הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,940
תמונות 104,837
ספרים 19,328
קבצים הקשורים 97,650
Video 1,402
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
خزانی دال و کشانی مەدلوول
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خزانی دال و کشانی مەدلوول

خزانی دال و کشانی مەدلوول
خزانی دال و کشانی مەدلوول.
نووسینی: #پێشەوا کاکەیی#
دوای وردبوونەوەم لە زمان (کوردیی ناوەندی) ، کە هەر زمانێک (دال: نیشاندەر، نیشانەگەر، ئاماژەپێکەر) و (مەدلوول: نیشانەکراو، ئاماژەپێکراو، ئاماژیاو، نیشانەی ئەو (شتە) بوو) ی خۆی هەیە لەناو هەڵبەستدا؛ بەڵام ئەمەیان لەناو زمانی نووسینی خۆمدا پێی گەیشتووم، ئەویش لە ڕێی «هونەری زمان» و جووڵاندنی خودی هونەری ناو زمانەکەوەیە کە بتوانم وتارێکم پێ دەرهاوێژێت، نەک ئەوەی وتار بە هەڵبەستەوە بلکێنین. هەڵبەست خۆی زمانی هەیە و دەتوانێت وتار بەرهەم بهێنێت، نەک وتار قووت بدات و وتاری پێنەبێت! وتاری چەمکی (خزانی دال و کشانی مەدلوول) ڕادەگەیەنم کە لە پەرتووکی: #ئۆقیانووسیا بە تامی هەڵبەست# دا بەرجەستەم کردووە و لە دوو کاری پێشووتریشدا وەک «نیشانەناسی» کارم کردووە بە ناوی: (زەریا و بەستەڵکی باشوور بە تامی هەڵبەست) و کەمێک لە (گەڕانەوەم بۆ ئەفریقا) و هەڵبەستی (مەکە لە مەککە مینەی نانەجیب کە هۆشی هەر لای مەمکە!) . ئەم سیستمە زمانییەی (خزانی دال) و (کشانی مەدلوول) م بەرجەستە کردووە؛ بەڵام لێرەدا وەک بناغەیەکی هەڵبەستی وتارەکەم ڕایدەگەیەنم و کردارەکەیشم پەرتووکەکەی (ئۆقیانووسیا بە تامی هەڵبەست) ە. خزانی دال، جیایە لە «دال» و کشانی مەدلوولیش جیایە لە «مەدلوول»ی هەڵبەست… بەڵکوو دەرگایەکی تر بەسەر ڕووبەری هەڵبەستدا دەکەمەوە.
خزانی دال: (خزانی نیشانەدەر، خزانی نیشانەگەر، خزانی ئاماژەپێکەر) خۆدۆزینەوە و خۆڕێکخستنەوەیە دوای جووڵە و ترازانی لە دال. خزانی دال، لە ڕێی «کشانی دال»‌ەوە، خزانی دال درووست دەبێت و بەمەیش هەر خۆی کشانی مەدلوول بەرهەم دەهێنێت. چونکە «زمانی ناو زمان» وەک (پنت، هەناسە، ترازان-جووڵە) یە و بە (ترازان-جووڵە) ئەوا خزانی دال درووست دەکات و بەمەیش کشانی مەدلوول بەرهەم دەهێنێت. هەر زمانێک دال و مەدلوولی جیایە، لە ڕێی دال و مەدلوولیشەوە دەگەیت بەوەی کە دال خۆی چی لێ بەرهەم بهێنین.
کشانی مەدلوول: (کشانی نیشانەکراو، کشانی ئاماژەپێکراو، کشانی ئاماژیاو، کشانی نیشانەی ئەو (شتە) بوو) لە لێککشانی وشەیەک یان دوو وشە یان زیاتر سەر هەڵدەدات و بەمەیەش چەمک و واتایەکی تر بەرهەم دەهێنێت کە لە خودی مەدلوولدا هەیە. کشانی مەدلوول، پاڵەپەستۆی واتای دالە لەسەر مەدلوول، بەمەیش مەدلوول بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێت کە «دال» لێک بتترازێنێت تا خۆی لە کشانی مەدلوولدا ببینێتەوە. هەر وەک چۆن دال و مەدلوول بێ یەکتر نیشانەناسی بەرهەم ناهێنن، ئەوانیش بێ یەکتر ناتوانن سیستمە زمانییەکە لە خزان و کشاندا بەرهەم بهێنن. یانی خزان و کشان، (چڕی و جیڕیی زمان) ە لەناو دال و مەدلوولی هەمان زماندا.
