پیاو سەر دەدۆڕێنێ، بەران قسە نادۆڕێنێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (پیاو سەر دەدۆڕێنێ، بەران قسە نادۆڕێنێ)، پیاو شوێن و پێگەیەکی بەرزی لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا هەیە بەهۆی هەڵوێستەکانییەوە، وتراویشە: پیاو بە قسە و کەریش بە پەتک دەبەسترێتەوە، بۆیە پیاو قسەوقسەڵۆک و قسەگێڕانەوە نابێت هەبێت، بەڵکوو دەبێت جێگەی متمانە بێت، سەری خۆی لەسەر قسەیەک دابنێت نابێت نهێنی و ڕاسپاردە و قسەی بدۆڕێنێت بۆیە وتراوە: پیاو سەر دەدۆڕێنێ، بەران قسە نادۆڕێنێ.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 124
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!