ئێرە جاستانە، کیستان نییه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئێرە جاستانە، کیستان نییه)، کیستان واتە کوێستان و زۆزان، #جاستان# گوندێکە سەربە شارەدێی #سەرگەڕان# ئەو ناوچەیە گەرمیان و گەرمەسێرە، لەڕووی بارودۆخی کەشوهەوا و بەروبوومەکانەوە جیاوازییەکی زۆر لەنێوان کوێستان و گەرمیان هەیە، ئەوەی لە کوێستانی دەست دەکەوێت لە گەرمیانێ دەست ناکەوێت بۆیە دەشتەکییەکانی دەشتی هەولێری کاکی بە کاکی لە گوندی جاستانی سەرگەڕانەوە وتویانە: ئێرە جاستانە، کیستان نییە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 159
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!