ناو: جەعفەر
ناوی باوک: عومەر
دکتۆر جەعفەر عومەر
-پزیشکی پسپۆڕیی نەخۆشییە دەروونییەکان.
-بەکالۆریۆس لە پزیشکیی نەشتەرگەریی گشتی.
-دکتۆرا لە پزیشکیی دەروونیی.
-دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی کەیساین بۆ توێژینەوەی زانستی.
-خاوەنی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوەی (ترەینین ئەکادیمی بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکردن) بۆ
پرۆگرامی (بەهرەی منداڵان) بۆ پەروەردەی منداڵان و پڕۆگرامی (نەوجەوانی پێشەنگ)
بۆ پەروەردەی نەوجەوانان.
=KTML_Bold=خاوەنی ئەم پاکێجانەی ڕاهێنان و فێرکردنە:=KTML_End=
-خولی بنەماکانی پەروەردە، بۆ دایباب و پەروەردەکاران.
-کۆرسی تێگەیشتن و چۆنیەتیی مامەڵە لەگەڵ نەوجەوان، بۆ پسپۆڕانی بواری دەروونناسی و کۆمەڵناسی.
-کۆرسی ناسینەوەی نەخۆشیی دەروونی، تایبەت بە پزیشکان، پەرستاران، توێژەران و چارەسەرکارانی دەروونی و کۆمەڵایەتی.
-وۆرکشۆپی کۆنتڕۆڵی فشارەکان.
-وۆرکشۆپی کۆنتڕۆڵی تووڕەیی.
-وۆرکشۆپی بنیاتنانی متمانەبەخۆبوون لای منداڵ، بۆ دایبابی منداڵان.
-خولی سایکۆلۆجیای نەخۆش و چۆنیەتیی مامەڵە لەگەڵ نەخۆش، بۆ پزیشکان، پەرستاران و توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی.
-کۆرسی سەرکردە و سەرکردایەتیی دامەزراوە، بۆ ئەندامانی ڕێکخراو و دامەزراوەکان و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی.
=KTML_Bold=پەرتووکە چاپکراوەکانی نووسەر:=KTML_End=
1- نەخۆشیی دەروونی، بە شێت بانگیان مەکە، لە ئازایان تێ بگە.
2- دایبابی سەرکردە، بنەما سەرەکییەکانی پەروەردەی منداڵ.
3- گەشەپێدانی خود، ڕێبەرێکی کرداری بۆ سەرکەوتن لە ژیاندا.
4-هەڵبژاردنی کۆلیژ، ڕێنیشاندەرێک تایبەتە بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی.
5-دەرووندروستی لە ئیسلامدا، ڕێنماییەکانی ئایینی ئیسلام بۆ دەرووندروستیی تاکی موسڵمان.
6-چارەسەر و کۆنتڕۆڵی فشاری دەروونی.
7- پەروەردەی سێکسیی منداڵ. [1]