بە گێسکی مارێی حیساب دەکات
هەندێکجار ڕۆژگار کچێک بێ دایک و باوک دەهێڵێتەوە و هیچ نوانێک و شوێنێکی نابێت بۆ داڵدە و پەنادان و ئارامگرتن تێیدا، دەکەوێتە ماڵە برایان و چاوی لە دەستی براژنان دەبێت، لە کوردەواریدا هەموو براژنێک بەو کچانە دەڵێت: (دشی شوو نەکردوو)، لە کوردستان بەگشتی و لە #کۆیە# بەتایبەتیی ئەو حاڵەتە زۆرە کە کچان تەمەنیان هەڵدەکشێت و باوک و دایکیان دەمرن و دەبنە قەیرە و دەکەونە لای برا و براژنان، خزمەتێکی زۆری برازا و ماڵی برا دەکەن و بێ ناز و هەناسە سارد و مازوو کەری کون لە پاشۆڵ دەبن، لەلایەن براژنەوە کەم حسابیان بۆ دەکرێت بۆیە کوردەواری بۆ ئەو جۆرە کچە داماوانە دەڵێت: بەگێسکی مارێی-ماڵێی حیساب دەکات. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 216
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!