הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,690
תמונות 105,139
ספרים 19,525
קבצים הקשורים 97,822
Video 1,415
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
جەللاد لەنێوان بەرداشی جەنگاوەریی و کۆیلەییدا
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەللاد لەنێوان بەرداشی جەنگاوەریی و کۆیلەییدا

جەللاد لەنێوان بەرداشی جەنگاوەریی و کۆیلەییدا
ناونیشانی بابەت: جەللاد لەنێوان بەرداشی جەنگاوەریی و کۆیلەییدا
ئامادەکردن: #عادل قادری#

شوناسی جەللاد بەدەمامکەوە دەناسرێت، ئەو حەز دەکات لەژێر سێبەر (the shadow) ە1 کەی دا بمێنێتەوەو بە دوای ڕەشایی و تاپۆی سێبەرەکەی کەوێت؛ ئەمەش هۆکارێکی دەروونییە بۆ هەڵبەستنی دەمامک و “خود” شاردنەوە و “ئەویدی” کوشتن، واتە ڕێکخستنێکی سایکۆلۆژییانەی پڕۆسەی قوربانیکردن و خولقاندنی شوناس و کارئەکتەری قوربانی و هاوکات شکڵ گرتنی کەسایەتی و ئەکتی جەللادیش.
“جەللاد” ئەو کەسەیە کە ئارەزووە (desire) تاریکەکانی خۆی لەرێگەی “قوربانی”یەوە تێر دەکات و زۆر کات ئەم تێرکردنی ئارەزووەی بە بێ دەمامک و لەدەرەوەی “سێبەر” ئەنجام نادات، ئێمە نموونەی جەللادی بێ دەمامک و ڕوخساردیارمان لە مێژوو دا زۆر کەمە، ئەوەیش کە لە جیهانی ئێمە وەکوو جەللادی دیار و بە ڕوخسار قامک خراوەتە سەری (بۆ نموونە سەدام حسێن، عەلی حەسەن مەجید، مولازیم موحسین و…) تەنیا یەکێک لە ڕوخسارەکانی جەللاد بووە و زۆرتر ئاماژەیەک بووە بە لایەنە خوازەیی (metaphoric) و سەمبوولییەکەی جەللاد.
جەللاد هەمیشە بە خۆی و شمشێرەکەیەوە، بە خۆی و چەکەکەیەوە، بە خۆی و ئامێری جێبەجێکردنی ئارەزووەکەیەوە “بەڵام بەدەمامک و بێ ڕوخسار” دەردەکەوێت. ئارەزوویەکی ژێرەوانکێ و گڕاوی کە بەهۆیەکی ئایدۆلۆژیی، سیاسیی، دەروونی یان پەروەردەیی ختووکە دراوە و و هەڵخڕێندراوە و دەبێ تێر بکرێت، ئارەزوویەک کە دەبێ بە خوێن و ترس و سامێک کە دەیخاتە ڕوخسار و و جەستە و دوا نیگای چاوی قوربانیی تێراو بکرێت، خاڵی گرینگ و سەرنج ڕاکێش لێرەدا ئەمەیە کە سەرچاوەی ئارەزووەکان نەست و ناوشیارن بۆیە دوورن لە پانتای وشیاری و توانستی ژیری و وزەی تێڕامانی مرۆڤ. بەڵام بەتەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵی وشیاریی بەدەر نین.
لەم هاوکێشەیەی نێوان ئارەزوو (desire) ، وشیاریی (The conscious) و ناوشیاری (The unconscious) دا “بەجەللاد بوون” وابەستەی ململانێ و کێشمەکێشی نێوان ئەم سێ جەمسەرەیە. لەم پرۆسێسەدا جەللادبوون یان قوربانیبوونی “جەللاد” ئاڕاستەکەی دیاری دەکرێت. واتە بیرکردنەوە لەم پرسیارە کە جەللادەکان تا کوێ قوربانی سیستەمێکی پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی و کەلتووری ناتەندرووست و دژەژیان و مەرگ دۆستن؟بە زمانێکیتر جەللادەکان تا کوێ بەرپرسن؟وەڵامی ئەم پرسیارانە و دەلالەتەکانی باسی زۆر هەڵدەگرێت و من لێرە ناپەرژێمە سەری و تەنیا هەندێ لایەنی دەروونی ڕۆحی جەللاد و ململانێیەک کە لەنێوان جەللاد و قوربانی لە ئارادایە باس دەکەم.
