دەست نییە لە گۆزەی گیر بێت
لە #کۆیە# دەوترێت: خۆ دەست نییە لە گۆزەی عاسێ بێت! لە #مەهاباد#یش دەوترێت: دەست نییە لە گۆزەی گیر بێت، دەمی گۆزە لە ڕووکاری سەرەوەدا هەندێک واڵایە و ملەکەی باریکە و تەنگە گەرووە ئینجا دەفرێکی گڵینەی فراوانە لەسەر بنە گۆزەکە وەستاوە، ئەگەر دەست بخرێتە ناو گۆزەکە ئەوا لە دەمی گۆزەکەوە دەست ئاسان دەڕوات بەڵام چونکە گەرووەکەی تەسکە بۆ هاتنەوە دەرەوە دەستەکە گیر دەبێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ کارێک بەکار دەهێنرێت کە قوورس سەیری بکەیت و لە بنەچەشدا ئاسان بێت، بۆ دڵدانەوە دەوترێت: دەست نییە لە گۆزەی گیر بێت.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 142
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!