ئاوێ لەبەری نەڕوات بۆگەنی دەبێت
ئاوی شیرین ئەگەر ڕاوەستاو بێت و لەبەری نەڕوات دەگەنێت و بۆگەنی دەبێت، بۆیە ئاوی گۆمی وەستاو بۆ خواردنەوە ناشێت، ئەو خاسییەتەی ئاو بۆ مرۆڤ بەکارهێنراوە، مرۆڤیش ئەگەر گەشە بەکار و پیشەی خۆی نەدات و هەر لە جێگای خۆییدا بسووڕێتەوە و خولانەوەی لە بازنەدا بێت و هیچ پێشکەوتنێک لە پیشە و کارەکەیدا نەکات و نەکڕ و نە فرۆش بێت، لەلایەکی تریشەوە سامان و سەرمایە و بەروووبووم و داهات و بەرهەمێک هیچ خێر و خێراتێکی لێ دەرنەکرێت و گەنم و دانەوێڵەیەک زەکاتی لێ دەرنەکرێت و...تاد، بۆ هەموو ئەوانە لە سنووری #هەولێر#ێ دەوترێت: ئاوێ لەبەری نەڕوات بۆگەنی دەبێت.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 69
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!