مشتێک نموونەی خەروارێکه
ئەوانەی دانەوێڵە دەکڕن و دەفرۆشن و مامەڵەی پێوە دەکەن، چەنگێک لە دانەوێڵەکە دەدەن و پڕ بە مست و مشتیان هەڵدەگرن و بە پەنجەکانیان ئەو دیو و ئەو دیوو بە و بڕە دانەوێڵەیە دەکەن بۆ ئەوەی بزانن دانەوێڵەکە پڕ و دەنک جوانە یان پوچ و بیژۆک و قرغ و خراپە یان زیوان و گلێرە و بژاری زۆرە، بە و مشتە لەتەواوی دانەوێڵەکە تێ دەگەن کە خاوێن و باشە یان پیس و خراپە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ ناساندنی زۆرینەی کارێک، شتێک، بابەتیک یان خەسڵەتی مرۆڤ، هەنگاوێک یان جوولەیەک یان هەڵسوکەوتێک یان کەمی شتێک وتراوە: مشتێک نموونەی خەروارێکە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 286
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!