جەللادێک کە پێدەچێت خۆی نەزانێ چ ئارەزوویەک دەیجووڵێنێت و “قوربانی” تەنیا وەکوو ژەمێکی پێویستی ئارەزووەکەی دەروون و هەناوی ببینێت و وەکوو هایدرا2 و مارێکی چەندسەر و چڵێس و بەشەهوەت بجووڵێتەوە، ئەم دۆخە دەروونییە وێنەیەکی بەدەوی و بیکر و ڕاستەوخۆمان لە جەللاد بۆ دەخاتە ڕوو. ئەم حاڵەتە دەروونییە ئاماژەیە بۆ تێکچوونی پێکهاتی وجوودی کارئەکتەری جەللاد و شێوانی باڵانس و هاوسەنگی لەنێوان دوو جومگە و جەمسەری گەورەی دەروونیی ئەو واتە “وشیاریی و ناوشیاریی”. لێرە دایە دەتوانین باسی ئەوە بکەین کە جەللاد مرۆڤێکە کە هەموو هێزی وشیاری (The conscious) خۆی وردەوردە و لە پڕۆسەیەکی درێژماوە دا دۆڕاندووە و ئەوەی کە ئێستە ئەوی زیندوو ڕاگرتووە لایەنی ناوشیارانە (The Unconscious) ی دەروون و خەون و خواست و ئارەزووە تاریکەکانی دۆزەخی ناوشیاری ئەون. ئەگەر بە ڕوانینێکی یۆنگی3 مرۆڤ وەکوو جەنگاوەری نێوان دوو پانتای وشیاریی و ناوشیاریی بزانین و ئەم جەنگاوەرە ئەرکێتی باڵانس و هاوئاهەنگییەک لە پێوەندی خۆی لەگەڵ واقیع و جیهان لەم هاوکێشەیە دا درووست بکات، ئەوا جەللاد لێرە دا ئەو کەسەیە کە چەکی جەنگاوەرانە و ئینسانیی خۆی دێرزەمانێکە فڕێ داوە و لە هیوا و خەونی ئەوەی کە باڵانسێک لەنێوان “خود” و واقیع و جیهان درووست بکات دەستی شوشتووە و هیچ باوەڕێکی “رۆشن”ی بە داهاتووی ئەم جەنگە سەپێنراوەی نێوان وشیار و ناوشیار نییە و پێشوەخت خۆی داوە بەدەست تاریکیی و هێزە نەناسراو و لەبن نەهاتووەکانی لایەنی تاریک و ڕەشی زەینی ناوشیارەوە؛ هەر بۆیەشە لە هەناو و باوەشی “سێبەر” دا دەژی، “ئەو” پێش لەوەی ڕۆحی جەنگاوەرانە فام بکات بۆ ئەوەی ئەم باڵانسە درووست بکات، ڕۆحی “کۆیلەیی” لای خۆی پەسند کردووە و پێڕەوی دەکات، بۆیە ئەگەر بپرسین جەللادەکان لە کام سەرچاوەوە ئاو (تۆ بڵێ خوێن!) دەخۆنەوە ناتوانین سەرچاوەیەکی تاقانە، تاک یان کارئەکتەر و کەسایەتییەکی ئاسایی و ئینسانی بۆ دیاری کەین چوون لەبنەڕەت دا ئەم لۆژیکە بۆ ناسینی بنج و بناوانی خیلقەت و سەرهەڵدانی جەللاد هەڵەیە یان لانی کەم لۆژیکێکی بەرتەسک و ئایدۆلۆژیکە.
