#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
پێنجەم شەو
شەوانی تر بە دەم درۆی
سەوز و سوور و
بەڵێنی ترش و شیرینی
ئەو نیشتمانەی خۆمەوە
نیگاکانم ئەچوونە خەو.
کە ئەنووستم خەوەکانم لەناو خەودا
ئەهاتنە دی.
بەڵام وەختێ کە بەیانیان هەڵئەسام و
چاوەکانم ئەکردەوە
جگە لە تراویلکەیەک
ئیتر من هیچم نەئەدی!
#شێرکۆ بێکەس# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 214
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!