خودی دال کە «وشە»یە و لای (سۆسێر) یش وشە دوو ڕەگەزی هەیە کە لە جیاوازییەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەویش: «وێنەی دەنگ» کە شێوەی گۆکردن و دەربڕینی خودی وشەکەیە. هەر ئەم شێوەی گۆکردنەیە وێنە دەنگییەکە دەگوازێتەوە بۆ خزانی دال. واتە، خزانی دال لە دەنگەدەنگی وێنە و شێوەی جیاوازی مەدلوول لە ئاوێنەی دالدا درووست دەبێت. لەگەڵ ئەوەیشدا، «چەمک و واتا» ئەو شتانە لە دەوری خۆی کۆ دەکاتەوە کە هێماکە دەری دەخات. کە «ئاماژە-هێما»ش زانستێک بۆ ڕوانگەی دال و مەدلوولی بەرهەم هێناوە تاوەکوو پەیوەندیی نێوان «ئاماژەناسی» و «زمانناسی» درووست بکات. بە درووستکردنی ئاماژەناسی و زمانناسییش لەسەر یەکتر، توولەڕێیەکانی ئەم پەیوەندییە لەسەر دال و مەدلوول و بە چەقبوونییەتی، بۆیە دال لەسەرخۆی درز درووست دەکات، ئەم درزە جۆری خزانە. کە خزانێکی جووڵەییە، واتە ترازان-جووڵەیە؛ چونکە دال لە جێی خۆیشیەوە، وێنەی جووڵاوی خۆی هەر نیشان دەدات، بۆیە وێنەیەکی تر لە ڕێی خزانەوە نیشانی زمان دەداتەوە.
-وێنەی خزانی دال-، نیشاندانی وێنەیەکی دیکەی نیشانەناسییە لەسەر لاکەلەوە یان بە لاری. کە دال خۆی وێنەیەکی دوو لایەنە لە نیشانە پێشکەش دەکات، نیشانە لە فۆڕم یاخود «وێنەی دەنگی»، بەڵام وێنەی خزانی دال ئەوەیە کە نووسەر خۆی دەیکێشێت و بەردەنگ دەبێت بچێتە ناو قووڵاییی زمانەوە تا وێنە لارەکە ببینێت و ڕاستی بکاتەوە. کە وێنەکە خۆیشی ڕاستە، بەڵام لە ئەنجامی لەتبوونی وشەکەوە، وەک ئەوەی بەشێکی وێنەکە ڕۆیشتبێت و وێنەیەکی دیکەی درووستکردبێت؛ لە کاتێکدا، وێنە ڕاستەقینەکە هەر خۆی دوو بەشە، بەڵام بە یەک وشەییش وێنەیەکی دیکەیە. بەردەنگ هەمیشە ئەو وشانە بە یەک وشە دەبینێت، بۆیە یەک وێنەی لێ دەخوێنێتەوە. (لێرەدا قسە لەسەر وشەی فرەواتایی نییە، بەڵکوو لەسەر وشەی ناو زمانەکە خۆیەتی!) کاتێک وشەکە لەسەر دال ترازان درووست دەکات، ئەم جووڵەیە دەبێتە هۆی ئەوەی وێنەیەکی دیکەی هەمان دال درووست بکاتەوە.
-وێنەی کشانی مەدلوول- واتە کشانی چەمکێک بۆ وێنەیەکی فراوانتر. ئەم کشانە وێنەییە لە ئەنجامی چەند وشەیەکەوە درووست دەبێت کە بە هەموویان یەک وشە درووست دەکەن. واتە چەند وێنەیەکن و بە هەموویان یەک وێنە درووست دەکەن. دواتر ئەم وشەیە لە کشانەوە بەرەو خزانەوە دەچێت. کە دیسانەوە جارێکی دیکە، خزانی دال درووست دەکاتەوە. یانی کاتێک ئەگەر وێنەکە ڕاستەوخۆ لە کشانی مەدلوولەوە سەرچاوەی گرتبێت، ئەوا وێنەکەیان لێک دەکشێنینەوە بۆ دال. دالیش خۆی خزان درووست دەکاتەوە.
