چیرۆکی #ئەو ڕووبارە بۆ وا دوورە؟#ی چیرۆکنووس #قادر عەلیخا#یە، یەکێکە لەو چیرۆکنووسانەی بە کوردییەکی جوان و پاراو دەنووسێت قادر عەلیخایە، نوێترین بەرهەمیشی ئەم کۆمەڵە چیرۆکەیە.
ئەو ڕووبارە بۆ وا دەڕوات ڕەوتی ڕۆیشتن و شاڵاوی گێڕانەوەی چیرۆکنووسێکی جوان نووسی ڕۆژهەڵاتە، کە چیرۆکی ڕووداوە سادەکانی ژیانی مرۆڤی کورد دەگێڕێتەوە بە تەکنیکی هونەری چیرۆکنووسی. ئەم بەرهەمە لە کۆمەڵێک چیرۆک پێک دێ، چیرۆکەکان تابڵێی زمانێکی جوان و پاراویان هەیە، بە کوردییەکی جوان و شیرین چیرۆکی کوردی و کوردانەی نووسیوە، چیرۆکەکان بۆن و بەرامەی کوردەوارییان هەیە و سەردەکێشنە وەتاغی کوردانەوە و ڕەوتی ئاسایی و ژیانی خەڵکی دەگێڕێتەوە، یان ئەوەتا چیرۆکی بەدبەختی مرۆڤی کورد دەنووسێتەوە، لێ بەشێوازێکی هونەری و شارەزا بە هونەری چیرۆکنووسین، نەک چەشنی چیرۆکی گوێ ئاگردان، بەڵکو وەک چیرۆکی ئەدەبی. کۆی ئەم چیرۆکانەشی لە دووتوێی ئەم پەرتووکەکەدا هەن لە بیست و شەش چیرۆک پێکدێن. لەوانە چیرۆکی خەڵووز، هەراسان، هیوا، سێبەری بێزاری، سروودی مەلە سوورەکان، چی لە شێتی چاکترە، مردن نەبێ؟ و ئەمانە چەندین چیرۆکی دیکە. کە کۆی ئەم ئەزموونە چیرۆکی ترش و تاڵی مرۆڤی کوردە، وەک نووسەر بۆخۆشی لە پێشەکییەکەیدا ئاماژەی پێداوە کە ئەو بە شێوازی هونەری چیرۆکنووسی چیرۆکی نەهامەتی هاوتەمەنەکانی دەگێڕێتەوە. چیرۆکی ژان و خوێن و ئازارە تێکەڵ بە خەیاڵ و دیوی سەخت و تاڵی ژیانی ڕاستەقینە و خەیاڵی چیرۆک. لە کۆتاییدا دەست خۆشی لێ دەکەم و هیوام وایە کاری دیکەی لێ ببینم. [1]