ڕوانینێکی هەڵەیە ئەگەر هیتلەر، مۆسۆلینی، سەدام حسێن و…بە باوکی تاقمێکی زۆر “وردە جەللاد”و شمشێر بەدەستە بێ دەمامکەکان بزانین، بەڵکوو ئەمانەش سەر بە حەڵقەی هەمان ڕۆحی کۆیلەیەتی و ناجەنگاوەریانەن کە تەنیا جیاوازییان لەگەڵ جەللادە جێبەجێکارەکان نەبوونی دەمامکێکی دیار و بینراوە! ئەم جەللادە بێ دەمامک و ڕوخسار دیارانە ڕەنگە خۆیان کوڕی گەورەی “کەڵە جەلاد” و جەللادی مەزن بن بەڵام هیچ کات ناتوانین وەکوو باوکی ڕاستەقینەی جەللاد ناوزەدیان بکەین، بەڵکوو دەبێت بزانین کەڵەجەللاد و جەللادە مەزنەکە واتە باوکی هەموو جەللادەکان لە شوێنێکی دووردەست تر و سەرچاوەیەکی تاریکتر بوونی خۆی وەردەگرێت، هەر چەند جەللادی مەزن، باوکی جەللادەکان و…تەنیا دەربڕینێکی میتافۆریک و خوازەییە و ئاماژەشە بۆ پاڵنەر و لێخوڕ (Drive) ێکی دەروونی کە لە قووڵاییەکانی نەستی دەستەجەمعی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت.
بۆیە ئێمە لێرە دا لە ئاستی دەربڕین و زمان دا بەگشتی دەتوانین باس لە دوو جۆرە جەللاد بە دوو ماهییەتی جیاوازەوە بکەین.
1/ جەللادی مەزن: ئاخێزگەی سەرهەڵدانی ئەم جەللادە کز و کوێربوونی زەینی وشیار و بەرەڵڵاکردنی هەموو تاریکیی و سێبەرەکانی زەینی ناوشیارە بەبێ هیچ فیلتەرکردن و هەڵسەنگاندنێک، من ئەم جەللادە مەزنە ناودەنێم جەللادی میتافیزیکی یان بانزەمینی، کە ڕیشەی لە مێژووی کەونینەی دەروون و سایکۆی مرۆڤ دایە و بە شێوەی کۆنەچەشن یان ئارکی تایپ (archetype) ی سێبەر پێناسە کراوە و دەرکەوتووە.
2/ جەللادە گچکە و وردەکان یان وردە جەللادەکان: ئەم جەللادە خۆی دابەش دەبێتە سەر دوو شیوەی “دەمامکدار” و “بێ دەمامک”. هەندێکیان بێ دەمامکن (وەکوو هیتلەر، مۆسۆلینی، سەدام حسێن، هیمللەر) و هەندێکیان دەمامک دارن وەکوو هەموو ئەو جەللادانەی کە سیستەمە سیاسییە ئایینی و ئایدۆلۆژی و دیکتاتۆرییەکان بەرهەمی دەهێنن و ئێمە تەنیا سێبەر و دەمامک و تاپۆیان لە زەینمان دایە (وەکوو هەموو شمشێر بەدەست و سەربڕەکانی داعەش و تاڵیبان و سەربازە زۆڵ4 و بێ دایک و باوکەکانی #بەعس# یان وەکوو ئەو جەللادانەی کە عەبدووڵڵا ئۆجەلانیان لە ناو فڕۆکەکەدا دەگواستەوە و هەموو بەدەمامکەوە بینیمان! کە چۆن بەدەست کوتانی یەکتر شادی خۆیان دەردەبڕن! کە ئەمەش بەرلەوەی شادیکردن بێت بۆ ئەنجامدانی سەرکەوتووانەی ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی، خۆشنوودی و شاگەشبوون بوو بۆ تێرکردنی ئارەزوویەکی ڕەش کە لەلایەن سیستەمێکی سیاسی-ئایینییەوە هان دراوە. بۆیە ئەمانە ناو دەنێم جەللادی زەمینی. ئەم جەللادە ئەگەرچی ئامرازی بەرهەست و و زەمینی و ماتریاڵی جێبەجێکردنی ڕووداوێکی سامناک بەناوی قوربانیکردنە بەڵام لەپێوەندی توندوتۆڵ و بنەڕەتیدایە لەگەڵ جەللادە مەزن و میتافیزیکییەکەی دەروون کە پێشتر ئاماژەم پێدا. واتە لە سەرچاوە بانزەمینی و میتافیزیکییەکەیانەوە ڕێنومایی وەردەگرن و بەپێی لێخۆڕ (Drive) و لۆسە (اهرم) ی ئارەزووە تاریکەکانی جیهانی ناوشیار و لایەنە نەناسراو و بانزەمینی و سیحرئاوییەکەیەوە دەجووڵێتەوە و خوێن دەکات بە میحرابە قودسییەکەی دا.
