ئەبوو سەباحى وێنەگر
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
یەکێک بوو لە ناسراوترین وێنەگرەکانى #هەولێر#، بەش بەحاڵى خۆم هەتا سارانى هەىشتاکانیش پەیوەندى برادەرایەتیم لەگەرى هەبوو. ئەبوو سەباح بەدرێژایى سارانى پەنجایەکان هەتا هەشتایەکان بەخۆى و کامێراکەى دەستى لەناو شارى هەولێر دەگەڕاو وێنەى خەرکى دەگرت. زۆر دەگمەن خەرکى هەولێر بە گەنج و پیر و تەنانەت عائیلەوەش هەبوون کە وێنەیەک یان زیاترى بەکامێراى ئەبوو سەباح نەگیرابێ. بەتایبەتى لەگێژنان ئەبوو سەباح سەدان وێنەى مندارانى هەولێرى دەگرت. جگە لەوانەش وێنەى سەدان کەسایەتى هەولێرى وەکى کاسبکار و دوکاندار و کەسایەتى ناسراوى هەولێر بەکامێراکەى گیرایە.. بەش بەحاڵى خۆم لەتەمەنى 14 سارییەوە هەتا چل ساریش وێنەم لەلاى ئەبوو سەباح گرتییە.. زۆربەى وێنەکانیش بەکامێراى ڕەش و سپى دەگیران لەناو بازاڕ و گەڕەکەکانى هەولێر، ئەوەش ئەرشیفێکى زۆر دەوڵەمەندە سەبارەت بەهەولێرەوە. هەر وێنەیەکى ئەبوو سەباح بیگرتبایە فلیمەکەى لاى خۆى دەپاراست و نەیدەدایەوە خاوەن وێنەکان، چونکى هەر جارەکى بتویستبایە نووسخەیەکى دى لە وێنەکەت لۆ تەبع بکا، ئەبوو سەباح لەئەرشیفەکەى دەرى دەهێنا و لۆى تەبع دەکردى. بەپێى زانیارى من ئەرشیفى فلیمەکان واتە (عەکسى وێنەکان) هەمووى لەماڵەکەى خۆیدا هەڵیگرتبوو. خوارزایەکى ئەبوو سەباح هاوڕێى مەکتەبم بوو ناوى عەبدوڵڵا بوو، جارێکیان لە ئەرشیفەکەى ئەبوو سەباحم پرسى، وتى: هەمووى لەماڵەوەیانە.. ئیدى نازانم ئەو ئەرشیفە دەوڵەمەندەى ئەبوو سەباح چى بەسەر هات و گەیشتە کوێ.. خۆزگە کەسەک زانیارى هەیە لەو بارەیەوە خەبەرەکمان بداتێ. چونکە ئەو ئەرشیفە ئەوەندە دەوڵەمەندە و کەسایەتى واى تێدا هەیە کە تاریخى هەولێر هەمووى بەوێنە پێشان دەدا.. قیمەتەکى یەکجار زۆرى هەیە ئەگەر ئەو ئەرشیفە بدۆزرێتەوە.. داوا لە هەولێریەکان دەکەم هیمەتەکى بکەن بۆ دۆزینەوەى ئەو ئەرشیفە دەوڵەمەندە، لۆ ئەوەى لانی کەم مەعرەزەکى گەورە لۆ وێنەکانى ئەبوو سەباح بکەینەوە، یان بیخەینە مۆزەخانەیەکى تایبەتى هەولێرەوە..[1]
باقى وەلسەلام...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 28
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!