دارەقووتە، داربەڕووەکی بەتەمەنی سەدان ساڵەیە، دەکەوێتە نێوان ئاقاری گوندەکانی (#باجەوان# و #تیمارۆک# و #بامورتکان# ) لە بنەچەدا لە سنووری گوندی (تیمارۆک)ی سەربەشارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کۆیەیە، لە هەر لایەکی دەشتی کۆیەوە لێی بڕوانیت دیارە، لەکاتی شاڵاوی ئەنفالی چواردا لەساڵی 1988دا، شوانێک لە نێو چڵ و پۆپ و لقەکانیدا خۆی شاردۆتەوە و دەربازیکردووە، هونەرمەندی گەورەی شێوەکاری کورد (#ڕۆستەم ئاغالە# ) لە نێوهونەرەکەیدا جێگەی کردۆتەوە و کردوویەتی بە لۆگۆی مۆزەخانەی ئاغالە لە #کۆیە#. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 337
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!