ئەوەی بە کەرانت هێناوە، بە ئێسترانی بەرەوە
ئاژەڵی کەر-گوێدرێژ لە کۆندا زۆرترین کاروباری پێ هەڵسووڕێنراوە، بۆ کاروباری ڕۆژانە خواستراوە، ئەوانەی کاریان بە کەر کەوتووە و دەستیان نەکەوتووە وتویانە: ئەوەی کەرێکی نەبێت کەرێک ناهێنێت، ئێستریش لە بارەبەرە دیارەکانی کوردستانە و لە کەر باشتر بار دەبات و گونجاوتریشە بۆ باربردن، هەردوو ئاژەڵ لەو ئیدیۆمەدا بەکارهێنراون، ئەگەر کەسێک بیەوێت منەتباری کەسێک لەسەرخۆی کەم بکاتەوە و پشتەوشاری بکاتەوە، بە لە خۆباییەوە دەڵێت: ئەوەی بە کەرانت هێناوە، بە ئێسترانی بەرەوە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 61
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!