הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 522,742
תמונות 105,759
ספרים 19,698
קבצים הקשורים 98,633
Video 1,420
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
مەڕۆکە و بزنۆکە
קבוצה: שיר | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەڕۆکە و بزنۆکە

مەڕۆکە و بزنۆکە
مەڕۆکە و بزنۆکە

ویژەری بەیتی مەڕ و بزنۆکە
وا دەگێڕێتەوە ئەم چیرۆکە
پایزێ کاتێ درێژن شەوگار
شەوڕەویی خۆشە بە کەڵکە شەوگار
دوور لە ئاوایی لە نێو پۆلەمەڕێ
هەڵبڕان پیرەمەڕ و بزنەلەڕێ
تاکوو ڕۆژ ئەو شەوە ڕۆیین بە لەوەڕ
نە لە دز باک و نە ترسێ لە سەوەڕ
هەروەها تا دەمی ڕۆژئاوا بوون
لە تەلان و لە کەلان ئاوا بوون
ڕێگەیان کەوتە بناری زەردێ
ڕەوەز و چڕگەن و شاخ و بەردێ
نوچکەیەکی هەبوو ڕژد و هەڵەمووت
پێش قولەی قافێ هەتاو لێی دەنگووت
سەرەوەی بەرز و بڵیند و هەڵدێر
بەرەوەی دەشت و زەمەند و زەنوێر
چەشنی ئەو مێرگ و چیا بژوێنە
ڕووی زەوی نەخشی نەبوو لەو وێنە
ئێستە هەر شین بوو نەدیو و دیمەن
مەخمەری ڕەنگی نەچوو بوو چیمەن
ئێستە بەیبوون و هەڵاڵەی گەش بوو
گوڵی خەشخاشی دەروونی ڕەش بوو
سێوەڕەی شیو و خڕی ساوا بوو
بانەمەڕ هێشتە لە وێدا مابوو
سوێسنە و نەرگس و شەمعی و شەوبۆ
لە هەموو بەرقەد و شیوان کۆکۆ
هیچ کەسێ نەخشی وەها جوانی نەدی
«مانی» ڕامانی بوو ڕێی مانی نەدی
تۆ کە پێت وایە نموونەی ئیرەمە
کەرەمی خوایە چەنێ بێژی کەمە
بەرجە بۆی یاسی حەیاتی بەدەنە
جاترە کێویلەشی میشکی خوتەنە
لە پەنا دۆڵ و خڕێکی لاپەڕ
کانی ئاوێکی هەبوو وەک سەڕسەڕ
ئەم بەر و ئەو بەری ئاوی هەڵدێر
هەموو شت سازبوو، چ کەم بوو؟ بلوێر
لابەلا و سەربەرە ژێر و بەرەژوور
کەرەمی خوا بوو چ نیزیک و چ دوور
نەشە بوون چون مشە بوو خواردن و خەو
خوان کەما و هەڵز و حیکایەت خوان کەو
گا لەبەر عەتری هەڵاڵان سەرخۆش
گا وەکوو دوانە لەبۆ یەک تێکۆش
هەر وەکوو دیوتە لەسەر حەوشە بە شەو
موتەکای یەکتری بوون سەردەمی خەو
هەر شەوەی حەوشەیە بوو هۆبەی وان
چون ئەجەل دوور بوو نەبوو نۆبەی وان
ماوەیە مانەوە بێ خاوەن و خێو
پووشپەڕی، شینی تەواو بوو کەژ و کێو
بای خەزەڵوەر سەرەتای هات و خزی
چاوی لێ بز بوو بزن دایە کزی
کێو و زریان و شەو و پیرە بزن
زۆری سەرمایە بەسەرمایە کزن
کاتی وەرکەوتن و وادەی کاوێژ
بە مشە و مرخە و سروە و ڕاوێژ
ڕووی لە مەڕ کرد و گوتی بزنۆکە
ئەی نەرمتر لە حەریر و لۆکە
پایزە کاتی گەڵاڕێزانە
باوی سەرماوەز و ڕێبەندانە
ئاخری فەسڵە گەلێ ساردە هەوا
مانگی سیخوارە دەبارێ بە شەوا
