הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,450
תמונות 105,226
ספרים 19,478
קבצים הקשורים 97,493
Video 1,394
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
ئاساییشی هەرێمی کوردستان لە چڕنووکی دێوەزمەی مادە هۆشبەرەکاندا
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاساییشی هەرێمی کوردستان لە چڕنووکی دێوەزمەی مادە هۆشبەرەکاندا

ئاساییشی هەرێمی کوردستان لە چڕنووکی دێوەزمەی مادە هۆشبەرەکاندا
ناونیشانی بابەت: ئاساییشی هەرێمی کوردستان لە چڕنووکی دێوەزمەی مادە هۆشبەرەکاندا
ئامادەکردن: #حەبیب ساڵحی#

مادەی هۆشبەر مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە، لە ڕۆژگار و سەردەمە کۆنەکاندا هەم وەک دەرمانی پزیشکی کەڵکی لێ وەرگیراوە و هەمیش ئامرازی ڕابواردن و چیژوەرگرتنی چینە باڵادەست و دەسەڵاتدارەکانی کۆمەڵگە بووە. بەپێچەوانەی ئەو شتەی دەیڵێن چینییەکان یەکەمین نەتەوە نەبوون کە مادەی هۆشبەر (تلیاق) یان ناسی بەڵکوو پێش ئەوان سۆمەرییەکان لە لەم مادە هۆشبەرە کەڵکیان وەرگرتووە و ناوی (ڕووەکی شادی بەخش) یشیان لەسەر داناوە. وەک دەرکەوتووە مادەی هۆشبەری خەشخاش یان ماریجوانا سەرەتا لە میسری کەون داچیندراوە و بە ناوی (تیبائیکا) ناسراوە، و 1500ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیح لە میسرەوە براوەتە یۆنان و لەوێ چێندراوە.
بەگشتی لە هەر وڵاتێک سەربوردە و پێشینەی خۆی هەیە و وڵاتان و شارستانییەتەکانی سەردەمی کۆن ئاگاداری لایەنی پزیشکی و چێژبەخشی ئەم مادانە بوون. ئەگەر لەو سەردەمەدا زیاتر لایەن و کارکردی هێورکەرەوە و چیژبەخشیی لە کاتی نەخۆشی و ڕابواردندا هەبووه، ‌ بەڵام ئێستا پێش لە هەر شتێک کۆریدۆر و سەرچاوەیەکی گەورە و قەبەی بازرگانی و مادییە کە وەکوو ئەژدیهایەکی حەوت سەر و لۆیاتانێکی نوێ هەموو شتێک هەڵدەلووشێ و هەر تێریش نابێت. مادەی هۆشبەر لە ڕیزی تاوانە سەرەکیی و پلە یەکەمەکانی جیهان ئەژمار دەکرێت و ساڵانە پارەیەکی خەیاڵی لەو ڕێگەیەوە لەلایەن بازرگانانی مادەی هۆشبەرەوە کۆ دەکرێتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەمە تەنیا ئامانج و مەبەستی بازرگانانی مادەی هۆشبەر نییە، یان ئەگەر سەردەمانی پێشتر تەنیا پارە مەبەست و ئامانجیی بازرگانیکردنی مادەی هۆشبەر بووە، ئێستە و لە ناو پاراهەمیشە و هاوکێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەنووکەدا و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەبەستەکەیان هەر بەمە کۆتایی پێ نایەت بەڵکوو