جلەکی تەڕکە و بە خۆتی دادە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (جلەکی تەڕکە و بە خۆتی دادە)، جل، جلوبەرگ و پۆشاک و کاڵای پۆشینە، ئەگەر تەڕ بکرێت بەهۆی هەڵگرتنی ئاوەوە قوورس دەبێت و ئەگەر بەشتێکی دابدەیت خڕ دایدەپۆشێت و ئەوەی پێی دادەرێت خراپ دەتوانێت لەژێریدا بجولێت، ئەوە کراوە بەئیدیۆم و بەکەسێکی تاوانبار و خەتابار کە مافی قسەکردنی نەبێت دەوترێت: جلەکی تەڕکە و بە خۆتی دادە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 117
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!