من و تۆ پێکەوە ژیوین و دەژین
هاودەم و هاوقەدەمی کێو و کەژین
وەرە با هەوڵێ بدەین بۆ هۆڵێ
کۆنە زنجێ لە نەدیو و دۆڵێ
هەربینا هات و شەوێکی باری
کێ خەبەردارە لە کاری باری
بە سەرن دێ مەبەسی خوسرەوی کەی
بە کڕێوەی دوو چلەی بەهمەن و دەی
تا نەکەوتووینە هیلاکی و پەلەپەل
بۆ دروستکردنی هۆڵێ هەیە هەل
گورگی برسی لە پەنامان ماتە
لە بەڵا خۆ وەپەنادان هاتە
دوای گەلێ چارەڕەشی ودەربەدەری
دێتە ڕێن چەرمەسەرە و دەردی سەری
تووڕە بوو مەڕ کە ئەوەی بیست لە بزن
وەک لەسەر نۆکەری خۆی مێری مەزن
وتی ئەی چاوزەقی دم چرچی ڕەقەڵ
ئەی ڕەش و برشی چەرم پیسی چەپەڵ
من چ باکم لە چلەی زستانە
من خوریشم هەیە دووشم پانە
شا و گەدا هەر دوو بە ئاواتی منن
دەوڵەمەندی من و داهاتی منن
لە خوری من دەکەنە بەرگ و لیباس
گۆرەوی و دەسکێش و زەنگاڵ و کراس
جێ هەوارم لە سەهەند و سەبەلان
بستووە و شیو و خڕە و دوند و تەلان
لەوەڕم هەڵز و کەمایە و مەندێ
لەسەران و لە گەدە و سامڕەندێ
قووتی ڕووحە دەڵەمە و ماستی مەڕم
جەننەتە جێگە هەوار و لەوەڕم
جۆیی شیر و عەسەلن خامە و شیر
خۆشترن یەک لە یەکێ لۆرک و پەنیر
قووەتی قەلبە کەبابی بەرخم
بەربەسێڵ ئاوی حەیاتە، بەرخم!
سەر و پێم سورمەیی ڕوونی چاوە
کەشکەکم باسی لە عالەم قاوە
بێ گومان موعجیزەیە ڕۆنی کەرەم
خوای مەزن کردی بە ئینسانی کەرەم
چاوەکەی ئاوی حەیاتە مەشکە
چاوبزی ئاب و نەباتێ کەشکە
ئەوە وا پێشی دەڵێن ئاوی ژیان
دۆی منە پڕ لە شویت و قەزوان
پشکەڵم دارە بەڕووی تەندوورە
سەقەرەی خوارووە کەمرە و کوورە
گەلی بێری وەکوو پۆلی ئاسک
شۆخ وشەنگ و تەڕو تازە و ناسک
هەر لەبەر خاتری من دێنە هەوار
کیژی چاو باز و کچانی نازار
خێر و بێرن دەمی بێر و هاوێر
خواز و ئەستی و شەم و ئامان و مێر
خوا منی کردووە خەڵقی بێ عەیب
شوانی من بوونە چ مووسا چ شوعەیب
خۆشە جێم خۆشی لە خۆم لەو هاتە
خۆم لە خوام خواستووە ئەو ئاواتە
چاوەڕێم ئێستە بە شوێنما بێ شوان
خاوەن و شوان دەگەڕێن لێم بە دوان
تۆ بڕۆ تا زووە لەو مەڵبەندە
هەڕەتی هاتنی شەختە و بەندە
کاتێ بزنۆکە ئەوەی بیست ناچار
چاو بە فرمێسک و دڵی پڕ لە پەژار
چوو بینا نێ بە دڵی پڕ خەم و داخ
بەشی خۆی هۆڵێ بە یاری سم و شاخ
ئەو لەوێ مەستی وڵاتی بژوێن
لێرە ئەم دڵپڕ و چاوی پڕخوێن
ئەو لەوێ وەک مەڕی دابەستە قەڵەو
ئەم سم و شاخی سوا چاوی بە خەو
ئەو بە کەیفی لەوەڕی تەنیایی
ئەم پەرێشانی گەڕی تەنیایی
دوای گەلێ مەینەت و ڕەنج و تەقەلا
هۆڵی ساز کرد و حەساوە لەوەلا
وەک نەخۆشێکی بە دەرمانی سەحەت