لایەن و ڕەهەندی دیکە پەیدا دەکات. لە زنجیرە درامای (دێکستێر (Dexter دا کە زنجیرە درامایەکی جینایی و پۆلیسییە، لە سیزێنی شەشەمدا بەڕێوەبەری یەکێک لە یانە شەوانەکان بە یەکێک لەژێردەستەکانی دەڵێت “بازرگانی بە ناوگەڵەوە و پێشکەشکردنی لەشفرۆشان تەنیا ڕووکار و دەمامکێکە بۆ بازرگانییە گەورەکەی ئێمە کە مادەی هۆشبەرە” دەمەوێ سەرنجتان بۆ ئەم خاڵە ڕابکێشم کە زۆربەی کاتەکان لەشفرۆشی و مادەی هۆشبەر هاوتەریب و هاونەوا و هاوزێی یەکن. ساڵانی پێش ئێستا لە ساڵی 2003 و لە وڵاتی ئێران دا دۆکیۆمێنتارییەک لەلایەن یەکێک لە کەسایەتییە بەسیجی و سیاسییەکانەوە لەژێر ناوی (هەژاری و لەشفرۆشی) بڵاو کرایەوە، لەوێ بە بێ ڕووتووش و سانسۆر تا ڕادەیەکی زۆر سیمای ڕاستەقینەی مافیا و هێزی بازرگانیکەری پشت مادەی هۆشبەر و پەیوەندیی هەژاری و لەشفرۆشیی بەم مادەیەوە خستە ڕوو، زۆربەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی هەژارییەوە گلابوون بە لەشفرۆشییەوە دواتر تووشی مادە هۆشبەرەکانیش بووبوون، ئەمە پێوەندییەکی هۆکارێتی واتە (علیتی) لەنێوان هەژاری و مادەی هۆشبەردا ناخاتە ڕوو چون زۆر کۆمەڵگە هەن کە چینێکی هەژاری زۆریشی هەیە و لە ناویاندا مادەی هۆشبەر کەمترین بەکارهێنانی هەیە بەڵکوو ئەم قسەیەم خستنەڕووی ئەم ڕاستییە تاڵەیە کە هەژاری و دە#سنە#ڕۆیشتوویی دەتوانێت زەمینەیەکی لەبار بێت بۆ خراپ کەڵکوەرگرتن و بەکارهێنانی خراپ لەلایەن تۆڕەکانی مافیا و بازرگانیکار بە مادەی هۆشبەرەوە و لەپاڵ هەژاری و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەریش لەشفرۆشی دێتە ئاراوە، واتە سێ گۆشەی مادەی هۆشبەر، هەژاری و لەشفرۆشی دەتوانن یەکتری تەواو کەن و سێگۆشەیەکی ڕەش و دێز بکێشن.
ئەو ساڵانە ئەو دۆکیۆمێنتە زیاتر بە مەبەستێکی ئایدۆلۆژیکی ئایینی و شیعەباوەڕی خرایە ڕوو و ئەم پرسیارانەی گەڵاڵە کرد کە ئایا ئەمە وێنەی کۆمەڵگەیەکی ئیسلامییە کە کچان و ژنانی دەست بدەنە لەشفرۆشی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و بازرگانییان پیوە بکرێت؟ ئەم فیلمە دۆکیۆمێنتییە ئەوکات هەندێ سەرنجی لە ئاستی باڵای دەسەڵاتی کۆماریشدا بە لای خۆیدا ڕاکێشا و بە شێوەیەکیش ئاماژەیەک و قامکخستنەسەر ڕاستییەک بوو کە کچان و ژنانی ئێرانی بە قاچاخ دەگوازرانەوە‌ بۆ دوبەی بۆ کاری سێکسی و پێشکەشکردنی وەکوو خۆیان دەڵێن (خزمەتگوزاری سێکسی و ئێسکۆرتی سێکسی) ، بەڵام لە دواجاردا و بە هەر هۆکارێک بوو ئەمە تەنیا لە خەیاڵ و زەینی بەشێک لەوانە مایەوە کە دیوی سامناکی دیاردەکەیان