وێنەی خزانی دال و کشانی مەدلوول کە لە ئەنجامی (خزان و کشان) ەوە سەرچاوە دەگرێت، چڕی و جیڕی وێنە زمانییەکە دەبینین. ئەوسا هەم نیشانەی بن دال و هەم مانای کشانی مەدلوولیش دەزانین کە بەرەنجامی پەیوەندییەکی ڕێککەوتنی خودی زمانی ناو زمانەکەیە، بەڵام زمانناسێکی دەوێت تا دەری بخات و وێنەکان پێکەوە بلکێنێتەوە و لێکیان بترازێنێتەوە. بەمەیش هەم وێنەی جووڵاو و هەم جیگیریشمان نیشان دەدات.
لێرەدا لەسەر هزری ناو زمان قسە دەکەین، زمانەکە هەیە، بەڵام چونکە بە دوو شێوە هەیە، شێوە باوەکە تێیدا هزر نییە. شێوە ناباوەکە هزرە و دال دەترازێنێت تا کشانی مەدلوولیش بەرهەم بهێنێت. لێرەدا لەسەر مەبەست و کۆد نییە، کۆدی وشە جیایە لەوەی باسی لێوە دەکەین. کاتێک باسی کۆدی وشە دەکەین یانی باسی دال دەکەین، لێرەدا باسی بن دال دەکەم، واتە خزانی کۆد و پیتەکان چۆن کۆدێکی تریان پێ بدەینەوە.
$کردەی خزانی دال و کشانی مەدلوول:$
نموونەیەک لە کردەی هەڵبەستی (پێشەوا کاکەیی) واتە وەردەگرم، کە ساڵی (2022) نووسراوە، تا بزانین خزانی دال لە کوێدا هەیە.
کە تۆ نەبیت مینا
بێبنەمام، نەمام ئاخ نەمامگیان! نە مام مینە،
هەڵمەبەستە درۆ و بیکەیتە پینە!
لە دڵما دەنێژم نەمام تا ببمە بنەما، گیان مینا! (1)
لێرەدا قسە لەسەر دال و مەدلوول نییە، کە وشەی «نەمام»ی دێڕی دووەم و وشەی «نەمام»ی دێڕی چوارەم، ئەوا «دال»ە و مەدلوولێکی بەرهەم هێناوە. بەڵکوو لێرەدا لەسەر وشەی «نەمام»ی دێڕی یەکەمە کە هەر لە دوای خۆی وشەی «نە مام» دەخزێت و کشانی مەدلوول درووست دەکات. ئەمە دەرکەوتنی خزانی زمان و کشانی زمانی هەڵبەستی بوو لە لام؛ بەڵام سەرەتای دەرکەوتنی ئەم خزانە و کشانە لە پەرتووکی: (زەریا و بەستەڵەکی باشوور بە تامی هەڵبەست) مدا ڕەنگیدایەوە، کە ساڵی (2021) نووسراوە، نموونەیەک لە هەڵبەستی (دوورگەی ئەسێنشن) وەردەگرین؛
هاتووم بڵێم لەوەتی هەم،
داربەڕووم و خۆم ڕاگرتووە،
کە بەڕووم تا بە ڕووی ئەم جیهانەدا بوەستمەوە،
هێزگەلێک نەیەن و پڕم بکەن لە شڵەژان،
لە قاوغی خۆم بێمە دەرەوە و
بڵێم ها ئەوە بوونم
کە ناهێڵن لەنێو خۆمدا بمێنمەوە! (2)
لێرەدا سەرەتای ئەم خزانە لە «بەڕوو»ی دێڕی سێیەمدا کە بەدوای خۆیدا خزانی «بە ڕوو»ی هەیە. کە بە ڕووی جیهاندا وەستاوەتەوە. لێرەدا خزانی دال کشانی مەدوولی بەرهەم هێناوەتەوە کە چۆن ڕووبەری جیهان لە مەدلوولدا جێ بکاتەوە.
