ئاشی بەبێ ئاو ناوەتەوە
حاجی گەورە شاعیر فەرموویەتی:
بێ بستە فەلەک ئاشەکی وای ناوەتەوە، بۆ هاڕدنی ئێمە چ عەجایب دەگەڕێ!، ئاشی ئاوێ پشتی بە جۆگەلەیەکی ئاو دەبەست بۆ ئەوەی ئاشەکەی بکەوێتە کار، ئەو ئاشەی ئاوی لێ ببڕایە ڕادەوەستا و لە کوردەوارییدا ئەویش کراوەتە ئیدیۆم و دەوترێت: دەڵێی ئاشی ئاو لێ بڕایە، لێرەش ئاشێک بەبێ ئاو بنرێتەوە، واتە ئەو کەسەی ئەو کارە دەکات زۆرزانە و فرت و فێڵ و تەڵە و فاک و فیکێکی هەیە و دەتوانێت لە ختوخۆڕایی کێشە و گۆبەند و ئاژاوەی بنێتەوە بۆیە بەو جۆرە کەسانە وتراوە: ئاشی بەبێ ئاو ناوەتەوە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 83
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!