لە ساڵانێک کە جیهان ئەوەندە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زانیاری و وێنە و ئەزموونی نوێی تێ نەڕژابوو، بینیبوو و دواتر و دە ساڵ پاش ئەم دۆکیۆمێنتییە دۆکیۆمێنتییەکی دیکە بە ناوی (پارە و پۆرن) ، لە تەلڤیزیۆنی فەرمیی ئێراندا بڵاو کرایەوە کە باسی تۆڕێکی بەهێزی بازرگانیی سیکسیی دەکرد کە لەلایەن کەسێکی بەڕەچەڵەک ئێرانی بە ناوی خوازراوی ئەلێکس و بە ناوی واقیعیی شەهرووزی سوخەنوەری دامەزرا و بەڕێوەدەبرا، بەشێک لەوانەی لە ناو ئەم تۆڕەدا کە دواتر دەستبەسەرکران و گیران دانیان بەمەدا نا کە ئێمەیان دەبردە دوبەی و کڕیارەکان دەهاتنە لامان و زۆر بە دڕندەییەوە سێکسیان لەگەڵدا دەکردین و ئەمە ناچاری دەکردین پەنا ببەینە خواردنی قوورسی ئارامکەرەوە و مادەی هۆشبەر و مەشرووبات بە شێوەیەکی بەردەوام. چارەنووسی ئەم تۆڕە بازرگانییە سێکسییەی ئالێکس کە بەشێکیان پێوە بوون و ئالێکس خۆی هیچ سەرودەرێکی نەبوو هێشتا نادیارە، بەڵام ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە بازرگانیی مادەی هۆشبەر و بازرگانیی لەشفرۆشی پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان پێکەوە هەیە و ئەگەر نەڵێین هەژاریش گۆشەیەکی هەمیشەییە لەپاڵ ئەو دوو گۆشەیەدا دەشێت بڵێین بەشێک لەو خەون و خەیاڵانەی کە جیهانی نوێ و سەرمایەدارانە بۆ مرۆڤەکان درووستی دەکەن لە پشتەوەی بابەتەکە هەیە، واتە هەست بەهەژاری کردن و حەسەرتخواردن بۆ دۆخێکی ئابووریی و مادیی باشتر، لێرەدا هەژاری زیاتر مانایەکی کەلتووری وەردەگرێت نەک تەنیا دەلالەتێکی ئابووری، لێرەدا زیاتر ڕەهەندی تەرفیهی و ئاساییشێکی دواڕۆژ بۆ ژیان دەبینرێت تاکوو تێرکردنی زگی برسی منداڵ و خێزان، وەک دەبینین ئێستە بەشێکی زۆری پۆرن ستارەکان پارەیەکی خەیاڵی کۆ دەکەنەوە و لە دوورگە و شوێنە ئایدیالەکانی گۆی زەویدا موڵک و سامانیان هەیە ئەگەرچی دان بەوەشدا دەنێن کە چەندە لە ڕووی سایکۆلۆژی و دەروونی و ڕۆحییەوە شکاو و داماو و هەڵوەشاوەن. ئەمانەم وەک پێشەکی و زەمینەیەک باسکرد کە پانتایی پەلکێشان و بڵاوبوونەوەی مادەهۆشبەرەکان لە فاق و ڕەهەندی جۆراوجۆرەوە ببینین و پەیوەست بە دۆزی کورد لە دوو پارچەی کوردستان واتە ڕۆژهەڵات و باشوور هەڵیسەنگێنین. بە سەرنجدان بە و ڕاستییانەی سەرەوە و کایەی سیاسیی ئاڵۆزی ناوچەکە و بینینی هەرێمی کوردستان وەک مەترسییەک لەلایەن دەوڵەتانی ئێران و تورکیا و ئێراقەوە، مادە هۆشبەرەکان ڕەهەندێکی سیاسی و ئەمنی پەیدا دەکەن و دەشێت وەک کارتێک دژی کورد کەڵکی لێوەربگیرێت.
