بەگۆلمە ئاوەکی دەکەویتە مەله
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بەگۆلمە ئاوەکی دەکەویتە مەله)، مست، چەنگ، گۆلم، ناو لەپی دەستی مرۆڤە، دانەوێڵەی تێ بکەیت دەبێتە چەنگە گەنمێک، ئاوی تێ بکەیت دەبێتە مستە ئاوێک، چ چەنگ بێت یان مست یان گۆلم پێوانەیەکی بچووکە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێک زوو هەڵبچێت یان بەشتی کەم تەنگەتاو بێت یان چیکلدانە و حەوسەڵەی کەم بێت و هەندێک ساویلکەش بێت، پێی دەوترێت: بەگۆلمە ئاوەکی دەکەویتە مەله. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 103
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!