הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 522,906
תמונות 105,768
ספרים 19,703
קבצים הקשורים 98,641
Video 1,420
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
کۆماری جنۆکەکان و دەسەڵاتە تۆتالیتارەکان
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کۆماری جنۆکەکان و دەسەڵاتە تۆتالیتارەکان
מאמרים

کۆماری جنۆکەکان و دەسەڵاتە تۆتالیتارەکان
מאמרים

ناونیشانی بابەت: کۆماری جنۆکەکان و دەسەڵاتە تۆتالیتارەکان
ئامادەکردن: #ئاراس ڕۆژهەڵاتی#

ڕەنگە یەکێک لەو سەردەمانەی کە پەیوەندی دەسەڵات و جنۆکە بە چڕی و خەستی باسی لێوەکرابێت، سەردەمی دەسەڵاتدارێتی حەزرەتی سولەیمان بووبێت، بە پێی گێڕانەوەکان؛ لە سەردەمی ئەودا ‌هێشتا جادووگەری و سیحر لە کون و سەردابە تاریکەکانی سەرزەمینی ژێر دەسەڵاتیدا بەردەوام بووە و هەر بەم هۆیەش خوادی گەورە گلەیی لێ دەکات و لێی دەپرسێت کە بۆچی بەم هەموو دەسەڵات و شکۆمەندییەوە، کە پێم بەخشیوی هێشتا خەڵکانێک لە مەملەکەت و سەرزەمینی تۆدا هەن کە شەریک بۆ خودا دادەنێن و ڕوویان کردووەتە سیحر و جادووگەری؟ پاش ئاگادارکردنەوەی سولەیمان لەم بابەته، ‌ ئەو دەست دەکات بە گرتن و لەناوبردن و نەهێشتنی ئەو ئاسەوارە دژە ئایینی و کۆمەڵایەتییە و دیارە بە تەنیا دەرەقەتی هێزی جنۆکەکان نایەت، تاکوو لەلایەن خوداوە ئەنگوستیلەیەکی سیحراویی بۆ دەنێردرێت کە دەسەڵاتی زاڵبوون و سەرکەوتن بە سەر جنۆکەکانی پێ دەبەخشێت و ئەنگوستیلەی سولەیمان ئێستە لە دەربڕین و دەستەواژەی باوی سیاسی و تەنانەت ئەدەبیاتیشدا بە ‌مانای دەسەڵاتێکی لەڕادەبەدەر بە سەر دیاردە نا سرووشتی و ڕامنەکراو و نەناسراوەکاندا دێت.
ئەگەرچی زۆرێک لەسەر ئەم بابەت و ڕووداوە لە سەردەمی حەزرەتی سولەیماندا کۆک و تەبان، بەڵام لە بارەی قۆناغی دەسەڵاتدارێتی حەزرەتی سولەیمان هێندەی گێڕانەوەی بان سرووشتیی لە دەقە پیرۆزەکانی وەکوو قورئان و تەورات (ئەویش بە ڕادەیەکی کەم) هەیه، ‌ گێڕانەوەی مێژوویی وامان نییە کە پشتی پێ ببەستین، بەڵام کێشەکە لێرەدا ئەمە نییە، ئەو گێڕانەوەیەی کە لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی حەزرەتی سولەیمان هەیە بەر لە هەر شتێک بە زمان و دەربڕینی سەردەمەکەی خۆی و لە سیاقێکی دینیی کەونینەدا باس کراوە و بێگومان ڕەنگدانەوەی خەیاڵدانی خەڵکی سەردەمەکەش بووە، ئەمە جیا لەوەی کە سەردەمی ئەو پێغەمبەرە سەردەمێک بووە کە زۆربەی مێژووناسان و، ڕاڤەکارانی پەڕتووکی پیرۆز هاودەنگن لەسەر ئەوەی کە دادپەروەری و پێشکەوتنی کشتوکاڵ و ئاساییشی وڵات لەوپەڕی خۆیدا بووە جگە لەو شەڕە جار نا جارانەی کە لەگەڵ زلهێزەکانی ئەو سەردەم ە و دەرودراوسێکان و، ئەو ناکۆکییانەی کە لەگەڵ فەلەستینییەکانی کۆن هەبووە.
