ناسکۆڵە خنجیلانەکەم.. بافێر ببین
چۆن.. دڵی یەکتر ڕابگرین..
***
خاتوونە نەشمیلانەکەم
خەم-وەک دڵی تۆ ناسکە
لە ناو دڵۆپێ فرمێسکدا
دەتوێتەوە.
خەم.. وەک شیعری من ناسکە
لە پرشنگی پێکەنیندا
دەتوێتەوە
گەر خۆشەویستیم ڕادەگری
ناوەند مەبە
یا پێ بکەنە.. یان بگری. 1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #ببن بە تیشک#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 27
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!