הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,346
תמונות 105,038
ספרים 19,482
קבצים הקשורים 97,748
Video 1,402
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
کەلتوور وەکوو پارادایم
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەلتوور وەکوو پارادایم

کەلتوور وەکوو پارادایم
ناونیشانی بابەت: کەلتوور وەکوو پارادایم
ئامادەکردن: #موحسین عەلیڕەزایی#

هەم کو‌لتوور (Culture) و هەم پارادایم (paradigm) دوو کەڵە چەمکی بواری زانستە مرۆییەکان و فەلسەفەن. کو‌لتوور چوارچێوەیەکی گشتیتر و دەرەزانکۆیی هەیە و لە هەموو فۆرمە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ئاسانی دەناسرێتەوە، هەر لە فۆرمە خێڵەکییە کۆنەکانەوە تاکوو فۆرمە مۆدێڕن و ئەمڕۆییەکان، ئەگەرچی پڕۆسە-پڕۆژەی جیهانگیریی و گلۆبالیزەیشن سنووری نێوان کولتوورەکانی کاڵ کردووەتەوە و شێوەیەک لە کو‌لتووری یەکدەستی وەکوو ئامانجی سەرمایەداری زاڵ کردووه، ‌ بەڵام هەندێک لەو کولتوورە کۆنانە هەر لە قەوارە کۆنەکەیاندا بە کەمترین دەسکارییەوە ماونەتەوە و بەر شەپۆلی توانەوەی جیهانگیریی نەکەوتوون.
بەڵام بە و مانایە نییە مەترسییان لەسەر نییە، لە پەیوەندیی لەگەڵ دەسەڵاتی زاڵ و ئایدۆلۆژیکدا هەمیشە فۆرمێک لە کو‌لتوور زاڵ دەکرێت کە دەسەڵات وەکوو هی خۆی ناوزەدی دەکات و ئەمە تایبەتمەندیی جیهانیی مۆدێڕن و هەیمەنە و هێز بووە، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەرچاوە و ڕەچەڵەکی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا یان باشترە بڵێم هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ئەوا بەدەر لەلایەنە سەربازی و ستراتیژەکانی پەیوەست بە پەرەپێدانی ناتۆ لایەنی کو‌لتوور و ئەفسانەییشی هەیە و بەپێی تێگەیشتنی ڕووسەکان ئۆکارایناییەکان بەشێک بوون لەوان و زمان و کو‌لتووریان یەکێک بووە و لە سەردەمی نوێدا و بەهۆی شەپۆلی پێشهاتە سیاسییەکان لە وڵاتی دایک واتە ڕووسیا دابڕێندراوە، سەرەڕای هاوبەشێتیی کو‌لتووریی و زمانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا سنووری دیاریکراوی سیاسی و شوناسخوازانە لەنێوان ئەم دوو وڵاتەدا هەبووە و بەرەبەرە چڕتر و خەستتر بووەتەوە‌ بەڵام ڕووسیا بۆ پاساو هێنانەوەی هێرشەکەی لەسەر ئەم تەوەرەش ئیشی کردووە و دەیکات.
ئەگەرچی لەم شەڕەدا دەبینین کە ئۆکرایناییەکان چۆن جەنگاوەرانە و وەکوو نەتەوەیەکی لەمێژینە بۆ بەهاکانی خۆیان دەجەنگن و دەردەکەون و ئەو سنووربەندییەی کە پووتین دەیەوێت کاڵی بکاتەوە ئەوان بە خوێن و خەباتی خۆیان تۆخی دەکەنەوە. ئەمە بۆ پاکستان و هندستان و و هەروەها پاکستان و ئەفغانستانیش کە هاوسنووری یەکن هەر ڕاستە و ئەم ململانێ سیاسی و ئایدۆلۆژیکەیان لە پانتای کو‌لتووردا تا ئەبەد دەبێت. بەڵام ئەگەر کو‌لتوور پەیوەست بێت بە پارادایمەوە واتە نموونەیەکی ڕێژەیی جێگیر لە فۆرم و پێکهاتێکی مەعریفی و زانستی درووست بکات دەستێوەردان و شێواندنی ئەستەم و سەختە ئەگەرچی ناتوانین بڵێین نەکردەیە چونکە هەر وەکو لە سەرەوە ئاماژەم پێدا هێز و دەسەڵاتی ئایدۆلۆژیی-سیاسی دەتوانێت کۆلەکەکانی پارادایم بگوازێتەوە بۆ هەرێمی خۆی، ناڵێم بیڕووخێنیت چون پارادایم سەرنموونە و سەرچەشنێکە کە کۆڵەکەکانی ناڕووخێت بەڵکوو دەسکاری دەکرێت یان شوێنگۆڕکێی پێدەکرێت بۆ تێگەیشتنی زیاتر لەم بابەتە دەبێت تیشکێکیش بخەمە سەر چەمکی پارادایم لە فەلسەفەی زانستدا.
