ئەگەر خوادای دەرکێ وەکە، ئەگەر خوابردی دەرکێ وەکه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەگەر خوادای دەرکێ وەکە، ئەگەر خوابردی دەرکی وەکە) ، ناوچەی #خۆشناوەتی# بە خواناسی ناسراون و بۆیە ئەگەر کەسێک هەژار بێت سوپاسگوزاری خوایە لەو بڕوایەدایە خودا بە نەبوونی و دەستکوورتی بەسەری کردۆتەوە، ئەوەشی دەوڵەمەندە هەر پێی وایە خواپێداوە و خودای گەورە بەسەریدا ڕژاندووە، بۆیە لە خۆشناوەتی دا وتراوە: ئەگەر خوادای دەرکێ وەکە، ئەگەر خوابردی دەرکێ وەکە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 242
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!