سرووشتی مادەی هۆشبەر بە شێوەیەکە کە دەسکاریی پێکهاتی مێشک دەکات و کاریگەریی کیمیایی لەسەر خانەکانی مێشک و کۆی ئیشکردنی مێشک و پەیوەندی وەگرتن لە جیهاندا دادەنێت، بۆیە مرۆڤێک کە ئاوەها لە ڕووی پێکهاتەی فیزیۆلۆژی و جەستەییەوە دەسکاری دەکرێت و گۆڕانی بەسەردا دەهێنن، ئیتر وەک درۆن نییە کە بیری لێ بکەیەنەوە لێی دەین یان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە عیلاجی بکەین و کەم تا زۆر ئاڕاستە و ئامانجەکەی دیار بێت بەڵکوو درووستکردنی کۆمەڵگەیەکی نەخۆش و ناتەندرووستە کە ژێرخانی مرۆیی کۆمەڵگە دەکاتە ئامانج و نائەمنی و هەڵوەشاندنەوەی ژیانی خێزانی و کوشتوبڕ و دەسدرێژی و لێدان برە و پی دەدات و وەک دەڵێن بەڵای ماڵوێرانکەر و خانومان تێکدەرە.
وەک لەو دۆکیۆمێنتارییەی کە ڕەنج سەنگاوی لە ناو زیندانی ئاساییشی #سلێمانی#دا ئامادەی کردبوو، بینیمان و لەگەڵ چەند تووشبوویەکی مادەی هۆشبەردا قسەی دەکرد ڕەهەندی سامناکی ئەم دیاردەیە تەنیا بە لەناوبردنی مرۆڤ وەک تاک نابڕێتەوە بەڵکوو پێکهاتەی خێزان و شیرازەی کۆمەڵگە دەکاتە ئامانج و لە زاری ئەو بەکارهێنەرانەشەوە کە بە داخەوە تەمەنیان لەنێوان 21 تا 45ساڵ بوو، باس کرا، هەموو جۆرە مادە هۆشبەرێک لە شارەکانی ڕانییە، #قەڵادزێ#، #هەڵەبجە# و…بە ئاسانی دەست دەکەوێت. وەک لە قسە و باسیشیان تیشک خرایە سەری لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەر هۆکارێک بێت ڕێگرییەکی ئەوتۆی لێناکرێت. هەمووشیان پاش سەردانیان بۆ ئێران تووشی مادە هۆشبەرەکان بوون، بۆ تێگەیشتن لە کاریگەریی نەرێنی و دێز و سامناکی ئەم دیاردەیە هەر ئەوەندە‌ بەسە بیر لە قسەی یەکێک لەوان بکەینەوە کە دەڵێت 8 ساڵە زیندانی دەکێشم و پەنج جاریشە تەرکم کردووە و دیسانەوە ڕۆشتوومەتەوە سەری، پێنج کەڕەتیش گیراوم تەمەنی خواری ئەم بەکارهێنەرانە و بەردەوامبوونیان لە بەکارهێنان پیشاندەری ڕەهەندی سامناک و کوشندەی دیاردەکەیە و هەمیش دەرخەری پیلانێکە کە لەو دیو سنوور دادەڕێژێت، ئێران دراوسێی وڵاتی ئەفغانستانە کە یەکەمین وڵاتە لە چاندنی ماری جوانا و تلیاق و بە ئاسانیش ناتوانێت هەناردەی دەرەوەی بکات بۆیە لە ڕیگەی زەوینییەوە دەیگەینێتە وڵاتە جۆراوجۆرەکان کە بەداخەوە هەرێمی کوردستانیش کەوتووەتە ناو بازنەی ڕەشی سێبەری ئەم دێوزمەیەوە. ئەو شتەی کە پێوسیتە هەڵوێستەی لەسەر بکەین ئەمەیە کە مادەی هۆشبەر و پلانی بڵاوکردنەوەی بە ئاڕاستەیەک دەڕوات کە بەنرخترین و زێڕینترین سەرمایەی ئێمە کە مرۆڤە دەیکاتە ئامانج و لەوەش کارەساتبارتر زیاتر گەنجان و خوێندکاران دەکاتە ئامانج، ئەمە لایەنێکی دیکەیەتی، لایەنی دیکەی بڵاوکردنەوەی بە ناو خانمان و ژناندایە کە ئەمەش ڕەهەندی سامناکی دیکە لە ئەخلاق و پێشێلبوونی کەرامەتی مرۆڤی ئێمە بە تایبەت ژنان دەکاتەوە. و کەسایەتی و کەرامەتی ژنی کۆمەڵگەی ئێمە ورد و خاش دەکات و بەرەو شوێنی بێگەڕانەوەیان دەبات.
