#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
نۆیەم شەو
من کە شیعر بۆ سیاسەت ئەنووسم
لەو وەختەدا ئەبم بە گوڵدانە گرژ و مۆنەکانی
سەر مێزی کۆبوونەوە.
ئەگەر بۆ خۆمی بنووسم
ئەبم بە جۆگە ئاوێکی ڕاستەقینە.
کە بۆ ئەم نیشتمانەی ئیستای بنووسم
ئەبم بە ڕیزێ ژمارەی دزراو.
بەڵام وەختێ کە بۆ ڕۆزانای بنووسم
ئەبم بە جوانترین شیعری دنیا!
#شێرکۆ بێکەس# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=