ئاغای کەس نەکێڵ و بەردە ڕەقان
وتراویشە: ئاغای بەمن و بەتوو، کەس نەکێڵ: ئەو زەوییانەن کە سەر قەل و پاوان و قومەرین و کەند و لەند و سۆرک و قەسپۆک و شینکن بۆ کشتوکاڵ دەست نادەن و هەرگیز نەکێڵراون، بەردە ڕەقان، خاکی پڕ بەرد و ڕەقان و تەقتەقۆکە شاخە کە ئەویش گاسن ناتوانێت بیکێڵێت، هەندێک کەس زۆر خۆیان هەڵدەکێشن و بە باڵای خۆیاندا هەڵدەدەن و لە شوێنی کەس نەناسدا دەڵێن ئاغا و بەگی فڵان ناوچەین و ئەوەندە گوند و دۆنمی کشتوکاڵیمان هەیە، کەچی هیچیش لە توانایاندا نییە و بەتەوسیشەوە بەو جۆرە کەسانە دەوترێت: ئاغای کەس نەکێڵ و بەردە ڕەقان. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 65
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!