بەدەنی کفتە وەلێ گیانی ڕەحەت
کاتێ بووژاوە حەساوە هەندێ
هاتەوە بیری لە پیران پەندێ
ڕۆڵە خۆ کۆکەوە پایزە و گژەگژ
تا پەیا نەبووە پرووشە و تەم و مژ
دەسی ماندوو سەبەبە بۆ زگی تێر
زۆر بووە شەڕ بووەتە مایەیی خێر
هەمیسان کەوتە تەلاش و کڕ و کاش
پێکی هێنا بەشی خۆی پووش و پەڵاش
تێپەڕی پایز و سەرما ئەنگووت
لە پڕێ بەستەڵەک و شەختە بزووت
سایەقە و بەند و کڕێوە و تەم و مژ
مۆن و مرچ و لەشەڕ و تووڕە و دژ
هەور و مژ مات و سڕ و گرژ و عەبووس
چاڵ و چۆڵ پڕ لە بەفر سەحرا لووس
کەڕەسیسە بە هەوای بەفرانبار
شووی بەدار کرد و خەڵف بوو بە چنار
بە ڕنووی باڕن و هۆی سەرما و سۆڵ
بوو بەیەک، شاخ و تەلان و خڕ و دۆڵ
مەڕ دەمێ وردەوە بوو قەومابوو
دەم لە دەس چووبوو هەلی ساوا بوو
دی نە ئاغەڵ نە کەوێڵێکە نە هۆڵ
چڵی هەر موویەکی یەک شیشە سەهۆڵ
نە گەوەڕ بوو نە لەوەڕ ما نە کەما
ئەوی پێی دەخوڕی و تێی دەخوڕی نەما
دەوروبەر کردییە بەر بەرگی سپی
بەرد و گڵ پێکەوە نووسا چەسپی
دایکوتا باکوت و سەرما چیم کوت
بیری بزنی بوو کەچی کوت چیم کوت
کەیفی ئەو ماوە لە کوێستان کردی
وەکوو پووشێ کوتوپڕ با بردی
مەینەتە مان و ژیان دەردی سەر
عەیشی دنیا نییە بۆ کەس تا سەر
گەر بەکەیف و گەمە سەد ساڵی بژی
کەمە لای ئەو دەمە خەمبار و دژی
تاڵ و شیرینە ژیان شادی و شین
تێکەڵی ژەهر و زەقوومە هەنگوین
کورتی ببڕینەوە وەختێ وای دی
چاوی نا سەریەک و دی دنیای دی
گەرچی ڕۆژی تەمەنی ئاوا بوو
ئێستە هیوای بە ژیانی مابوو
کەوتە بیری بزن ئەمما بە کزی
پشتی دەستی لە پەشیمانی گەزی
وەکوو شوێن گێڕێ لە دووی شوێنی کەوێڵ
دەگەڕا وەک مەڕەشەلکەی دووی خێڵ
شەو و ڕۆژێکی نە خواردن بوو نە خەو
ئەو شەو و ڕۆژە قیامەت بوو لەو
سەری سووڕمابوو، ورەی بەردابوو
کوڵی گریانی دە ئەوکی مابوو
زۆر گەڕا تاکوو بە هۆی شوێن و ڕەد
ئاخری دیتیەوە «من جد وجد»
دی ئەوا گەرمی گەمە و کاوێژە
زنجی ساغیارییە لای پێی لێژە
گەوەڕی گەرم و گوڕە بزنۆکە
لەوەڕی خۆشە، بەکەیفە، کۆکە
خەو و خۆراکی بە کەیفی خۆیە
لۆگەنە و هەڵز و کەمای کۆکۆیە
دوای سڵاوێکی گەلێ گەرم و گوڕ
هاتە خوار ئاوی بە چاوا خوڕ خوڕ
وتی ئەی هاودەمی تەنیایی من
ئەی قەزای تۆ لە دوو بینایی من
ئەی ڕەفیقی سەفەر و دەربەدەریم
وەرە بڕوانە من و خیرەسەریم
من خەتام کردووە تۆ بمبوورە
لێم مەپرسە چییە نەقڵم دوورە
گەر خەتابارم ئەگەر ڕووزەردم
هەر بە تۆ بەستەیە چارەی دەردم
بێ پەنا ماوم و پەنام هێناوە
ڕۆژی لێبووردنە لێم قەوماوە
سەخڵەتم جێم کە لە سەرما مردم
