خاوەنی هەڵگرتنەوەی زیاتر لە ملیۆنێک مین و سومبولی ڕووبەڕووبنەوەی مین لە کوردستان و پێشمەرگەی دێرین باس لە پشتیووانی #هەڵەبجە#ییەکان دەکات بۆ خەڵکی #هەولێر# و دەڵێت: من کوڕێکم لەدەستدا هەر بەقەد موشەکبارانی هەولێر ئازارم پێگەیشت بۆیە ڕۆژی سێشەممە #23-01-2024# بۆ پشتیووانی خەڵکی هەولێر لە شەقام دەبین.
#هۆشیار بیاوێڵەیی#، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: دەبوو لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکەی سەر هەولێرەوە وەک هەڵەبجە بەردەوام لە شەقام بووینایە بۆ ئیدانەکردنی ئەو هێرشەی کرایە سەر شاری هەولێر، وەک هەڵەبجەیی شانازی بە هەولێرەوە دەکەین لە ڕۆژە سەختەکاندا هەولێرییەکان پێخەف و خواردن و شوێنی حەوانەوەیان بۆ دابینکردین بەتایبەت لە گردەچاڵ هەولێرییەکان بەدەم هەڵەبجەوە بوون، بۆیە داواکارم لە شاری هەڵەبجە بە #شارەزوور# و #هەورامان# و #پێنجوێن#ەوە ڕۆژی سێشەممە دوکان و بازاڕ دابخەن و بە یەکدەنگ بڕژێنە سەرشەقام و کاتژمێر 11 هەموومان بۆ ئیدانەکردنی ئەو هێرشە لە شەقام بین.
وتیشی: هەولێر و هەولێرییەکان لانکەی پێکەوەژیان بوونە و دەرگایان کراوەبووە بۆ خەڵکی لێقەوماو و هەژاران، داواکارم هەڵەبجەییەکان بەبێ جیاوازی بڕژێنە سەر شەقام و ئیدانەی ئەم کارە وەحشیگەرانە بکەن، ئەوەی کراوە دەرحەق بە خەڵکی مەزڵوم بووە و کاتێک ئەو ڕووداوەم بینی فرمێسک لە چاوم هات، ئێستا ڕۆژی هەڵەبجەییەکانە چۆن #زاخۆ# و #دهۆک# پشتیووانییان ڕاگەیاند دەبێت هەڵەبجەییەکانیش پشتیووانی هەولێربن.
ڕایشیگەیاند: ئێمە فەزڵی هیچ شارێک بەسەر شارێکی دیکەدا ناکەین بەس هەڵەبجەییەکان قەرزاری هەولێرن و هەولێرییەکان نووری چاومانن گیانی ئێمەن، بڕبڕەی پشتی ئێمەن و هەولێر ئەستێرەی ئاسمانی هەرچوار پارچەی کوردستانە، هەولێر میوان دۆستە هەرچوار پارچەی کوردستان شانازی پێوە دەکەن و دەبێت ئیدانەی ئەو کارە قێزەونە بکرێت.
دەشڵێت: ئەگەر ئەم کردەوەیە تیرۆرستی نەبێت هیچ کردەیەکی دیکە تیرۆرستی نییە، لەنیوەی شەو منداڵ لە خەودا شەهید کراوە، ئەو منداڵە موساد نییە .. ئەوە فریشتەی کوردانە .. ئەوە ژینا گیانە .. بە گیانی ژینا کورد قەد ناکەوێت، شەرمە بۆ هەر شوێنێک لەسەر پشتیووانی هەولێر نەیەتە سەر شەقام، من کوڕێکی تاقانەم گیانی لەدەست دا بەقەد گیان لەدەستدانی ئەو کوڕەم بۆ ئەو هێرشەی هەولێر نیگەران بووم. [1]