ئەمانەی سەرەوە، سەرەتای سەرهەڵدانی خزانی دال و کشانی مەدلوولن، بەڵام کرداری خۆخزان و خۆڕێکخستنەوە لە پەرتووکی ئۆقیانووسیا بە تامی هەڵبەستدا جێبەجێ کردووە. (ئەوە هیچ لە سەرەتاکانی پڕۆژەی ئەم پەرتووکەدا بە ناوی «فەرهەنگۆکی ژانی وشەکان» کارم کردووە، دواتر کاری دیکەی تێدا کراوە، با ئەوە بۆ خوێنەر و لیکۆڵەر جێبهێڵم) ؛ بەڵام لێرەدا دوو نموونەی هەڵبەستی وەردەگرین بۆ ئەوەی خزانی دال و کشانی مەدلوول باشتر ڕوون بکرێتەوە و کاری لەسەر بکرێت. لە هەڵبەستی (ژینگەی خاوێن هەڵبەستی ناوێت) دا دەنووسم؛
بەڵام نانووشتێمەوە.-
دێمەوە، بێ نان و بێ نووشتە و بێ شت دێمەوە. (3)
ئەگەر بنواڕینە «نانووشتێمەوە» وەک دال وەربگرین، دەبینین ئەم دالە پاڵەپەستۆیەکی هەڵبەستی و زمانی لەسەرە و هەڵدەوەشێتەوە، بەمەیش ترازان-جووڵە دەستپێدەکات. کاتێک دەڵێین ترازان-جووڵە، واتە دوو کردارە، هەم لە دال دەترازێت و دەبێتە خزان و هەم دەشجووڵێتەوە بۆ خزانی دال تا کشانی مەدلوول تەواو بکات. وشەی «نانووشتێمەوە»، شکاوەتەوە بۆ (نان، نووشتە، شت، دێمەوە) لەم خزانەدا، کشانی مەدلوولی درووستکردووەتەوە. ئەگەر سەرنج بدەین لەم هەڵبەستەی خوارەوەدا کە پاڵەپەستۆیەکان زیاترن و خزان زیاترە و جووڵەکان خێراترن بۆ هەنگاونان بەرەو کشانی مەدلوول.
ڕاناچڵەکێن، کێ؟ مرۆڤ ڕاناچڵەکێ!
ئەگەرچی هەریەکە لە جێی خۆیەوە،
ڕا دەردەبڕێت و
ڕان دەخوات و
ڕانا، دنیای سەرمایەداری و
ناچڵە کارەکانی و
چڵ بە چڵی درەخت دەشکێنێت و دواییش دەڵێ
کێ بووە؟
دێتەوە ناو زمان و
بەستەزمان خۆی نیشان دەدات و دەڵێ
کێ ڕاناچڵەکێ؟ دیسانەوە دەڵێم مرۆڤ ڕاناچڵەکێ!
بەڵێ ڕاناوەستێ،
بێ ڕا و ناو و ڕاناو و ئاو دانامرکێتەوە،
خۆی پێ دانایە و مرکەمرکی دێ و خەو دەیباتەوە.
کە لە خەو هەڵدەستێ، دەنواڕێ
ئاسمان ساوە و هەڵم لەسەر ئاوەکان هەڵدەستێ.
ببوورن ئەی دوورگە زگدڕاوەکان!
هێندەی ئاو بخۆنەوە هەڵمساون،
لەناو زەریادا قەتیس ماون!
مرۆڤ فێر بووە بە دەستبەسەریەکترداشکاندنەوە
دەست دەکات بە پۆز،
دەستبەسەر دەبێت بەهۆی تاوانەکانی،
بەسەر یەکتریدا دەڕشێنەوە،
یەکتر دەشکێننەوە،
داش دەدەنە یەکتری و
داشکاندن بۆ خۆیان دەکەن کە ئیتر
شکاون و هەڵناستنەوە. (4)
وشەی «ڕاناچڵەکێ» خزاوە بۆ وشەی (ڕا، ڕان، ڕانا، ناچڵ، کێ) ؛ ئەم وشەیە پاڵەپەستۆیەکەی خزانی وەها درووستکردووە کە هەر ترازانێکی پڕ جووڵەیە بۆ کشانێکی دیکەی مەدلوول. ترازانی دالیش بە هێزی هونەری زمان و وردبوونەوە لەلایەنی هونەر درووست دەبێت. لەگەڵ ئەوەیشدا، دیسانەوە بەدوای خۆیدا، خزانی دال دێتەوە، کە لە «ڕاناچڵەکێ»ەوە گەیشتووە بە «ڕاناوەستێ» ئەگەر سەیری «ڕاناوەستێ» بکەین، دەبینین ترازان-جووڵەکەی وێنەی خزانی دالی بردووە بۆ وێنەی کشانی مەدلوول. کە خزانی (ڕا، ڕاناو، ناو، ئاو) ڕوویداوە و بەردەوام بە دوای خزان و جووڵەوەیە بۆ کشانێکی دیکە.
