تڕ و سڕی زۆر قایمه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (تڕ و سڕی زۆر قایمه)، ماسووڵکەکانی دەوروبەری دەرچە و کۆم لەگەڵ خۆویستی بە یەکەوە دەبنە مایەی کەندن و نەکەندی تڕ و تس، ئەوانەی نەخۆش نین یاخود بە ئەدەب و شەرمنن تووند دەیگرن و خۆیان لە شەرمەزاری کۆمەڵایەتی دەپارێزن و لە شوێنی خۆیدا بەڕەڵای غازاتی ناو هەناویان دەکەن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەو کەسەی نهێنگر و نهێنی پارێز بێت پێی دەوترێت: تڕ و سڕی زۆر قایمه. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 214
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!