پارادایم لە ڕاستیدا چەمکێکە سەر بە دونیای فیزیا و یەکەمجار بەم مانا نوێیە لە ڕێگەی فەیلەسووفی زانست تووماس کوهەنەوە هێنرایە ناو فەلسەفە و لەوێشەوە بوو بە چەمکێکی نێوان زانستی و پەلی هاوێشت بۆ زۆربەی زانستە مرۆییەکان و تەنانەت لە بابەت و یادداشتی ژوڕنالیستی و میدیاییشدا بە دەلالەتی خۆی بەکار دەبرێت. بەگشتی لەم بیچمبەندییەدا و لە پەیوەندیی پارادایم بە کو‌لتوورەوە توخمەکانی کات، مەعریفە و کۆنەستی نەتەوەیی ڕۆڵ دەگێڕن بۆیە دەستبەسەرداگرتنی کەلتوور کارێکی ئاسان نییە و لە ئاسۆیەکی زەمەنی درێژماوەدا و بەهێزی میدیا و کایەی سیاسی و ئایدۆلۆژیک و تەنانەت زۆر جار بە هێرشی سەربازیی ڕوو دەدات. لە هاوکێشەیەکی ئاوەهادا کە کو‌لتوور وەکوو پارادیم و سەرنموونەیەکی زاڵ لە مەعریفە و فۆلکلۆر و دابوونەریت و پێکهاتی کۆمەڵایەتی لە ئاسۆیەکی زەمەنیدا و لە ناو کۆمەڵگە یان جڤاکیکدا دەچەسپێت، ئێمە دەتوانین پەیوەست بە کوردەوە لەسەر (مەترسی) یەکان و (هەل) ەکان هەڵوێستە بکەین.
کوردستان بەهۆی ئەوەی کە لە سەدەی شانزەی زاینییەوە و لە شەڕی چاڵدێرانەوە (1514) ‌ تاکوو پەیمانی سایکس پیکۆ و لۆزان خاکەکەی لەنێوان چوار وڵاتدا دابەش کرا پەیوەندی کورد لەگەڵ کو‌لتوور وەکوو یەکە و کۆڵەکەیەکی ڕاستەوخۆی پەیوەست بە کیانێکی سەربەخۆ و فەرمی سیاسیی پچڕا، بۆیە ئێستە دەبینین کە نەورۆز لە تورکیا ئەگەرچی بە هیچ شێوەیەک پەیوەست نییە بە کو‌لتووری تورکانەوە، بەڵام لە ناوەندە جیهانییەکان وەکوو دابێکی وڵاتی تورکیا دەناسرێت نەک کو‌لتوور و دەرکەوتەیەکی کو‌لتووریی لەمێژینەوەی نەتەوەیەکی کۆن و وڵات دابەشکراو بە ناوی کورد.واتە لە تورکیای نوێ و کەمالیستیدا بەهۆی نەبوونی کیانێکی سیاسیی کوردی جومگە و کۆڵەکە و ناوەرۆک و کاکڵی ئەو کو‌لتوورە گوازرایەوە بۆ هەرێمی کو‌لتووریی تورکان و بۆ ئەمەش یەکەم شت کردیان پێناسە کردنی نەتەوە و زمانی خۆر بوو کە خۆیان وەکوو تورک لە چەقیدا جێدەگرن و کوردانیش وەکوو تورکی پلە دوو یان تورکی کێوی پێناسە کران و ئێستەش چ لە ئاستی شەقامی گشتی و چ لە ئاستی دەسەڵات و لایەنانی سیاسیی تورکیا و چ لە ئاستی ئەدەبی و ڕۆشنبیری و هونەریدا؛ کورد وەکوو بڤە و تابۆیە، هێرشکردنە ‌سەر ئەحمەد کایای بە ڕەچەڵەک کورد کاتێک یەک گۆرانی کوردی خوێند و ئاوارەکردن و مەرگی گوماناویی ئەو تەنیا بەڵگەیەکی ئەم هاوکێشە تراژیکەیە.