لەم هاوکێشەیە دا وێنەی جەلادانێکی زەمینی وەکوو عەجاج تیکریتی بەسەرهاتێکی سەیر و تایبەتی هەیە. عەجاج تیکریتی بەرپرسی ئەشکەنجەگا و گەورەزیندانی سامناکی نوگرە سەلمان بوو، ئەو شوێنەی بە سەگە دڕ و گەورەکانی کە لە ئەندازەی ئەسپەکان دا لە زەینی قوربانیانی ڕزگاربووگ! ماوەتەوە، ناوبانگی دەرکردووە. عەجاج لەو جەللادانەیە کە ئەگەرچی لەرێگەی هەموو میکانیزم و دام و دەزگا تۆقێنەر و ترسێنەرەکانی بەعسەوە هەوڵ درا دەمامکەکەی لانەبرێت و بە بێ ڕوخساریی و نەناسراوییەوە بمێنێتەوە بەڵام لە دواجار دا (هەرچەند درەنگ) دەمامکەی لابرا و ڕوخساری ئینسانی و گۆشتینی بە سمێڵ و جلوبەرگێکی نەجمە داری بەعسی دەرخرا و تابۆ و تەلیسمەکەی شکا. شتێک کە بووە هۆی ئەوەی ئەم دەمامکە لابچێت و ڕوخساری سادە و حەماسەتی گاڵتەجاڕانە و پاڵەوانێتیی ئایرۆنیکی عەجاج دەربکەوێت وشیاریی و ترس شکانی قوربانیانی دەستی ئەو جەللادە و شێواندنی بەشێک لە هاوکێشە زەمینی و بانزەمینییەکەی نێوان گەورەجەللاد و وردە جەللاد بوو، واتە تێکچوونی پێوەندی داسەپاوی لایەنە سێبەریی و میتافیزیکییەکەی جەللاد لەگەڵ لایەنە بەرهەست و دەمامک دار بەڵام زەمینی و ئینسانییەکەی جەللاد بوو.
دوای ئەم تێکچوون و شێوانە شوناسی جەللاد وەکوو مرۆڤێک کە کەسایەتی بووە بە چەند فاق و لەتەوە دەردەکەوێت، بێگومان جەللادە بەدەمامکەکان وەک وتمان دوای دۆڕاندنی پێش وەختی ڕۆحی جەنگاوەرانەی ئینسانی خۆیان و قبووڵکردنی ڕۆحی کۆیلەیی و فەرمانبەرانە لە جیهانێکی پڕ لە ترس و مۆتەکە دا دەژین، عەجاج بۆیە ئەو دەمامکەی تا ئێستە بەروخسارەوە مابوو چوون ڕۆحی ترسنۆکی و کۆیلەکارانەی خۆی پێدەشاردەوە و لە لایەکیتریش بەو بێ ڕوخساریی و نادیارییەیەوە دەیوەیست لایەنی بانزەمینی و میتافیزییکی جەللاد کە نەناسراوی، نادیاریی، بێ ڕوخساریی بوو بۆ قوربانی و لەهەمبەر قوربانی زەقتر بکاتەوە کە ئەمە بەشێک لە ستراتیژ و سیاسەتی جەللادە بۆ هەیبەت و هەیمەنە بەخشین بە خۆی، شتە نادیار و بێ ڕوخسارەکان هەمیشە مایەی ترسێکی ئەفسووناوی و “کۆیلەکەرانە” و میتافیزیکی بووگن، شتگەلێک وەکوو “با”، “بۆن”، “خودا” و…کە هەندێکیان هەمیشە و لە ڕۆژگارە کەونینەکان دا وەکوو هێز سەرچاوەی تۆقاندنی کۆمەڵە ئینسانییەکان بووگن و لە هەمان کاتیش دا سیستەمێک بوو بۆ ڕاگرتن و کۆنترۆڵکردنی زاڵمانەی کۆمەڵگە.
