نە پیاوی بە فیز، نە توتنێ جێی میز، نەکیژی داک حیز
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نە پیاوی بە فیز، نە توتنێ جێی میز، نەکیژی داک حیز) ، ئەو ئیدیۆمانەی لە ئەزموونی ژیان و ڕۆژگاردا هاتونەتە کایەوە یەکجار زۆرن، ئەو پیاوەی زۆر خۆی پێ گرنگ بێت فیز و لاف و گەزافی هەبێت تاقیکراوەتەوە ڕەسەن و جسن نییە و پووشکەکی ناهێنێت، ئەو بەرووبومە کشتوکاڵییەی کە پێویستی بە زەوی زۆر بەپیت و میز و یۆریا و پەیین نەبێت، لە شوێنی بەمیز بکرێت بەرهەمەکەی سەرکەوتوو نابێت، ئەو کچ و کیژانەی کە دایکیان پەروەردەیەکی کۆمەڵایەتیانەی جوانی نەبێت و ژنی بەئالوش و بەدڕەوشت و حیز بن، کچەکانیان خووڕەوشتی ئەوان وەردەگرن و بۆ خواستن و هاوسەرگیری دەست نادەن، بۆ ناپەسەندی هەرسێ حاڵەت لە خۆشناوەتیدا بۆ ناساندن و خۆ لێ دوور کەوتنەوە وتراوە: نە پیاوی بە فیز، نە توتنێ جێی میز، نەکیژی داک حیز. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 143
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!