بزن دەڵێ: پایزان شەوینم کە، جستانان دووینم که
لە ناوچەی #خۆشناوەتی#دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بزن دەڵێ: پاییزان شەوینم کە، جستانان دووینم که)، ئەو ئیدیۆمە تایبەتە بە کاروباری مەڕداری و ئاژەڵداری بەتایبەتی ئەوانەی ڕانە بزنیان هەیە، لە ماوەی وەرزی هاویندا کە دنیا زۆر گەرمە ئەو ئاژەڵە بنێسایتەوە (لەڕ و لاواز) بووە، کاتێکیش کە گەرمای هاوین لەگەڵ هەڵهاتنی ئەستێرەی گەڵاوێژ دەڕەوێتەوە و ئیتر وردەوردە بەرەو وەرزی پایز هەنگاو دەنێت، ئاو دەژێتەوە لە سەرچاوەی کانییەکان و تەڕایی دەڕواتە شیو و کەند و جۆگەی کانیاوەکان ئەوانەی ئاژەڵدارن زۆر ئەو دیمەنەیان ساڵانە بینیووە، پەیدابوونی ئاو و فێنکی کەشوهەوا وادەکات ئاژەڵی بزن زیاتر حەز بکات بلەوەڕێت بۆیە دەڵێ: پایزان شەوینم کە واتە: ببمە شەوبەکێو و شەوبەکەژ، ئەو ئاژەڵە بەسەرما قەڵس و سەغڵەت دەبێت بۆیە دەڵێ: جستانان (زستان) دووینم کە، دووین: هۆر، هۆڵ و گەوڕی بەخێوکردنی ئاژەڵ، ئەوەش وایکردووە شوانکارەکانی خۆشناوەتی لە زاری بزنەوە ڕێنوێنی خاوەن ڕان و مێگەلی بزنەکان بکەن و بڵێن: بزن دەڵێ: پاییزان شەوینم کە، جستانان دووینم که. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 523
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!