جەللادانی وەکوو عەجاج دەیانەویست بە نەناسراویی و نادیاریی بمێننەوە بۆ ئەوەی سام و هەیبەتی گەورە جەللادێکی خوازەیی و سەمبوولیک وەربگرن و وێنا و هەیکەلێکی بانزەمینی و پڕ هەیبەت و تۆقێنەر لە خۆیان بۆ قوربانی نیگار بکەن، ئەمە ئەو دووفاق و لقەی ڕوخساری بەدەمامکی جەللادە کە دژوازییەک لە کەسایەتی و تێکچوونێک لە هەناو و دەروونی “ڤی” دا ئاشکرا دەکات. ئەو دژوازییەی کە لایەنێکی لە ترسنۆکی جەللادەوە سەرچاوە دەگرێت و لایەنێکیشی لە حەز و تاسەی بۆ “بەخودا بوون” و بانزەمینی دەرکەوتن لە ڕێگەی سام و ترسی دەمامکەکەیەوە، بێگومان لەم هاوکێشەیە دا ڕۆڵی قوربانی وەکوو ئۆبژە و بوونەوەرێکی پلە دوو و بەستراو و تۆقێنراو هەڵگری باس و خواسی زۆرە بەڵام لێرە دا بەزۆری پەرژاوینەتە سەر جەللاد و لایەنە زەمینی و بانزەمینییەکانی. دوو وێنەی عەجاج تیکریتی بە هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆری دۆستانی کەناڵی”رووداو” لە قووڵاییەکانی بیابان و لمستانەکانی نوگرە سەلمانەوە شوێن پێیان گرتووە تا بەغدا و شوێنەکانی تر و لە دواجار دا بە ناو گومانی دەیان نیگای ترسنۆک و تۆقیو و جەنگاوەر و پێشمەرگە و زیندانی دا تێپەڕیوە تاکوو ساغ بۆتەوە و دۆزراوەتەوە، عەجاج کە خەریکە مارێک بەزیندوویی دەخوات و وا دەردەکەوێت لە فێرگەیەکی سەربازی تایبەت بێت، ئەو لەو وێنەیە دا وا بە حەماسەت و پاڵەوانێتی و هەیبەتەوە مارەکە دەخوات وا دەزانێت بەسەر لایەنێکی ڕەش و سامناکی سرووشت و قووڵی بیابان واتە (مار) دا زاڵ بووە و کردوویە بە ژەمێکی سادەی “خۆی”، بەڵام پێدەچێت هەرگیز بیری لەوە نەکردبێتەوە کە خۆی پێشوەخت کۆیلەو خڵەفاو و ترساوی ڕەش مارە گەورەکەی دەروونی بووبێت و ئارکی تایپی سێبەر (Shadow) هەموو دەروونی خواردبێت، لە وێنەیەکی دیکەدا دیسان عەجاج خەریکە کەروێشکێک بەزیندوویی کەوڵ دەکات کە هەمان حەماسەت و پاڵەوانێتی بەتاڵ و ڕوخساری پڕ هەیبەتی بۆشی تێدایە و خەریکە ترسی خۆی لە ڕێگەی کوشتن و قوربانیکردنی کەروێشک دەشکێنێت بۆ ئەوەی دواتر لەسەر شانۆی کوشتنی قوربانییە مرۆیی و نائاژەڵییەکان چاوی “نەترووکێت”، چوون جەللاد لە دواجار دا بەدەمامکیشەوە چاوی هەر دیارە و وردە جەللادەکان هەوڵ دەدەن ترسنۆکییەکەیانی تێدا بسڕنەوە و لە جێگەکەی دا هەیبەت و قووڵایی و ناکۆتاییەکی وەهمی دابنێن، کە بێگومان قوربانییە وشیار و جەنگاوەرەکان هێندە بەدەسەڵاتن لە دوا چرکەی ژیانیشیان دا دژوازیی و کەمایەسی و نزمی جەللاد دەبینن و بە پێکەنین و بزەیەکی تاریک و تاڵ و لە هەمان کات دا درەوشاوەوە بەرەو پێشی مەرگ دەچن و چاو دەبڕنە