بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد. . ئەمەی خوارەوەش دەقی پەیامەکەیە.
=KTML_Bold=پەیامى نێچیرڤان بارزانى بۆ ساڵى تازەى کۆچى=KTML_End=
لە یادى یەکى موحەڕڕەم و سەرى ساڵى تازەى 1446ى کۆچیدا، پیرۆزبایییەکى گەرم لە تەواوى موسڵمانان لە هەرێمى کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتى دەکەم، هیوادارم بۆ هەموو لایەک ساڵى سەرکەوتن و خۆشى و کامەرانى بێت و ئاشتى و ئاسوودەیى و ئارامى لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
با هەموومان ئەم یادە پیرۆزە بکەینە دەرفەت و هاندەرى زیاترى تەبایى و برەودان بە کولتوورى یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیان و لێبوردەیى بۆ تەواوى پێکهاتە ئایینى و نەتەوەیییەکانى کوردستان و عێراق و هەموومان پێکەوە بە هاریکاریى هاوبەش خزمەتى باشتر بە گەل و وڵاتەکەمان بکەین.
هەموو ساڵێک بە خۆشى و خواى مەزن هەمووان بپارێزێت. [1]
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#07-07-2024#ى زایینى
1ى موحەڕڕەمى 1446ی کۆچی
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=