#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
باخێکی ڕاپەڕین وتی:
ئەو نیشتمانەیان گوزەشت
کە ڕۆژ نەبوو یەکتریمان تیا نەدیایە.
کە ڕۆژ نەبوو من ماچێکم نەکردایە
کە ڕۆژ نەبوو بەیانیان زوو
چەپکێ گوڵم بۆ سەر مێزە بێگەردەکەی نەبردایە.
خونچەیەکی زیقاوڵە ئەویش وتی:
ئەو نیشتمانەیان گوزەشت
وەکو ئەڵێن. ئەگەر ڕۆژێ
کانییەکی خۆی نەدیایە
ئەبوو بە باخی تەم گرتوو
ئەبوو بە دەشتی بێتاقەت.
ئەو نیشتمانەیان گوزەشت
-من نەمدیبوو- وەکو ئەڵێن:
کە هێشتا فێری درۆ و دەلەسەو
قاچاغچێتی سەر سنوورەکان نەببوو
فێری بەرتیل وەرگرتن و گۆڕینەوەی
خوێن بە چەک و فێری چنینی دێوجامەی
دیبلۆماسی و سەمای ورچ و مەیموون ئاسای
ناو کۆنگرەکان نەبووبوو.
#شێرکۆ بێکەس# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=