زاڵم وەرە بۆ خاتری خنجێری دەبانت
بۆ خاتری ئەو بڕنەوە کردووتە لە شانت
ترساوم لە ئەو لوولە دەمانچەی سەری ڕانت
بمبەخشە بە سندوقی سەری خۆت و کوڕانت
بەس هەڵمژە خوێناوی سەری کاریگەرانت
ڕەببی کچەکەت هەڵبگرن بۆ پەنی شاران
ساقی بێ ژنت، گشت شەوێ بۆ مەجلیسی یاران
خۆت و کوڕەکەت توند بکەنە مەحبەسی شاران
تا دەستت نەبێ جاریکێ تۆ هەر وەکوو جاران
یاڕەببی بەمیراتت کەوێ ئاڵف و دانت
مام حاجی ئەتۆش لابە کەشیدەی فڕ و فێڵت
تێر نابێ بەهیچ چشتێ یەقین دیدەیی لێڵت
با بەس بێ سەلەم کردنی ناو هۆبە و خێڵت
ڕاستکەرەوە فیکری دڵی چەوت و چەوێڵت
لەخوام گەرەکە کۆنە کری گەنجی دووکانت
---------
---------
من و تۆ هەردوو کوڕی کوردی هەژارین
هەردوو وەکوو یەک لارە مل و سەرکز و خوارین
بۆ حوکمم ئەدەی چاوگەیی ئەفساد و خەیانەت
پۆلیس بە فیدای فیشەکەکەی شان و ملت بم
هەر خۆم بە فیدای قۆندەرەکە و قاچ و قولت بم
قوربانی زگی برسی و عنوانی زلت بم
دەس هەڵگرە لەم زوڵمە نەوا چنگ و ملت بم
ئاهی منی مەزڵووم مەهاوە سەری شانت
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #شاخی هەورامان#
[1]