نوێژت مەکرووهە لە مۆڵە ڕانا
لە ڕێگا و حەمام، لە گۆڕستانا
کاتێ حازر بوو خواردنێکی خۆش
بەر لە نوێژەکەت ئەو بکە بە نۆش
کاتێ موحتاج بی بە چوونە سەر ئاو
دەس مەکە بە نوێژ نیوە و ناتەواو
هەرگیز مەڕوانە بە ڕووی حەوادا
لا مەکەرەوە بەملا و بەولادا
بەرەڵڵا بکە جل و مووی سەرت
قۆڵت هەڵکێشە لە جلی بەرت
نوێژی بێسەبەب سێ کات حەرامە
ئەگەر نایزانی پێت بڵێم کامە؟
لەپاش نوێژی سوبح هەتا ڕۆژهەڵدێ
بە قەد ڕمێکیش بەرزەوە ئەبێ
وەختی ئیستیوا تا دوای زەوال
ئیللا لە جومعەو کەعبەی «ذي الجلال»
لەپاش نوێژی عەسر تا دوای غرووب
چاک ببە حاڵی ئەی برای مەحبووب[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#