ئەگەر بەڕە بەتۆز نەبی ساحێبی دایناوەشێنێ
بەڕە: ڕایەخێکە لە کوردەوارییدا بەهۆی ڕستن و چنینەوە درووستکراوە لە کۆندا لە بەن و موو بەو دواییانەش لە نایلۆن و پەڕۆ، وەکوو ڕایەخ و نوێن جارێک ڕاخراوە: دەبێت بچییە سەر بەڕەی خەڵکی و جاریش بەخۆدادراوە: #نەچیە بن بەڕەی دوژمنم#، کەیبانوو و خاوەنی ئەو بەڕەیە هەندێکجار دوای گسکدان و ماڵینی هەڵیدەتەکێنێ تاوەکوو هەرچی تۆزە پێوەی نووساوە بەو ڕاوەشاندن و هەڵتەکاندنە لێی ببێتەوە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و لە شاری #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوشێوەی ئیدیۆمی ئەو دووکەڵە بێ ئاگر نییە بەکاردەهێنرێت بۆ بێ بنەما نەبوونی کارێک دەوترێت: ئەگەر بەڕە بەتۆز نەبی ساحێبی دایناوەشێنێ.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 45
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!