ناو: مستەفا
نازناو: مستەفا فڕنیچی
ناوی باوک: سۆفی عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1947
ڕۆژی شەهیدبوون: #05-10-1997#
شوێنی لەدایکبوون: گوندى #فەقیان#ى سەربە شارۆچکەى #ڕواندز#ى پارێزگاى #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: چیاى ڕۆڵە لە نزیک گوندى #ماویلیان#ى سەربە شارۆچکەى ڕواندز
$ژیاننامە$
مستەفا سۆفی عەلی، ناسراو بە مستەفا فڕنیچی، ساڵى 1947 لە گوندى فەقیانى سەربە شارۆچکەى ڕواندزى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە.
ساڵى 1975 دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە شارى ساوە نیشتەجێ دەبێت.
ساڵى 1963 لە تەمەنى 16 ساڵى لە نەبەردییەکى قارەمانانە لە نزیک گوندى فەقیان، چەکدارێکى ڕژێمى ئێراق چەک دەکات و پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات. هەمان ساڵ دەگوازرێتەوە بۆ بارەگاى بارزانى لە شارەدێى #قەسرێ#ى سەربە شارۆچکەی #چۆمان#، لەوێ بەرداوم دەبێت لە ئەرکى پێشمەرگایەتى.
ساڵى 1976 دواى دەستپێکردنى شۆڕشی گوڵان، مستەفا سۆفى عەلى لەگەڵ چەند هەڤاڵێک لە شارى ساوە ڕێکخراوێکی حزب دادەمەزرێنن و وەک ئەندامى ڕێکخراو دەست بەکارى ڕێکخستن دەکات.
ساڵى 1985 لەسەر داواى #ئیدریس بارزانى# پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان دەکات، بەشدارى چەندین شەڕ لە ناوچەکانى خنێرە و لۆلان و ناوچە ئازادکراوەکان دەکات.
ساڵى 1988 بەشدارى داستانی خواکوڕک دژى سوپاى ئێراق دەکات.
ساڵى 1993 دواى گەڕانەوەى لە ئاوارەیی لە وڵاتى ئێران، لە سنوورى لێژنە ناوچەى ڕواندزى #پارتى دیموکراتى کوردستان# دەبێتە ئەندامى لێژنەی ئەو ناوچەیە، هەمان ساڵ دواى هەڵگیرسانى شەڕى ناوخۆ، سەرەتا دەکرێتە ئامر فەوج لە هێزی پێشمەرگەى کوردستان و پاشان بە فەرمانى #مەسعود بارزانی# دەکرێتە فەرماندەى لیواى 62ی ڕواندز.
شەوى 05-10-1997 لە چیاى ڕۆڵە لە نزیک گوندى ماویلیانى سەربە شارۆچکەى ڕواندز، لە شەڕى بەرگریکردن لە سەروەرى یاسا بە گوللەی چەکدارانى #پەکەکە# شەهید دەبێت. [1]