پرسی بۆرە سوارە بۆ سێبەڕۆ
بۆرە: پیاوی نەناسراو، سوارماینی نەناسراو، کوڕی ڕەنگ ڕەشتاڵە و ئەسمەر پێی دەوترێت: بۆرە، سێبەڕۆ: سێ ڕۆژان تاو و لەرزیەتی و ددانی بەریەک دەکەوێت و هەموو دەم و لێوی بەهۆی تاوە دەبێتە پفکە و تامێسکە، لە ئەفسانەی کوردەوارییدا بۆرە پیاو وەکوو کابرای دووژنە (چارچاو-چوارچاو) کە بۆ تای منداڵان، منداڵەکەیان دەبردە بەردەرگای ماڵی کابرای دووژنە کە چوارچاو ناودەبرا و دەیانگۆت: بەشە و دەگری تا بە ڕۆژ بەردەدا، نانخۆری چار چاو چ دەرمان دەدات، ئەویش دەیگوت: فڕوجاوی مریشکە ڕەشەی بۆ بکەن، هەموو ئەمانە هیچ بنەمایەکی زانستی و نۆژداری و حەکیمی و پزیشکی نەبووە هەر داب و نەریت و لێکدانەوەی دەروونی و بیروباوەڕ بووە، بۆیە بۆ کارێکی هاوشێوەی پرسە گورگانە و پرسە خەسووانە وتراوە: پرسی بۆرە سوارە بۆ سێبەڕۆ. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 12
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!