بە سەرنجدان بەم دۆخە ئەگەر پلانێکی ورد و زانستیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردەیە و دەستەکانی پشتەوەی نەبێت ئەوا لە درێژماوەدا ئێمە کۆمەڵگەیەکی خەواڵوو و سڕ و مردوومان لە بەردەمدایە کە بە ئاسانی ناتوانین ئاسەوارەکانی بۆ چەندین ساڵ لە کۆمەڵگەدا بسڕینەوە، مادەی هۆشبەر خۆی وەک دیاردەیەکی نەگریسی سەرچاوە و سەرەکییە‌ کە کۆمەڵێک دیاردەی دیکەی وەکوو دزی، لەشفرۆشی، کوشتوبڕین و لادان لە هەموو جۆرە نۆرمێکی کۆمەڵایەتی و کەلتووری بەدوای خۆیدا دێنێت. لەپاڵ ئەمانەدا ئێمە پێویستمان بە کۆمەڵێک ناوەند و بنکەی بڵاوکردنەوەی زانیاریی لەم بارەیەوە هەیە تاکوو هەم پێشگیریی زیاتر لەم کارەساتە بکرێت بە شێوەی کەلتووریی و فێرکلاریانە و نەرم، و هەمیش ڕۆحییەت و هەروەزییەکی کۆمەڵایەتی درووست بکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جەمعی لەگەڵ دیاردەکەدا، ئەگینا حکوومەت تەنیا و بە یارمەتیی ئاساییش و هێزی ئەمنی ناتوانێت دێوەزمەی ئالوودەبوون بکوژێت، ڕەنگە حکوومەت تەنانەت بتوانێت سەردەستە و بەڕێوەربەر و مافیا سەرەکییەکانیشی بگرێت بەڵام پلانی ئالوودەکردنی کۆمەڵگەی کوردیی لە باشوور و ڕۆژهەڵات لە ئەفغانستانەوە دەست پیدەکات و بە ناو هەموو بیابان و جادەی خۆڵ و شۆستە و دارستانەکاندا دێت تاکوو دەگاتە سنووری پەروێزخان و باشماخ و لەوێشەوە ئاودیوی بووکی کوردستان واتە سلێمانی و باشووری کوردستان دەکرێت. ئەمە ئەگەر بزانین قاچاخچییەکانی مادەی هۆشبەر بۆ گواستنوەی مادە هۆشبەرەکان لە هەر ڕێگایەک کەڵک وەردەگرن ئاستیی سامانک و چەندڕەهەندیبوونی دیاردەکەمان زیاتر بۆ دەردەکەوێت وەکئەو نموونەیەی کە لە ڕۆژانی پێشوودا حەشیشی لە کۆمیدا شاردبووەوە تاکوو دەربازی بکات و نەگیرێت. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 264
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-07-2023
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 07-02-2023 (1 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: חקירה
ספר: חברתי
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 04-07-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 04-07-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شادی ئاکۆیی ) על: 04-07-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 264
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,450
תמונות 105,226
ספרים 19,478
קבצים הקשורים 97,493
Video 1,394
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
Folders
הספרייה - פרובנס - ישראל הספרייה - ספר - לשוני הספרייה - ניב - עברית הספרייה - Publication Type - הספרייה - PDF - מאמרים - מפלגה - מפלגת פועלים כורדים מאמרים - מפלגה - מאמרים - ספר - גיליון כורדי מאמרים - ספר - מחוכם מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.297 2!