ئەم دیمەنە گشتییەی جیهانی کەونارام وەکوو بیرخستنەوەیەکی خێرا هێنایەوه، ‌ بۆ ئەوەی بێمە سەر باسی ئەو دەسەڵاتانەی کە نێزیکەی سێ هەزار ساڵ پاش دەسەڵاتدارێتی حەزرەتی سولەیمان و لە چاخی ئەنتەرنێت و شەڕە گەورە و بچووکە میدیاییە‌کان و نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان و پێشکەوتنی مرۆڤ لە هەر ڕوویەکەوە لەوانە فەلسەفی شیکارانەی زمان و کاریگەریی لەسەر کۆی مەعریفەی مرۆیی بە سیاسەتیشەوە و لێکدانەوەی دەقە پیرۆزە و ئاسمانییەکان بە تێگەیشتن و ئامرازە زەمینییەکان، واتە ئەقڵ و زمانەوە و دەیان ڕووداو و شۆڕشی گەورە و بچووکی دیکە، باسی ڕۆڵی جنۆکە لە تێکدانی وڵاتەکانیان و هەوڵ بۆ دیاریکردنی بەرەیەکی شەڕ و تاریک دەدەن تاکوو بەم شێوەیە خۆیان وەکوو بەرەی تیشک و ڕووناکی وێنا بکەن و، بەپێچەوانەی سەردەمی #سلێمانی# نەبی لەو هەموو گەندەڵی و دزی و بێ ئەخلاقییەی کە دەسەڵاتەکەیان درووستی کردووە و کۆمەڵگەیان پێ گەناندووە خۆیان دەرباز بکەن. پاش ئەوەی کە “نیکۆلای ماکیاڤیلی” بیرمەندی ئیتالی پەڕتووکی “شاریار”ی لە ساڵی 1513 نووسی ڕەنگە ڕۆشنگەرانەترین و ڕاشکاوانەترین هەڵوێستە و داننان بە فۆرم و ماهییەتی دەسەڵات لە سەدەی شانزەدا کرابێت، ئەو دەسەڵاتی وەکوو هەر جۆرە ئەگەر و بڕیارێک کە لەلایەن شاریارێکەوە دەتوانێت بێتە ئاراوە وێنا کرد، کە هێندەی ئیرادەی ئینسانی تێیدا بەشدار و ڕۆڵگێڕە، ئیرادەی ئیلاهیی و ئاسمانی لێی بەرپرسیار و کاریگەر نییە.
دواتر ئێمە فەیلەسووفی گەورە توماس هابز (لەدایکبووی 1588) دەناسین کە لە پەڕتووکی “لۆیاتان”دا قاڵب و قەوارەی دەوڵەت و دەسەڵات ڕوونتر دەکاتەوە و، وەکوو ئەژدیهایەکی حەوت سەری ناو دەریاکان وێنای دەکات و بەم شێوەیە ئارەزوو و، خواستەکانی دەسەڵات و دەوڵەت زیاتر بە بارێکی نەرێنی و تاریکدا دەبات و هەر لەسەر کۆڵەکەی ئەو تێڕوانینەی ئەو تا ئەم سەردەمەی ئێمە میدیای ئازاد، یاساکانی دیموکراسی و ئازادی و هەموو ئەو دەستەواژانەی کە شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی مرۆڤایەتی بەتایبەتی شۆڕشی 1789-1799ی فەرەنسە بەرهەمی هێناوه، ‌ جۆرە سنووردانان و ڕووبەڕووبوونەوە و سیستەمێک لە کۆنترۆڵیان بۆ و لەهەمبەر دەسەڵات دیاری کرد و ڕۆژنامەنووسان، کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، نووسەرە ڕەخنەگرەکان و ئەوانەی باوەڕیان بەئازادیی بە مانا ڕاستەقیەنەکەی هەیە و دەیان میکانیزمی دیکەیان بۆ لێدان و کۆنترۆڵکردنی ئەم ئەژدیهایە حەوت سەرە بە پێشکەوتنی کۆمەڵگەکان هێناوەتە ئاراوه، ‌ بەڵام هەموو ئەمانە هێشتا بە مانای ئەوە نییە کە دەوڵەت و دەسەڵاتەکان بە ئاسانی دەکەونە ژێڕ ڕکێفی خواستی کۆمەڵگە و لە ئارەزوو و خواستە بێسنوور و ئیلاهییەکانی خۆیان واز دێنن، چونکە ئێمە دەزانین ئایدیا و بیرۆکەی ئیلاهیبوونی دەسەڵاتەکان هەر لە سەردەمی کۆنەوە تا ئێستەش بۆ مرۆڤ ڕاکێش کراوە و ئێستە بە فۆرمی دیکە خۆی دەنوێنێتەوە و پیشانی دەدات.