وەرە تۆ مەیکە ئەوەی من کردم
چاو لە چاوم کە چەنێ سەرچەوتم
چاڵ لەبەر چاومەوە بوو تێ کەوتم
سەر و قاچ و قولی دی بزنەمەرەز
تێگەیی فەوری چ قەوماوە لە پەز
وتی ئەی هاودەمی شەوگاری ڕەشم
هەر بە حاڵ بۆتەوە جێی شاخ و لەشم
خۆم کوتاوە شەو و ڕۆژ وەک پاڵە
تاکوو هێناومەتە دەس ئەو ماڵە
سم سووا تاکوو گەییم بەو هۆڵە
شاخ نەما بوومەتە بزنی کۆڵە
شەوەکەی نایەتە بیرت هەر چەند
پێم وتی سوودی نەبوو وەعز و پەند؟
وات دەزانی کە بە هۆی دووگ و خوری
تاکوو دنیا هەیە بیمە و نەمری
بەری چاوت بە هەوای کوێستانێ
تەم بوو نەتدی ڕەشەبای زستانێ
زەحمەتی خۆ مەدە جێگەت نابێ
لێگەڕێ ڕۆژی ڕەشت ئاوا بێ
وتی ئەی هاولەوەڕی کێو و چیا
ترسی گورگم هەیە چارە لە چیا؟
بەو دەمودەستە لە هیچ کوێ نییە جێم
یا سەرم جێ کەوە یا دەس یا پێم
تا زووە جێم کەوە ئەی هاودەمی ڕاز
وا لە دوومە کە لەدووم بگڕێ گاز
بکە یادێکی لە ڕابردوومان
لە غەریبی و لە ڕەفیقی زوومان
دۆستی جاران و خڕ و شیوانم
حورمەتم فەڕزە ئەمن میوانم
هەڵبراوم لە گەل و قەوم و کەس
هیچ لە بیرم نەبوو لێ قەومان هەس
وتی نەت بیستووە کاتی قەومان
لە زەهر تاڵترە شەکری قەومان؟
ڕۆژی تەنگانە ڕەفاقەت بایە
چونکە قانوونی تەبیعەت وایە
دەمی خەم، تاڵە لە دەم نوقڵ و نەبات
دۆستیی، بایە برا، کاتی نەهات
وەختی بەدبەختیی برا دوژمنتە
ڕۆژی ڕەش دوژمنی ماڵی ژنتە
شێت و نادانی ئەگەر لوقمانی
قسە نازانی ئەگەر سوحبانی
ئەو وڵامی ئەمی وا داوە بە داخ
ئەم لە ناخی دڵی هەڵکێشا ئاخ
ئەو کەمێ داخی دڵی بوو خاڵی
ئەم بە جوابی ڕەق و تاڵی ناڵی
گیان گەلێ سەختە دەنا دەیزانی
ژانە ئەو ژینە نەمانە مانی
بە دەژان چوونی دەم و گوێ و دەس و پەل
تێگەیی ڕۆژی ئەجەل گەیوەتە کەل
کاتێ پەیدا بوو نیشانەی مەرگی
ئاخی مەڕ ئاوری بەردا جەرگی
نەشتەری تیژی هەناسەی مەڕی پیر
دڵی بزنی لەڕی پێکا وەک تیر
دی ڕەفیقی لە هیلاکەت دایە
بێ کەس و بێ دەر و بێ ئەنوایە
وتی ئەی هاودەمی نەرم و نۆڵم
ئەی ڕەفیقی خڕ و شیو و دۆڵم
جێژنە پیرۆزە لە گەڵ هاوماڵان
شادییە، شینی لە گەڵ ئاواڵان
هەیە لای پێشەوە جێی سینگ و سەرێ
بێتە ژوور نیوەت و نیوەش لە درێ
پەزی کز لارەمل و بێ دەسەڵات
وتی «لبيک» بە ئوممێدی نەجات
مایەوە یەک دووشەوێ ماو و نەماو
تا شەوی سایەقەیەکی لە نەکاو
گورگە هات و پڕی دایە و بردی
ئەوە بوو نەقڵی مناڵی کوردی
دووگەکەی لی بووە کۆڵی چەرچی
کەوڵەکەی لێ بووە کەوڵی قەرەچی
لەت و پەت بوو لەشی نەرم و لووسی
تکەتک خوێن دەڕژا و دەینووسی
ئەی بزن سادە بژی بۆ ورگی
وەکوو من خۆ مەکە پارووی گورگی