نێو چاوانی جەللادەکانیان؛ لە ڕێگەی چاوانی بێ دەمامکی جەللادەوە ترس و بۆشاییەکەی هەناوی بەدی دەکەن بۆیە بزە دەیانگرێت، ئەم قوربانییە کاشیف و بوێرانە ئەوانەن بەر لەوەی جەللاد بیانکوژێت و وەکوو ئۆبژەیەکی قوربانیکراو ناویان لە زەینی خۆی دا تۆمار بکات، خۆیان “پێشێ” “مەرگ” (پێشمەرگە!) دەکەون و جەللاد دەخەنە دۆخێکی کۆمیدیی-تراژیکەوە. قوربانییەکی کاشیف و سووژە و بکەر کە نیگاکەی لە شمشێری جەلادەوە دەگوازێتەوە بۆ ناوچاوانی جەللاد و ترس دەگوازێتە سەر بوێری، دەرکەوتەیەک لە ناوشیاری دێنێتە سەر ئاستی وشیاریی! لە ڕادەست بوون و کۆیلەییەوە پێ دەنێتە ناو زیت بوون و جەنگاوەرییەوە! حیکایەتی جەللاد بە ئاڕاستەی زەینی قوربانی پێکهاتی دەشکێت و ماناکانی دەگۆڕێت!بۆیە دەتوانم بە ڕوانینێکی نیتشەییەوە بڵێم لەرووی هەیمەنە و هەژموونییەوە جەللاد و قوربانی هاوزا و هاوپشتی یەکەن!
پەراوێز و سەرچاوەکان:
1-یونگ، خدایان و انسان مدرن، ێ‌نتونیو مورنو؛ ترجمەی داریوش مهرجویی، نشر مرکز، چاپ ششم 1390 ص 52
2-لە ئوستوورە کۆنەکانی یۆنانی کەونارا بەواتای مارێکی چەند سەر و دڕندەیەکی سامناک هاتووە، هەر کاتێک سەرێکی بپەڕێت سەری تازە دەڕوێتەوە لەسەر لەشی
3-کاریک گۆستاڤ یۆنگ، (1875 - 1961) دەروونناس و بیرمەندی بەڕەچەڵەک سویسرایی
4-زۆڵ: بەمانای بێ شوناس یان شوناس نادیار
5- گوستاو یونگ، کارل؛ انسان در جستجوی هویت خویشتن، ترجمە مەحمود بهفروزی، گلبان، چاپ سوم 1387
6-نیچە، ویلهلم فریدریش؛ چنین گفت زردشت؛ ترجمە داریوش ێ‌شوری، تهران، ێ‌گە 1375
[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 239
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
פריטים המקושרים: 1
ביוגרפיה
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 00-00-2023 (1 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: מחוכם
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 06-06-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ئاراس ئیلنجاغی ) ב- 07-06-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 239
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,690
תמונות 105,139
ספרים 19,525
קבצים הקשורים 97,822
Video 1,415
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - Kurdistan ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר הספרייה - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מפלגות וארגונים - ארגון - ידידות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.328 2!