نە لەگەر کێخوای گوندی دەعوا، نە لەگەر پیرێژنی گوندی بە ڕجا
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نە لەگەر کێخوای گوندی دەعوا، نە لەگەر پیرێژنی گوندی بە ڕجا)، هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراویشە: نە شەرع لەگەر مەلایان نە عورف لەگەر ئاغایان، کێخوای گوندی کە گەورەی ئاواییە و ڕانەوایە و خاوەنی کەسوکاری خۆیەتی بتەوێت داوای لەسەر بکەیت و بەری دادگای لێ بگریت، سەرکەوتوو نابیت، پیرەژەنی گوندیش ئەگەر (ڕجا)ی هەمووی دونیای لێ بکەیت بۆ شتێک ئەوا لەبەر ئەوەی کاری خۆیەتی هیچی ناچێتە عەقڵەوە بۆیە وتراوە: نە لەگەر کێخوای گوندی دەعوا، نە لەگەر پیرێژنی گوندی بە ڕجا.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 96
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!