لێرەدا ئەگەر سەیری ئەم وشەیە بکەین، «دەستبەسەریەکترداشکاندنەوە»، وشەیەکە یان چەند وێنەیەکی پێکەوەنووسراوە و یەک وشەیان درووستکردووە. وشەکەیش یەک وێنەیە و مەدلوولی خۆی هەیە. ئەمە پێچەوانەی خزانی دالە، لە ڕێی هونەری زمانەوە ئەم وێنانە لێکدراون بۆ یەک «وێنەی دال» و دواتر شاعیر کاری کردووە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بۆ «وێنەی خزانی دال»، ئەویش بە هێزی ئاوازە و هونەری زمان ئەم کارە کراوە، کە بەم دوانەیش خزانی بن دالە و کشانی مەدلوولە. ئەم ترازانە پڕ جووڵەیە بۆ ئەم وێنەگەلە جیاوازانە کشاوە-کە (دەست، دەستبەسەر، بەسەر یەکتردا، یەکتر، داش، داشکاندن، شکان) ی لێ داتاشراوە. هەڵبەت دەتوانین خزانی (بەسەر، بە سەر، ئاش، ئاشکان) یشی تێدا بخوێنینەوە.
کۆتاییی ئەم وتارە شیکەرەوەیە بۆ ئەوە بوو، کە زمان تا تێیدا ورد نەبینەوە، گۆشەی دیکەی لێ ناخوێنینەوە کە وتاری لێ بکەوێتەوە. هونەری زمان و هێزی ئاوازە بۆ هەڵبەست زۆر گرنگە و لە زمانی کوردیی ناوەندیدا بەو پێودانگەی خۆم پێی گەیشتووم، وتارگەلێکی دیکەی نیشانەیی هەن کە دەکرێت لەبارەیانەوە بنووسرێت. کە ئەم زمانە چ وەک خۆڕسک-مێژووی بوونی خۆی و چ وەک ترازان و جووڵاندنی بۆ وێنەگەلێکی دیکە لە خۆ دەگرێت.
کانوونی دووەمی 2024
شوێنپێ: قەڵادزێ
(1) . مەکە لە مەککە مینەی نانەجیب کە هۆشت هەر لای مەمکە!، پێشەوا کاکەیی، چاپخانەی کارۆ، چاپی یەکەم، سلێمانی، ل84، 2022
(2) . زەریا و بەستەڵەکی باشوور بە تامی هەڵبەست، پێشەوا کاکەیی، چاپخانەی کارۆ، چاپی یەکەم، سلێمانی، ل74، 2022
(3) . ئۆقیانووسیا بە تامی هەڵبەست، پێشەوا کاکەیی، چاپخانەی کارۆ، چاپی یەکەم، سلێمانی، ل103، 2023
(4) . هەمان سەرچاوەی پێشوو، ل138-139
[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 137
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | https://cultureproject.org.uk/ 04-02-2024
קבצים הקשורים: 1
פריטים המקושרים: 3
ביוגרפיה
הספרייה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 29-01-2024 (0 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: ספרותי
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) על 04-02-2024
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 05-02-2024
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 18-05-2024
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 137
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.1191 KB 04-02-2024 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,940
תמונות 104,837
ספרים 19,328
קבצים הקשורים 97,650
Video 1,402
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - Kurdistan ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר הספרייה - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור הספרייה - ספר - ההיסטוריה מאמרים - ספר - נשים

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 1.125 2!