جۆخین لەبەر بایە شەنەی تێدایە.
جۆخین: بەو جێگە خۆشکراو و ئامادەیە دەوترێت کە لەسەر کێڵگە ئامادە دەکرێت و خەرمانی لەسەر کۆدەکرێتەوە بۆ شەنەکردن. شەنە: مەبەست لە بەباکردنی خەرمانە بۆ ئەوەی پووش لە دانەوێڵە ببێتەوە، (شەنە: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، لە دار درووستدەکرێت، دەمەکەی چوار پەلە و کلکێکی دارای هەیە، بۆ بەباکردنی خەرمان بەکاردێت). بۆ کارێک بەکاردێت کە تەواو ئامادە و ئاشکرابێت.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 48
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!