ناو: ئەحمەد
نازناو: مامۆستا ئەحمەد
ناوی باوک: ڕەسوڵ ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1970
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی #باسنێ# ی شارۆچکەی #چوارتا#
$ژیاننامە$
لەدایکبووی ساڵی (1970) ی شارەدێی (سیوەیل) گوندی (باسنێ) کە سەنتەری شارەدێیەکەیە، خێزاندارە و خاوەنی سێ کوڕە بەناوەکانی (هۆشەنگ، هۆشمەند و هونەر) ، کچێک بەناوی (هەنار) .
ساڵی 1986-1987خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە، لە مانگی دوانزەی ساڵی 1992 دامەزراوە وەک مامۆستا، سەرەتا لە قوتابخانەی گوندی #گەنکاوا# بۆماوەی چواردە ساڵ خزمەتی کردووە، پاشان لە ساڵی ( 2006) گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانە گوندی #شەمساوا# ی بنەڕەتی بۆماوەی (شەش ) ساڵ لەو گوندەش، خزمەتی کردووە. دواتر گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (شارباژێڕی بنەڕەتیی) وەک بەڕێوەبەر، تا ئێستا، ساڵی (2023) بەردەوامە لە خزمەتکردن لە بواری پەروەردەدا.
لە کایەی سیاسیشدا بەشدارە و بە پلەی ئەندامی مەڵبەند، لە مەڵبەندی #سلێمانی#، #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# خزمەت دەکات. ئەندامی #یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان-# لقی سلێمانییە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,081
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!