مارە بە دۆیە، دۆش بۆن سۆیە
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (مارە بەدۆیە، دۆش بۆن سۆیە) ، لە #کۆیە# وتراوە: دەمی ناگاتە پەرسیلەی دەڵێ ترشە، دۆ کە خواردن و خواردنەوەی سەرەکی ئاژەڵدارانی کورد بووە و زۆر بایەخی پێ دراوە، بۆ ئەو کەسانەی هەژارن وتراوە: نانیان بە دۆی ڕاناگات، لێرەش باس لە کەسێکی ڕەزیل و قرچۆک دەکرێت کە پێویستی بەکڕینی شتێک بێت بەڵام لەبەر دەست قووچاوی و ڕژدی و پیسەکەیی نەیکڕێت و بیانوو بۆ نەکڕینەکە بهێنێتەوە وەکوو دەست نەگەیشتنە پەرسیلەکەی کەچی بڵێت: لەبەر ترشییە نامەوێت، لێرەش بۆن سۆیی دۆی کردووتە بیانوو بۆ نەویستن و کڕینی بۆیە خۆشناوەتی وتویەتی: مارە بە دۆیە، دۆش بۆن سۆیە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 306
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!