ناو: لانۆ
نازناو: لانۆ سەگرمە
ناوی باوک: #ڕێبوار جەمال سەگرمە#
ناوی دایک: شادی
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-01-2002#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لانۆ ڕێبوار جەمال سەگرمە، لە ڕێکەوتی #01-01-2002# لە شاری سلێمانی لەدایکبووم، لە تەمەنی منداڵیمدا نیشتەجێی ناوچەی #پشدەر# بووم.
لە ساڵی 2019-2023 لە شاری سلێمانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسم لە بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی بەدەست هێناوە، لە ڕیزبەندی دە خوێندکارە یەکەمەکەی ئاستی #زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی# بووم.
لە ئێستادا(2024) لە نەخۆشخانەی شۆڕش کار دەکەم.
خوێنەری ئەدەبیاتی فۆلکلۆرم، بەردەوام چاودێری بەرهەمی نوێ دەکەم بەتایبەتیی بەیتی کوردیی و چیرۆک، هەروەها لە ئەدەبی نوێ دا ڕۆمان.
لە کۆکردنەوە و ئامادەکرنی چەند پەرتووکێکی باوکم (#ڕێبوار جەمال سەگرمە#) دا بەشدار بووم وەک: (#ختکە سوور#، #مریشکە پەڕبەڵەکە#، #هەندێک یاریی فۆلکلۆری#). [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 25,256
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!