لە کەرێیان پرسی قۆناغت لە کێیە؟ گۆتی تۆبزە زانی
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لە کەرێیان پرسی قۆناغت لە کێیە؟ گۆتی تۆبزە زانی) ، تۆپز: داردەستێکە هاوشێوەی نەقیزەی وراتی کۆیە لە خۆشناوەتیدا بە تۆبز ناودەبرێت، تۆپز یان نەقیزە لایەکی تیژە وەکوو سوژن و بزمارییە، ئەو کەسەی وڵاغەکەی پێ لێ دەخوڕێت ئەگەر لە تەنگە و بن کلکی کەرەکەی بدات، ئەوا کەرەکە لەتاو ئازارەکەی یەک بەخۆی غاردەدات و دەڕوات، تا تۆبزەکە دووبارە بکرێتەوە ئەو لە ڕۆیشتنی خۆی ناکەوێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم هاوشێوەی کوتەک دەزانێ قۆناغ لە کوێیە لە خۆشناوەتیدا وتراوە: لە کەرێیان پرسی قۆناغت لە کێیە؟ گۆتی تۆبزە زانی. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 330
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!