ئەو بەسەرهاتە «حەقیقی» پەندە
بۆ کەسێ عاقەڵ و ژیر و مەندە
شایەتی تەختی سولەیمان بایە
خاوەنی مڵکی قەناعەت شایە
کەم بە خەم زۆر نەبووە کاتی ژیان
بەش کراوە لە ئەزەل بەرگ و نان
غەیری دەرکێ مەدە تا هەی لە چ دەر
تەک و تەنیایە خودای ڕۆزی دەر
قافڵەی نیعمەتی ڕەنگا ڕەنگی
بێ منەت دێ نییە دەنگ و زەنگی
پاک و پێک هێنی نیازە و بەخەبەر
لە چەرەندە و لە پەرەندە و لە بەشەر
گیان لەبەر هەرچی لەسەر ڕووی زەوییە
سەر لەبەر جیرەبەری خوانی وییە
بە زمان و دڵ و گیان و دەس و پێ
قەدری ئەنعامی خودا نایەتە جێ
ناژمێرێ بە زمان و زاری
شوکری ئیحسان و سوپاسی باری
تۆ کە نەیگۆڕی خودا نایگۆڕێ
عاقیبەت خێر ئەوەیە نایدۆڕێ
تۆوە ئاکار و ژیان شێوەردە
سوورە خەرمانی کەسێکی مەردە
کەم و هەوراز و نەشێوە ژینت
مەکە سەودایە بە دنیا، دینت
باری ناسینی خودا «اولی» یە
ماڵی تۆ ئێرە نییە ئەولایە

سەرچاوە: #دیوانی حەقیقی#
هۆزانەوان: عەباسی #حەقیقی# [1] [2]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 107
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | دیوانی حەقیقی؛ چاپی دووەم، 1988
[2] | کوردیی ناوەڕاست | سەرچاوەی تێکست؛ ڤەژینبوکس
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
הספרייה
קבוצה: שיר
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
No specified T3 49: No specified T4 1016
No specified T3 51: No specified T4 1032
No specified T3 53: No specified T4 1033
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 98%
98%
נוסף על ידי ( زریان سەرچناری ) על 05-02-2024
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 05-02-2024
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شادی ئاکۆیی ) על: 05-02-2024
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 107
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 522,742
תמונות 105,759
ספרים 19,698
קבצים הקשורים 98,633
Video 1,420
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
Folders
הספרייה - פרובנס - ישראל הספרייה - ספר - גיליון כורדי הספרייה - ניב - עברית הספרייה - Publication Type - הספרייה - PDF - מאמרים - ספר - גיליון כורדי מאמרים - ספר - נשים מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - Publication Type - Born-digital מאמרים - ניב - עברית

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.453 2!