پەیامی دەستەی نوێنەرایەتی #پارتی ئازادیی کوردستانی ئێران# PAK لە دەرەوەی وڵات بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک #پۆڵا نانەوازادە#.
بە داخێکی گرانەوە سەر لە ئێوارەی دوێنێ ڕێکەوتی 25ی فێوریەی 2024، دڵە مێهرەبانەکەی کاک پۆڵا نانەوازادە تێکۆشەری دێرینی ڕێبازی سەربەخۆیی و شاعیری نەتەوەیی کوردستان لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵاوایی لێکردین.
کاک پۆڵا نانەوازادە کەسایەتییەکی دیار و خۆشەویستی کورد و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، ئەو لە تێکۆشەران و ئەویندارانی ڕاستەقینەی ڕێبازی دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستان بوو, کۆچی دوایی کاک پۆڵا کوستێکی بەژان و زیانێکی گەورەیە لە خەڵک و بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کاک پۆڵا نانەوازادە بۆ ماوەیەک بەرپرسی نوێنەرایەتی پارتی ئازادیی کوردستان بوو لە وڵاتی سوئید.
بەمبۆنە ناخۆشەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و کەس و کار و بنەماڵەی تێکۆشەری نانەوازادە و سەرجەم ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین. [1]
دەستەی نوێنەرایەتی پارتی ئازادیی کوردستان
دەرەوەی وڵات
26 فێوریەی 2024
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=