دوای شۆڕشی گەورەی فەرەنسا و پاش بەر‌تەسککردنەوەی دەسەڵاتی کلیسا و دامەزراوە ئایینییەکان لە دەسەڵات و حوکمڕانی، ڕۆژاوا بەرەو ئاقارێکی دیکە ڕۆیشت و عەلمانیت و سیکۆلاریزم بوون بە پارادایمی زاڵ و دەسەڵات لە هەر جۆرە پیرۆزی و پیرۆزاندنێک داتەکێنرا، بەڵام بەم حاڵەش دیسان ئەندێشە و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە دەسەڵات و تۆڕەکانی، لە ڕۆژاوا بەردەوام بوو و ئێمە لە ڕێگەی میشیل فۆکۆ (1926-1984) وە لە هەموو ڕەنگگۆڕی و شێوەگۆڕییەکانی دەسەڵات تێدەگەین کە بە مەبەستی بەردەوامی خۆی ئەنجامی دەدات. بەڵام چیرۆکەکە لە ڕۆژهەڵات بە شێوەیەکی دیکەیە و تا ئێستەش هەر ئەو پاراهەمیشە کۆنەی دەسەڵاتە خورافییەکان‌ بە ناوەرۆکیکی گەندەڵ و داڕزاوەوە بەردەوامە، ڕێژەی گەندەڵی لە دوو وڵاتی ئیران و ئێراق گەواهیدەری ئەوەن کە ئایدۆلۆژیای پیرۆزی ئەوان بۆ حوکمڕانی نەک تەنیا دادپەروەری و دابەشکردنی هاوسانی داهات و…ی بە دیاری نەهێناوە، بەڵکوو بووە بەهۆی لەبەر یەک هەڵوەشانەوەی شیرازەی کۆمەڵگە و برە و پەیداکردنی بێ ئەخلاقی و کوشتن و بڕین و هەژاری تا ئاستێکی سامناک، بەڵام بەم حاڵەشەوە لە وڵاتێکی وەکوو ئێران هەموو ڕەگەزەکانی خورافییەت و غەیبانییەت لە دەسەڵاتدا بەکار دەهێنرێت بۆ ئەوەی کە ئەم دەسەڵاتە بەسەر خەڵکدا بە و شێوە خوێنمژانەیەی خۆی بەردەوام بێت.
هۆی ئەوەی کە ئەورووپا پارادایمی سیکۆلاریزمی سەرخست و سەرکەوتوو بوو، کارکردنی بنەمایی و چاکسازیی لە بنەما و ژێرخانەکانی کو‌لتووری گشتی و کۆمەڵگە بوو بە پێچەوانەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی کە هێشتا تێگەیشتنیان بۆ ئایین لە بەدەویترین و سەلەفیانەترین حاڵەتیدا بوو و ئەمەش بوو بەهۆی هاتنە سەر کاری ئەو دەسەڵاتانەی کە بە ناوی هەر ئەو خەونەی خەڵکەوە خوێنی خەڵک بمژن و، هەرچییەک لە دادپەرەوەی بە مانا ئایینی و غەیری ئایینییەکەیەوە نەمێنێت و، لەبەرانبەردا و بە کەڵک وەرگرتنێکی گەندەڵکارانە لەو ژێرخانە بەسەرچوانه، ‌ نیزام و دەزگایەکی ئایدۆلۆژیک بەرهەم بهێنن کە مانەوەیان گەرەنتی بکات.
بۆ نموونە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران، یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی ئیتلاعات باس لە بەشداری جنۆکە شەیتانییەکان دەکات لەو دۆخەی کە شۆڕشی ژینای بەرهەم هێنا، ئەمە تەنیا گۆشەیەکی بچووکی ناو ئایدۆلۆژیای شیعی-فارسییە، ئەگەر توێژینەوەیەکی سەرپێی بکەین؛ دەزانین کە لە سەردەمی ئەحمەدی نەژادوە زیاترین پەڕتووک لەبارەی شەیتان و بابەتە غەیبانییەکانی پەیوەست بە جنۆکە جۆراوجۆرەکانەوە نووسراون و، تیۆریداڕێژەرانێکی وەکوو حەسەنی عەباسی؛ بەرپرسی پێشووی توێژینەوە ستراتیژیکەکان و گرێدراو بە سوپای پاسداران و نێزیک لە عەلی خامنەیی و هەروەها کەسانێکی پڕوپاگەندەکار کە دەستیان بەئازادی لە لێدوان و دانیشتنە زانکۆییەکاندا هێشتووەتەوه، ‌ وەکوو ڕائیفی پوور و دەیان کەسی دیکە ئەم باوەڕ و ئایدیایەنە بەرهەم دەهێنن و دواتر دەکەوێتە خزمەت دەسەڵاتەوە، لە لێدوانەکانی خامنەییدا لەم ساڵانەی دوایی بە هێنانەوەی ئایەت لە قورئانی پیرۆز 37 جار جنۆکە شەیتانییەکان بە کار هێنراوە و تەواویش مەبەستی سیاسی و ئایدۆلۆژیی لە پشتە و هیچ پەیوەست نییە بە بیر و باوەڕی ئایینییەوە چون زۆربەی ئەم جنۆکە شەیتانییانەی ئەوان باسی دەکەن سەر بە ئیسرائیل و مووساد و ئامریکان، هەندێ جاریش لە ڕاڤە پەراوێزییەکانیاندا کوردیش وەکوو بەچکە جنۆکە دەناسرێت و گرێی دەدەن بەم بابەتەوە.
