خورمای زەرد کالۆریەکی زۆری تێدا نییە، دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و ئاسن، پەستانی خوێن و شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات لە جەستەدا، وزە بە جەستە دەدات بە کالۆرییکی کەم، ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ لە هەر کاتێکدا خورمای زەرد بخۆیت، ئەم سوودانە بە جەستەت دەبەخشێت.
1. ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن کەمدەکاتەوە و تەندرووستی دڵ دەپارێزێت و مەترسی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
2. یارمەتیی چالاککردنی مێشک دەدات و لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەتپارێزێت.
3. منداڵبوون ئاسان دەکات لە خانمانی دووگیان، دەتوانن سێ مانگ بەر لە منداڵبوون بیخۆن.
4. ماسوولکە و ئێسک بەهێز دەکات، سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی وەرزشەوانن.
5. ڕێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆمی تێدایە و هاوسەنگی ئاوی جەستە دەکات.
6. سوڕی خوێن چالاک دەکات و سوودی هەیە بۆ پێستی سەر، یارمەتیی گەشەی قژ دەدات و ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینی قژ.
7. دەرکەوتنی هێڵی تەمەن لەسەر پێست دوادەخات، دژە پیرییە، یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری کێشەکانی پێست.
8. سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
9. هەستی ئارامی و ئاسوودەییت پێدەبەخشێت و باری دەروونی باشتر دەکات.
10. چارەسەری کەمی ئاسنی خوێن دەکات و ڕێژەی ئاسنی خوێن بەرز دەکاتەوە. [1]