مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو سەبریە ئەبابەکر ئەحمەد دەکات.
=KTML_Bold=بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (سەبریە ئەبابەکر ئەحمەد)=KTML_End=
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (سەبریە ئەبابەکر ئەحمەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو خاتوو (سەبریە ئەبابەکر ئەحمەد) یەکێک بوو لەو کەسایەتی و کادیر و ئافرەتە چالاکانەی پارتیمان و لە کار و خزمەتکردندا کەسایەتییەکی دیار و بەرچاو بووە.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدووربن. [1]
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
#03-10-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=