ڕەنگە کەسانێک وا بیر بکرنەوە کە تەنیا لە ئاستی دامودەزگا حکوومییەکانەوە ئەم بیرکردنەوانە هەن و لەدەرەوەی ئەمە بابەتەکە بەم شێوەیە نییە، ڕاستە ئێمە ئامارێکی وامان لە بەردەست نییە کە ئەم بابەتە یەکلایی بکاتەوه، ‌ بەڵام ئەوەی کە لێی دڵنیاین باوەڕ بە غەیبانییەت و خوارفیات (نموونەی برەوپەیداکردی عیرفانی ئاڵقە لەم دەیەی دواییدا) ە لە ئێران و بە تایبەتی لە ناو شیعەکاندا ئەمە زۆر زاڵە و دەسەڵاتی ئایدۆلۆژی و تریبۆنەکانیشی توانیویەتی بە خواست و هەڵوێست و باوەڕی سیاسییەوە هەڵیپێکیت، تەنانەت بۆ ئەم مەبەستە دۆکیۆمێنتییەکی وەکوو “ژیان پاش ژیان” بە سەرپەرشتی کەسێکی بەسیجی و سوپایی بە ناوی عەباسی مەوزون بەرهەم دەهێنن کە بابەتی ڕۆح و شەیتان و جنۆکە زیاتر پەیوەست بکەن بە ڕەهەندی سیاسییەوە و مانەوەی ڕۆحی و ئاساییشی دەروونی لە دونیا و قیامەت هەڵپێکن بە بەردەوامیی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە تاکوو هاتنی حەزرەتی مەهدی و کاتێ ئەو هات ئەمانیش دەسەڵاتەکەی ڕادەست کەن و ئەویش جیهان بەرەو ڕزگاری ببات!
ئەم ڕەوتە لە بوونیادنان و بەردەومیدان بە دەسەڵات تەنیا بۆ شاردنەوەی تۆتالیتاریزم و دیکتاتۆرییەتی ڕەهای تاقمێکی ئایدۆلۆژیستە لەژێر دەمامکی عەبا و کڵاوی ئاخوندی و ڕیشەوە، شتێک کە دەبوو لە جیهانی ئێمەدا ڕۆژبەڕۆژ کاڵتر بێتەوە شیوەی گۆڕیوە و بە جۆری دیکە گەڕاوەتەوە و بە داخەوە کە بەشێک لە خەڵکی سەردەمی ئێستەس هێندە لە ئاوەز و واقیعبینی بەتاڵ بووە‌ هێزی جنۆکەی ئیسرائیل باوەڕ دەکات، بەڵام پەنجا قات بوونی نرخی خانوو بەرە بۆ کڕین و کرێ باوەڕ ناکات! ئەمەیە ئەفسانەی درەوشاوەی دەسەڵاتە تۆتالیتارەکان کە وەکوو لۆیاتانێکی ناسک لە شێوە نوێکەی لە فۆرمی ماسییەکی سووری بچووک لەسەر سفرەی خەڵک دادەنرێت، بەڵام هەموو دونیا و ژیانیان هەڵمەقووت و حەپەلوو دەکات! [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 299
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 03-07-2023
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 23-05-2023 (1 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: מחוכם
Technical Metadata
איכות פריט: 92%
92%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 03-07-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 03-07-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شادی ئاکۆیی ) על: 03-07-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 299
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 522,906
תמונות 105,768
ספרים 19,703
קבצים הקשורים 98,641
Video 1,420
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
Folders
מאמרים - מפלגה - מפלגת פועלים כורדים מאמרים - מפלגה - מאמרים - ספר - גיליון כורדי מאמרים - ספר - מחוכם מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - Publication Type - Born-digital מאמרים - ניב - עברית מאמרים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל הספרייה - ספר - גיליון כורדי

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.297 2!