لە تورکیادا لە ڕووی کو‌لتوورییەوە بۆ کورد ئەوەی هەیە هەڕەشە و مەترسییە، بەداخەوە تا ئێستە بچووکترین دەرگا بۆ گۆڕینی ئەم مەترسییە بۆ (هەل) سەری نەگرتووە و ئەوانەیش کە هەوڵیان داوە بەشێوەی گوماناوی مردوون و کوژراون! بەڵام پرسیار ئەمەیە کە ئایا دۆزینەوەی هەل یان گۆڕینی هەڕەشە و مەترسی بۆ هەل و دەرفەت کورد بە تەنیا پێی دەکرێت؟ یان ئایا تەنیا ئەرکی کورد خۆیەتی؟ ڕەنگە ئەم پرسیارە زایەڵەیەکی بۆ جیهان وەکوو هێز و کو‌لتوورانی دیکە لە ئاستی بەردەنگدا هەبێت، بەڵام بەداخەوە هاوکێشەکانی ئێستای جیهان و پڕۆژەی (پیشەسازی) ی فەرهەنگ و کو‌لتووری سەرمایەدارانە وردەوردە پرسی ماف و دادپەروەری لە وڵاتێکی وەکوو تورکیا قوربانیی بەرژەوەندی و دانوستانی سیاسی دەکات و بۆ ئەمە ڕۆژاوا وەکوو کو‌لتوور و سامانێکی سیاسی و مرۆیی و هزریی گەورە بەرپرسیارێکی سەرەکییە. بۆیە پەیوەست بە تورکیا هەلەکان هێندە بەردەست نین و ئاسۆش ڕوون نییە، کەمتەرخەمی و یەکنەگرتوویی و نەبوونی وشیاریی و باوەڕی نەتەوەیی پێویست و کەوتنەداوی کایەی ئیسلامی سیاسی لەو هۆکارانەن کە کوردی لە باکوور گیرۆدە کردووە و دەرکەوتنی هەلەکانی سەخت و ئەستەم کردووەتەوە. لە باشووری کوردستان بەهۆی خەباتی بێوچان و بەناوەندبوونی شۆڕشی کوردستان بەشێکی زۆر لە هەڕەشەکان کراون بە دەرفەت و هەل و تەنانەت بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بنکە و مەکۆ و پەناگە بوون و هەن و بێگومان بۆ ئەم مەبەستە خوێن و قربانییەکی زۆر دراوەهاوکێشەی کو‌لتوور و دەسەڵات لە باشوور کات و دەرفەتی جیاوازی دەوێت و من دای دەنێم بۆ کاتی خۆی.
بۆ ڕۆژاواش بە هەمان شێوە بەڵام‌ تەنیا خاڵێکی گرینگی پەیوەست بەمە ئەوەیە کە بڵێم ئەویدی و بەرانبەرەکەی کورد لە سووریا و ئێراق عەرەبن کە بە ڕوونی و ڕاشکاویی هێڵێکی بەرگریی و قووڵاییەکی ستراتیژیک دیاری دەکات و مەترسییەکان بەزۆری دیارن، ئەگەرچی هەلەکانیش زۆر درەوشاوە نەبن. بەڵام بە نیسبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەهۆی نێزیکبوونی زمان و کو‌لتووری فارسی و کوردی سنووری نێوان هەل و هەڕەشە کاڵ بووەتەوە و ئەو هێزە لە بن نەهاتووەی کورد لە ئاستە کو‌لتووری و مێژووەکەی دەکرێتە هەنبانەی ئێرانیزم و کولتووریی کەونارای ئێرانی کۆن! و بەهۆی ئەوەی دەسەڵات بە هەموو ماناکانییەوە میدیا، هێزی سەربازی، هێزی ئەمنی، ئیدارە و ئۆرگانەکان، قوتابخانە و…هەمووی بۆ زمانی سەردەستی کو‌لتووری سەردەست مۆنۆپۆل و قۆرخ کردووە زمانی کوردی دەکەوێتە هەڕەشەوە و تا ئێرە هاوکێشەکە ڕوونە بەڵام ئاڵۆزییەکە ئەوکاتە دەست پێ دەکات کە دەسەڵات بوارێکی بەرتەسک بۆ گەشەکردن و فێرکاریی زمانی کوردی (نەک فێرکاریی بە زمانی کوردی بەڵکوو تەنیا فێربوونی نووسین و خوێندنی زمانی کوردی) فەراهەم دەکات و پاش ئەوە باسی کراوەیی و جۆرێک دیموکراسیی سیاسیی و کو‌لتووری دەکرێت و وتاری ڕۆشنبیریی و کو‌لتووریشیان هەرچییەکی لە مێژوو و زمان و کو‌لتووری کوردی بیەوێت هەڵیدەگرێت و دوای فارسیزاندنی بە شێوەیەکی ناسک و نەرمۆڵی فارسییانە پێشکەشی دەکەن و ناوی دەنێن مۆسیقای ئیرانی، کهولتووری ئێرانی، بیناسازیی ئیرانی، فەرشی ئێرانی و…هتد.
