سەی کۆرە گوندانە
وتراویشە: # سەگی تاقە ماڵە# ، سەگی حەوت گوندانی پێ وەڕیووه، سەگی تاقە ماڵ و تەنیا ماڵەیەک دوورە لە ئاوەدانی و جگە لە خاوەنماڵ و منداڵەکانی ڕۆژانە کەسی تر نابینێت، پاسەوانی ئەو ماڵەشە بۆیە ئەگەر هەر شتێک لەماڵە نزیک بێتەوە ڕێگە نادات نزیک بێتەوە تا خاوەنەکەی ڕێگە نەدات، بۆ ئەو گوندانەی دوورە دەست و کوێرە گوندن و هاتوچۆیان بەسەرەوە نییە بەهەمان شێوەی تاقە ماڵە سەگیان ئازا و دڕ و گورگ خنکێن دەبێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی دڕ و چەتوون و ئازا و لە چاوی ماری نەگەڕێتەوە دەوترێت: سەی کۆرە گوندانە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 19
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!