەر بە ویژدانەوە کۆی دیمەنەکە لەبەرچاو بگرین زۆربەی زۆری هونەرمەندانی کورد بەسەربەرزی لێیەوە دێنە دەرێ ئەگەرچی ڕەخنەیان لەسەر دەبێت، ڕەخنەیەک کە بەر لەوەی هوونەر و بلیمەتیی ئەوان بکاتە نیشانە دۆخی کورد وەکوو بابەتێکی مەعریف و جێگەی بیرکردنەوە زەق دەکاتەوە. ئەو باسەی کە لەم چەند ڕۆژە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێک خرا و وتارێکی جنێوئامێز و ڕەش و سپی و بۆکانی و #مەهاباد#یی خستە ڕێ، قوربانیی نەریتێکە کە هێشتا نەگەیشتووتە ئاستی تێگەیشتن لە وتاری مانەوە و بەرخۆدان و دانووستان کە وەک وتم ڕەخنەشی لەسەر دەبێت، ڕەخنەیەک کە بەرچاوی ئێمە بۆ دۆخەکەمان ڕوونتر بکاتەوە نەک ڕەمز و هێماکان بکاتە نیشانە و کایەیەک بخەینە گەڕ کە لە بنەمادا مەبەستی سەرەکیی دەسەڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان و وتاری داگیرکارانەی ئەوانە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 694
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
פריטים המקושרים: 5
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: חקירה
ספר: אמנותי
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 04-06-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ڕێبوار جەمال سەگرمە ) ב- 04-06-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕێبوار جەمال سەگرمە ) על: 04-06-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 694
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.139 KB 04-06-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 521,757
תמונות 105,558
ספרים 19,658
קבצים הקשורים 98,455
Video 1,419
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
Folders
הספרייה - ספר - ההיסטוריה הספרייה - סוג המסמך - שפת מקור הספרייה - ניב - עברית הספרייה - PDF - הספרייה - פרובנס - ישראל הספרייה - ספר - גיליון כורדי הספרייה - Publication Type - הספרייה - PDF - מאמרים - ספר - גיליון כורדי מאמרים - ספר - נשים

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.625 2!