دیارە مەبەست لە ئێرانی لە هەموو ئەمانەدا فارس و فارسییە! ئەم پڕۆسەی داگیرکارییە نەرمونیانە بۆیە لە ئێراندا دێتە ئاراوە کە دەسەڵات سنووری نێوان هەل و هەڕەشە لەناو دەبات، بۆ نموونە هەڵپەڕکێی کوردییەکێک لەو ڕەگەز و کۆڵەکە کۆن و نەمر و بەهێزە کەلتوورییەی کوردە کە تەنانەت لە نەبوونی دەسەڵاتێکی کوردیشدا لە ئێران هەر مایەی حەپەسان و ئەفسوون بووە بۆ هەموو نەتەوەکانی پانتای ئێران و بەرەو خۆی ڕایکێشاون، بەڵام بۆ نموونە وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامیی کۆماری ئێران بوودجەیەک دەدات بە گرووپێکی کو‌لتووری، ڕێکیان دەخات و ڕێوڕەسمێکی کولتوورییان بۆ ڕیکدەخات و لەژێر ناوی (فیستیڤاڵی هەڵپەڕکێی ئەقوامی ئێرانی) دەیناسێنیت، لێرەدا ئێمە لە هەلی پێشکەشکردنی هەڵپەڕکێی کوردییەوە لەلایەن گرووپێکی دلسۆزی کوردانەوە دەچینە ژێر هەڕەشەی دایگیرکردنی کو‌لتوورییەوە لە ژیر ناوی ئەقوامی ئێرانی بۆیە پێویستە ستراتیژسیتەکانی بواری کو‌لتووریی ئێمە بۆ دەربازبوون لەم ئاڕاستە دژوازە ڕێگەچارەی کولتووریی و ستراتیژیی فەرهەنگیی گەورە دابڕێژن، ئەگینا گۆرانییەک کە سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی پەنجا ساڵ زیاتر پیش لە شەجەریان دەیڵێت و کورد دەزانێت هی عەلی ئەسغەری کوردستانییە کاتێک شەجەریان ئاوازەکەی دەبات و دەیخوێنیت ئیتر گرینگ نییە ئاوازەکە کوردییە و کێ خوێندوویەتی، بەڵکوو بە زەبری میدیا و کولتوور و گرووپەکانی فشاری کۆمەڵ و نەتەوەی سەردەست گرینگ ئەوەیە شەجەریان خوێندوویەتی و بەشێکە لە مۆسیقای ئێرانی!
بۆیە پرسیاری گەوەرەمان دەشێت ‌لە خۆمان ئەمە بێت ئێمە کاتێک هێشتا دەسەڵاتێکی سەربەخۆی تەواومان نییە تاکوو لەم ستەمکاری و داگیرکەرییە کولتووریانە دەرباز بین بۆ زاڵکردنی پارادایمی کو‌لتوورە مەزن و زەنگین و ڕەنگینەکەمان کە کۆڵەکەی مان و نەمریی زمان و نەتەوەکەمان بووە و هەیە، چ پلان و ستراتیژێکی دێرمەودامان بۆ دەربازبوون لەم هاوکێشە ئاڵۆزە و کۆلۆنیالیستییە هەیە تاکوو پی بنێینە قۆناغی درەوشاوەی پارادایمی کو‌لتووری کوردی؟ [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 378
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 07-06-2023 (1 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: תרבות
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 05-07-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 05-07-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شادی ئاکۆیی ) על: 05-07-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 378
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,346
תמונות 105,038
ספרים 19,482
קבצים הקשורים 97,748
Video 1,402
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - Kurdistan ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר הספרייה - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מפלגות וארגונים - ארגון - אמנותי

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.297 2!