لەمیانی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی یانە پیشەگەرانی ئێراقی #یانەی وەرزشی هەولێر# لە سەریاریگای خۆی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاندەرانی وەرزشیی میوانداری یانەی کارەبای شاری بەغدای کرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان لە ماوەی هەردوو گێمەکە پێشکەش کرد، هێرشبەرانی هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتری بە مەبەستی تۆمارکردنی گۆڵی سەرکەوتن، لە بەرانبەریشدا ڕاهێنەرانی هەردوو تیپ چەند گۆڕانکارییەکیان لە ڕیزی تیپەکە ئەنجامدا بە ئامانجی گۆڕینی ئەنجامی یارییەکە، سەرەنجامیش ناوبژیوانی یانەکە لە خولەکی 92ی یارییەکە دوای گەڕانەوەی بۆ سیستەمی ڤار لێدانی سزای بۆ یانەی هەولێر هەژمارکرد و یاریزان (یاسین سامیە) گۆڵی سەرکەوتنی یارییەکەی تۆمارکرد و هەولێر سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 252
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!